[ ڕەوشتی چوارەم : گوێگرتن لە قسەی خەڵکی بەبێ ئیزن]
[ ڕەوشتی چوارەم : گوێگرتن لە قسەی خەڵکی بەبێ ئیزن] لە ئیبن عەباسەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفرمووێت : پێغەمبری خوا صلی الله علیه وسلم فەموویەتی : (من تسمع حديث قوم وهم له كارهون صب في ٲذنه الآنك يوم القيامة) [ٲخرجه البخاري ]. واتا : هەرکەسێک هەوڵی گوێگرتن بدات بۆ وتەی کەسانێک کە پێیان ناخۆشە گوێیان لێ بگیریت ئەوا قوڕقۆشمی تواوە دەکرێتە گوێی لەڕۆژی دوایدا . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- گوێگرتن لە قسەی خەڵکی کارێکی ناڕەوا و حەرامە و لەتاوانە گەورەکانە . ۲- ئەم سزایە بۆ کەسێکە هەوڵی گوێگرتن بدات نەوەک دەنگەکە بێت بە گوێیدا. ۳- ئەم تاوانە بۆ ئەو گوێگرتنانەیە کە خاوەنەکەی پێی ناخۆشە گوێی لێ بگریرێت . ٤- پێناخۆش بوونی خەڵکی بە دووڕێگا دەزانرێت : ڕاستەوخۆ پێت بڵێن نامانەوێت گوێت لێ بێت یان بەحاڵیانەوە بۆت دەربکەوێت کە پێیان خۆش نیە . ٥- یەکێکی دیکە لەڕێگاکانی گوێگرتن بریتیە لە قسە دەرهێنان بە منداڵان یان دانانی ئامێری دەنگ تۆمار کردن بەبێ ئاگاداری خەڵکی .