المشاركات

عرض الرسائل ذات التصنيف ئەشعەریەت و ئەشعەرییەکان

ئەشعەریەت و گۆڕپەرەستی بڵاو دەبێتەوە ؟!

 ئەشعەریەت و گۆڕپەرەستی  بڵاو دەبێتەوە ؟!  …  الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، أما بعد :  ململانێی نێوان حەق و باطڵ بەردەوامە لەو ڕۆژەوە کە پەروەردگار دونیای دروست کردووە و هەر بەردەوامیش دەبێت .  وە ئەم ناکۆکیەش بەردەوام بووە لە نێوان  : کوفر و ئیمان .. و شیرک و تەوحید و بیدعە و سوونەت دا ..  و پەروەردگار هەمیشە سەرکەوتن و سەربەرزی کردووە بە یاوەر و دۆستی : ( ئەهلی ئیمان و تەوحید و سوونەت ) و دۆڕان و لەناوچونی کردووە بە دۆست و یاوەری : ( کوفر وشیرک و بیدعە ) ..  وە سەرکەوتنی ئەهلی ئیمان و سونەت بەشیکە لە ئەو بەڵێنەی کە پەروەردگار داویەتی بە ئیمانداران بۆ سەر خستنی ئاینەکەی خۆی چونکە ئەو پەروەردگارە قورئان و پێغەمبەری خوای صلی الله علیە وسلم بۆ سەرخستن ناردووە .  وە یەکێک لە فیتنەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆ بریتیە لە : ( فیتنەی ئەشعەری و گۆڕ پەرەست و خورافیەکان ) کە خەریکی پیلان دانانن لە دژی ئەهلی سوونە و سەلەفیەکان ..  کەسانێکی زۆر دەڵێن یەک گرتنی ئەم هەموو بەناو بانگخواز و مەلایە ، بانگەوازی ئەهلی حەق لەناو دەبات و بیدعە و خورافە...

کورتە یەک دەربارەی ئەشعەرییەکان

کورتەیەک دەربارەی ئەشعەرییەکان الحمد للە والصلاة والسلام علی ڕسول اللە وعلی آلە وصحبە ومن تبعهم بإحسان إلی یوم الدین، أما بعد: پێغەمبەری خودا صلی اللە علیە وسلم لە فەرموودەکانیدا ئاماژەی کردووە بە دروست بوونی ناکۆکی و پەرتەوازەیی نێو موسڵمانان کە ئەمەش یەکێکە لە بەڵگەکانی پیغەمبەرایەتی پێغەمبەری خودا صلی اللە علیە وسلم. جا یەکێک لە ئەو گرووپانەی کە ڕا جیاییان دروست کردووە و پێچەوانەی بیروباوەڕی ڕاست و دروستی ئەهلی ئیسلامن بریتییە لە گرووپی ئەشعەرییە کان. هەر بۆیە پێمان خۆش بوو کورتە یەک دەربارەی ئەم گرووپە بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی ئاگاداری بیروباوەڕ و خراپەی ئەم گرووپە ببین. پەروەردگار بەرچاو ڕۆشنمان بکات بە حەق و شوێنکەوتنی. ئامین • ئەشعەرییە کان: گرووپێکی ئیسلامی گومڕایە لە ئەهلی کەلام کە خۆیان دەدەنە پاڵ پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری بەڕەحمەت بێت، لە کۆمەڵێکی زۆر لە بنچینە شەرعییەکاندا بۆ چوونەکانیان پێچەوانەی بیروباوەڕی ئەهلی سوونەیە. • مێژووی دروست بوونیان: مێژووی دروست بوونی ئەم گرووپە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی سەدەی چواری کۆچی واتا دوای پێشینانی چاکی ئەم ئوممەتە لە هاوەڵان و تابعین و تا...

ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟!

 ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟! …. الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، أما بعد :  هەرکەسێک بڕوانێتە بۆچوونی ئەشاعیرە دەربارەی علوی خوای پەروەردگار ئەوا بەڕوونی دەبینێت بۆچوونی جیاوازیان هەیە بەڵام هەموویان کۆکن لەسەر نەفی کردنی علوی زاتی پەروەردگار . بەڵام سەبارەت بەوەی کە ئایا پەروەردگار لە کوێیە ئەوا دوو بۆچونیان هەیە :  بۆچوونی یەکەم : پەروەردگار لە هیچ جێگایەک نیە [راست و چەپ و سەروو و خوار دەرەوەی جیهان و ناوەوەی جیهان ] نعوذ بالله  وە تەنانەت پێیان وایە نابێت ئەم پرسیارە بکرێت لە بچینەدا وە وتەیەکی بەناو بانگیان هەیە کە دەڵێت : [من أين الأين لا يسأل عنه بأين] بە پێچەوانەی پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم کە ئەم پرسیارەی کردووە .  ئەمەش بۆچوونی زۆرینەی ڕەهای ئەشاعیرەیە .  بۆچوونی دووەم : پەروەردگار لە هەموو شوێنێکە و هیچ شوێنێ نیە پەروەردگاری تیا نەبێت - نعوذ بالله - ئەم بۆچوونە هەرچەند لە بنچینەدا جەهمیەکان و ئەهلی حلول هەڵگری بوون بەڵام کەسانێکیش لە ئەشاعیرە لە ک...

وەڵامی بوهاتانێکی گەنجێکی ئەشعەری دەربارەی زانای گەورە ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت .

وەڵامی بوهاتانێکی گەنجێکی ئەشعەری دەربارەی زانای گەورە ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت .  ...... الحمد لله و الصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد :  دوای ئەوەی گوێم لە گفتوگۆیەک بوو لە نێوان ئەهلی سووننە و گروپی ئەشعەریدا سەبارەت بە : «تەفویزی معانی سیفات» ،  لە میانەی گفتوگۆکەدا کاتێک مامۆستا یوسف بەڵگەی بەوتەی کۆمەڵێک لە زانایانی ئەشاعیرە دەهێنایەوە سەبارەت بەوەی کە : « وەرگرتنی زاهیری قورئان کوفرە بەلایانەوە » (١) .  لە وەڵامدا ئەشعەریەکە لەبری ئەوەی دابنێت بە ئەو کەلێنە گەورەیەدا کە لە مەنهەجی ئەشعەریەتدا هەیە -کە پڕیەتی لە کەلێن- ، هەڵسا بە هەڵبەستنی تۆمەتێک بۆ زانای گەورە شێخ ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت گوایە ئەویش وەکو ئەشعەریەکانی وتووە .  وتی : ( شێخ ابن عسیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە واسطیەدا دەڵێت : (أأمنتم من في السماء ) زاهیرەکەی باتڵە ).  هەر بۆیە بە ئیزنی خوای گەورە وەڵامی ئەم گومانە دەدەینەوە و قسەکەی ابن عسیمین باس دەکەین لە شەرحی عەقیدەی واسطیە و کتێبەکانی دیکەش .   دەڵێین پشتیوان بە خوای  پەروەردگار :   سەرەتا پێویستە ...