وریای ستەم کردن بن
وریای ستەم کردن بن ......... لە جابرەوە خوای لی ڕازی بێت کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : ا تَّقوا الظلم؛ فإنَّ الظلم ظلمات يوم القيامة (1) واتا : وریای ستەم کردن بن چونکە بەڕاستی ستەم کردن لە دونیا تاریکی ڕۆژی دواییە . وەستەم کردنیش بریتیە لە : دانانی شتێک لە جیگایەک کە شایستەی نەبێت . وەستەمیش سێ جۆرە : یەکەم : ستەمی مرۆڤ بەرامبەر پەروەردگاری ئەویش بە هاوەڵ بۆ خوا بڕیاردان . دووەم : ستەمی مرۆڤ لە نەفسی خۆی بەتاوان و سەرپێچی خوای پەروەردگار . سێ یەم : ستەمی مرۆڤ لە کەسانی بەرامبەری جا لە : ١- پارە و سامانیان بێت ٢- یان شەرەف و کەرامەتیان ٣-یان لە خوێنیان . ...... (1)رواه مسلم :2578