[ڕەوشتی دووەم : جنێودان بەمردووەکان]
دایکە عائیشە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت
: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : (لا تسبوا الٲموات ؛ فٳنهم ٲفضوا ٳلی ما قدموا
) ٲخرجه البخاري . واتا : جنێو بە مردووەکان مەدەن ، چونکە ئەوان گەڕاونەتەوە
بۆلای ئەوە کردەوانەی ئەنجامیان داوە .
سوودەکانی ئەم فەرموودەیە :
۱- نابێت جنێو بدەین بە مردووەکان چونکە
لە ئیسلامدا قەدەغە کراوە .
۲- وە حیکمەتیش لەم قەدەغەکردنە - والله ٲعلم - بریتیە لە : وەی کە ئەوان گەڕاونەتەوە
بۆلای کردەوەکانی خۆیان و پاداشت و سزای وەردەگرن .
وە هەروەها ئەم کارەش دەبێتە هۆی
ئازاردانی زیندەکان .
۳-ئەم فەرموودەیە وریاکردنەوەی خەڵکی
ناگرێتەوە لەهەڵەی کەسی مردوو کە ئەوهەڵەیەی ببێتە مایەی زیان بۆ دین و ژینی موسڵمانان
بەڵکو ئەو کارە پێویستە وحەرام نیە .
تعليقات