بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە نوێژکردن لەسەر کورسی 】
📬【 بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە نوێژکردن لەسەر کورسی
١. وەستان بەپێووە لە نوێژی فەرزدا :
ئەو کەسەی توانای هەبێت بە پێوە نوێژ بکات، نوێژی فەرزی بە دانیشتنەوە لێ قبوڵ نییە، تەنانەت ئەگەر هەست بە کەمێک ماندووبوونی کەم و ئاساییش بکات. مادام توانای وەستانی هەبێت بەبێ عاجزی و بێ ئازارێکی زۆر کە شەرع ڕەچاوی بکات، ئەوا وەستان (قیام) ڕوکنێکی نوێژە و بەبێ ئەوە نوێژەکەی دروست نییە.
٢. سوجدە بردن:
ئەگەر نوێژخوێن توانای هەبێت لەسەر حەوت ئەندامەکەی سوجدە ببات، بۆی دروست نییە لەسەر کورسی دابنیشێت و بە ئاماژە سوجدە ببات. بەڵام ئەگەر بەڕاستی بێ توانا بوو یان وەستان ئازارێکی زۆری پێ دەگەیاند، ئەوا دەتوانێت بە دانیشتنەوە نوێژی فەرز بکات.
٣. دانیشتن لەسەر زەوی لە نوێژی سوننەت :
مەجالی نوێژی سوننەت فراوانترە لە نوێژی فەرز ؛ ئەگەر کەسێک بەبێ هیچ عوزرێک بە دانیشتنەوە نوێژی سوننەت بکات، نوێژەکەی دروستە بەڵام ئەجرەکەی کەمتر دەبێتەوە. بەڵام ئەگەر بەهۆی عوزرێکەوە بێت، ئەجرەکەی تەواو دەبێت.
٤• دانیشتن لەسەر زەوی :
ئەگەر دەتوانیت لەسەر زەوی دابنیشیت و سوجدەی تەواو ببەیت، بەڵام لەسەر کورسی ناتوانیت ، ئەوا پێویستە (واجبە) لەسەر زەوی دابنیشیت نەک لەسەر کورسی نوێژ بکەیت .
📍 ڕێنماییەکان بۆ شوێنی دانانی کورسی لە ڕیزدا:
• ئەگەر تەنها بۆ سوجدە دادەنیشیت:
ئەگەر بە پێوە دەوەستیت و تەنها بۆ سوجدە و دوای ئەوە کورسی بەکاردێنیت، پێویستە لە کاتی وەستاندا قاچەکانت لەگەڵ تەنیشتەکانت ڕێک بێت، کاتێکیش ویستت دابنیشیت، کورسییەکە ڕادەکێشیت بۆ ئەوەی پشتی خۆت لەگەڵ پشتی نوێژخوێنەکانی تەنیشتت ڕێک بێت.
• ئەگەر لە سەرتاوە بە دانیشتن نوێژ دەکەیت: پێویستە لە سەرەتای نوێژەکەوە پشتی کورسییەکە لەگەڵ پشتی نوێژخوێنەکانی تەنیشتت ڕێک بکەیت. دروست نییە قاچەکانت لەگەڵ قاچی ئەوان ڕێک بکەیت، چونکە بەوە دەکەویتە دوای ڕیزەکە و ئازاری نوێژخوێنانی دواوە دەدەیت.
تعليقات