بەڕاستی نازانین بگرین بۆ گومڕایەکەیان یان پێبکەین بە نەزانیەکەیان !!
بەڕاستی نازانین بگرین بۆ گومڕایەکەیان یان پێبکەین بە نەزانیەکەیان !! ..... ..... الحمد لله وحده والصلاة والسلام علی من لا نبي بعده ، ٲما بعد : وەکو ڕوونە لەلای هەموو مووسڵمانێک کە مزگەوت لە ئیسلامدا پلەو پایەیی تایبەتی خۆی هەیە چونکە یەکێکە لە درووشمە دیارەکانی ئاینی خوای پەروەردگار . وە هەر لەبەر گەورەیی و ڕێزی مزگەوت زانایان چەندین حەق و مافیان باس کردووە بۆ مزکەوتەکان . کە بەشێوازێکی گشتی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە : بکرێت بە جێگای پەرەستنی خوای پەروەردگار بەتاک و تەنها و بڵاو کردنەوەی تەوحید و سونەت وە بەدوور بگیرێت لە شیرک و کوفر بیدعە . وەهەروەها زانایان باسی مافێکی دیکەی مزگەوتیان کردووە کە بریتیە لە خزمەتکردن و بەپاک ڕاگرتنی وە پاراستنی لە پیس بوون . بەڵام نەم بینیووە زانایان باسی ئەوەیان کردبێت کە : 1- دەبێت مزگەوتەکان بەپاک ڕابگیرێت لە پێشانگای وێنە کێشان و تابلۆ . ۲ - دەبێت مزگەوتەکان بەپاک ڕابگیرێت لە ئافرەتی سافیرە و ڕووووت . ئەمانەم نەبینیووە چونکە ئەم کارە قێزەونەی کە هەندێک بەناو مەلا و دەمسپی گومڕایی کردیان...