" مانگی ڕمضان " فێری چیمان دەکات ؟
" مانگی ڕمضان " فێری چیمان دەکات ؟ کۆکردنەوە و ئامادەکردن زانا سلیم کەلاری پێشەکی الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : بەڕاستی کاتێک مرۆڤێک دەچیتە قوتابخانەیەکەوە یاخود خولێکی زانستی بۆ خۆی یان منداڵێکی دەکاتەوە شایستەی ئەوەیە دوای تەواو بوونی کاتی قوتابخانەکەی یان کۆتایی هاتنی خولەکە سود و قازانجێکی باشی وەرگتبێت ، ئەگینا پیی دەوترێت ئەمە کەسێکی خۆی هەڵخەلەتاندووە و کات و سامانی خۆی بەفێرۆ داوە ، بەهەمان شێوە وە ڕۆژوو گرتن و مانگی پیرۆزی ڕمضان بریتین لە ئەو قوتابخانەیەی کە پێویستە هەر یەکێک لە ئیمە وەکو موسڵمان سوود و قازانجی لێ بکەین ، ئەو قوتابخانەیەی کە هەموو نەزانێک چارەسەری نەزانێەکەی تیدا دەدۆزیتەوە ، وە ئەو نەخۆشخانەیەی کە هەموو نەخۆشێک چارەسەی دەردەکەی خۆی تیدا دەست دەکەویت ، هەر لەم ڕوانگەیەوە زانای پایەبەرز محمد البشير الإبراهيمي –بەرەحمەت بێت – دەفەرمووێت : [رمضان " مستشفى " زماني يجد فيه كلُّ مريض دواءَ دائه، يستشفي فيه مرضى البخل بالإحسان، ومرضى البِطنة والنعيم بالجوع والعطش، ومرضى الجوع والخصاصة بالشبع والكفاي...