تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتاندا
ت ەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتاندا ..................... الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ٲما بعد : وە بەڕاستی جێگیر بووە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : (أخوف ما أخاف على أمتي الأئمة المضلون ) ( [1] ) واتا : ترسناك ترين شتيك كەلێتان بترسم بریتە لە کۆمەڵیک لە پێشەوایانی گومڕاکەر . ي ەکێکی دیکە لەگومرایەکانی بانگخوازی گەورەی ئیخوان د.سەید ئەحمەد کەبە ئەم مانگی ڕەمەزانە کردی بە دیاری بۆ خەلکی بریتی بوو لە حەڵاڵ کردنی تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتاندا . لەکاتێکدا ئەم بابەتە چەندێن فەرموودەی ڕاست ودروستی لەسەرە لە پێغەمبەری خواوە صلى الله علیه وسلم کە ئەم کارە حەرامە و دروست نیە ، لەوانەش : 1- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ( إني لا أصافح النساء ( ( [2] ) واتا : من تەوقە لەگەل ئافرەتاندا ناکەم . 2- پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (لئن يطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمس امرأة لا تحل له) ( [...