با بەرچاو ڕۆشن بین بە بابەتی تەکفیر
با بەرچاو ڕۆشن بین بە بابەتی تەکفیر ..... الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله أما بعد : یەکێک لە ئەو بابەتانەی کە لەم لەم ماوەیەدا سەری هەڵداوەتەوە بریتیە لەبابەتی [تەکفیر و حكم بغير ما أنزل الله] كە گەورە زانایانی ئەهلی سوونە پێی دەڵێن : [مشكلة العصر]. وەکو ڕونیشە ئەم بابەتە بابەتێکی ترسناک و مەترسی دارە و دەرهاویشتەکانی لەسەر دین و ژین و لەسەر تاک و کۆمەڵگا زۆر ترسناکە . بۆیە بەیارمەتی پەروەردگار وەکو بەرچاو ڕونیەک و یارمەتیدانیک بۆ ئازیزانم هەندێک لە سەرچاوەگرنگەکانم ئاماژە پێکردووە کە لەلایەن زانایان و بانگخوازانی ئەهلی سوونەوە نوسراوە بەهیوای ئەوەی سودی هەبێن . یەکەم : کتێبی [المحكم و المتشابه في التكفير و الجهاد] لە گرنگ ترین ئەو کتێبانەی کە لەم بوارەدا نوسرابێت بریتیە لە کتێبی : [المحكم و المتشابه في التكفير و الجهاد ] کە لەلایەن زانای بەڕێز شێخی دکتۆر [محمد بن عمر بازمول] ەوە نوسراوە و کتێبێکی تا بڵێیت بەهێزە لەم بوارەدا . وە کتێبەکەی دابەش کردووە بۆ دوو بەش : بەشێکی سەبارەت بە تەکفیر و بەشێکی سەبارەت بە جیه...