ئادابەکانی ڕۆژووگرتن
ئادابەکانی ڕۆژووگرتن ..... ١- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: «هەر کەسێک واز لە وتەی ناڕاست و کارکردن پێی نەهێنێت، ئەوا خودا پێویستی بەوە نییە کە ئەو واز لە خواردن و خواردنەوەکەی بهێنێت.» ٢-وە هەروەها دەفەرمووێت: «ڕۆژووگرتن تەنها خۆگرتنەوە نییە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵکو بریتییە لە خۆپاراستن لە قسەی پووچ و وتەی نەشیاو.» ٣- زانایانی پێشین دەیانفەرموو: «ئاسانترین ڕۆژوو ، تەنها وازهێنانە لە خواردن و خواردنەوە.» ٤. جابری کوڕی عەبدوڵڵا (ڕەزای خوای لێ بێت) بە کورتی ئادابی ڕۆژووەوانمان بۆ ڕووندەکاتەوە و دەفەرمووێت: «ئەگەر بەڕۆژوو بوویت، با گوێ و چاو و زمانت لە درۆ و حەرام بەڕۆژوو بن؛ واز لە ئازاردانی دراوسێ بهێنە، و با لە کاتی بەڕۆژووبوونتدا سەنگینی و هێمنیت پێوە دیار بێت، و با هەرگیز ڕۆژی ڕۆژووت و ڕۆژی ئاساییت وەک یەک نەبن.»