" مانگی ڕمضان " فێری چیمان دەکات ؟
" مانگی
ڕمضان "
فێری چیمان دەکات ؟
کۆکردنەوە و
ئامادەکردن
زانا سلیم کەلاری
پێشەکی
الحمد لله والصلاة
والسلام على رسول الله ، أما بعد :
بەڕاستی کاتێک مرۆڤێک
دەچیتە قوتابخانەیەکەوە یاخود خولێکی زانستی بۆ خۆی یان منداڵێکی دەکاتەوە شایستەی
ئەوەیە دوای تەواو بوونی کاتی قوتابخانەکەی یان کۆتایی هاتنی خولەکە سود و
قازانجێکی باشی وەرگتبێت ، ئەگینا پیی دەوترێت ئەمە کەسێکی خۆی هەڵخەلەتاندووە و
کات و سامانی خۆی بەفێرۆ داوە ، بەهەمان شێوە وە ڕۆژوو گرتن و مانگی پیرۆزی ڕمضان
بریتین لە ئەو قوتابخانەیەی کە پێویستە هەر یەکێک لە ئیمە وەکو موسڵمان سوود و
قازانجی لێ بکەین ، ئەو قوتابخانەیەی کە هەموو نەزانێک چارەسەری نەزانێەکەی تیدا
دەدۆزیتەوە ، وە ئەو نەخۆشخانەیەی کە هەموو نەخۆشێک چارەسەی دەردەکەی خۆی تیدا
دەست دەکەویت ، هەر لەم ڕوانگەیەوە زانای پایەبەرز محمد البشير الإبراهيمي –بەرەحمەت بێت –
دەفەرمووێت : [رمضان "مستشفى" زماني يجد فيه كلُّ مريض دواءَ دائه،
يستشفي فيه مرضى البخل بالإحسان، ومرضى البِطنة والنعيم بالجوع والعطش، ومرضى
الجوع والخصاصة بالشبع والكفاية]([1]) واتا
: ڕەمەزان نەخۆشخانەیەکی کاتیە هەموو نەخۆشێک چارەسەری نەخۆشیەکەی خۆی تێدا دەبیێتەوە
: ئەو کەسانەی نەخۆشی چروکیان هەیە خۆیان
چارەسەر دەکەن بە چاکەکاری ، وە ئەوکەسانەی
نەخۆشی قەڵەوی و خۆشگوزرانیان هەیە چارەسەری خۆیان دەکەن بە برسێتی و تینوێتی ، و
ئەو کەسانەی نەخۆشی برسێتی و پێویستیان هەیە چارەسەری .
هەر بۆیە بە پشتیوانی پەروەردگار هەوڵ دەدەم لە کورتە
باسەدا چەند سوود و دەرس و وانەیەک لە وانەکانی قوتابخانی ڕۆژوو و رمضان بخەمە ڕوو
بەهیوای سوود گەیاندن بە هەموو لایەک .
· وانەی
یەکەم : تقوى الله
بەڕاستی یەکێک لە وانە گرنگەکانی ڕۆژوو بریتیە لە دروست کردنی لە خوا ترسان لە
ناخی مرۆڤەکاندا پاشان ڕەنگ دانەوەی ئەو لەخواترسانە لە کردەوەکانماندا وەکو
پەروەردگارمان دەفەرمووێت : {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ
آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ
قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ} [البقرة: 183]. چونکە لەم مانگە پیرۆزەدا هەموو موسڵمانان
گرنگیان داوە بە عیبادەتەکانیان و پرسیاریان کردووە :
ئایا ئەم عیبادەتەم چۆن بکە ؟ ئایا بە چ ریگایەک خوا ڵێی ڕازیە ئەنجامی
بدەم ؟ ئایا سوود و پادەشتەکەی چەندە ؟
بەهەمان شیوەش زۆرێک لە موسلمانان لەم مانگە پیرۆزەدا خۆیان پاراستووە لە
تاوان و سەرپێچی پەروەردگار وە پرسیاریام کردووە : ئایا ئەمە تاوانە خۆمی لی
بپارێزم ؟ ئایا چۆنێتی خۆپاراستن لەم تاوانە چۆنە
نەوەک حەڵاڵ بێت من خۆمی لێ بپارێزم ؟ وە ئەگەر خۆم لەم تاوانە پاراست ئەوە
لە چی ڕزگارم دەبێت ؟
کە ئەمەش خودی تەقوا و لەخوا ترسانە : کار بکەیت بە فەرمانەکانی خوا ،
لەسەر ئەو ڕیگایەی کە خوا شەرعاندوویەتی بۆ عیبادەت ، وە چاوەڕیی پاداشتی کارەکەت
بێت ، وە خۆت بپارێزیت لە سەرپێچی خوا بەشیوازەی خوا داوای کردووە خۆت بپارێزیت لە
ترسی سزا و تۆڵەی خوای پەوەردگار .
· وانەی
دووەم : بەهیز بوونی ویست و ئیرادە و ئارامگرتن
بەڕاستی نەفسی مرۆڤ فەرمانکارە بەخراپە ئیلا ئەو نەفسانە
نەبیت کە پەوەردگار ڕەحمی پی کردوون ، ئەگەر بیت و مرۆڤ مرۆڤ لیی گەڕی ئەوا
دەیخاتە چەندین هەڵدێرە ، وە ئەگەر زاڵ بوو بەسەریا ئەوا دەتوانێت بەرزی بکاتەوە بۆ
بەرز ترین پلەکان ، یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی زال بوون بەسەر نەفسدا بریتیە لە ڕۆژوو
گرتن ، ڕاستە ڕۆژوو گرتن نارەحەتی و ئازاری تێدایە بەهۆی تینوێتی و برسێتیەوە ، وە
هەروەها ڕۆژوو گرتن بەرگری کردن تێدایە لەبەرامبەر ئارەزووەکان و خۆشیەکانی دوونیا
، بۆیە ئەو ڕۆژوو گرانەی کە نەفسی خۆی شکاندووە ، وە نەفسی خۆی ڕاهێناوە لەسەر دوو
کەوتنەوە لە سەر ئەو شتانەی کە حەڵاڵە بۆی لە بنچینەدا ، ئەوا بە ئینزنی خوا بە توانایە بۆ زاڵ بوون
بەسەر ئەو کارانەدا کە لەسەری حەرامە لە بننچینەدا ، بۆیە ئەم ئارام گرتنە و
خۆڕاگرتنە ویست و ئیرادەی مرۆڤ بەهێز دەکات کاتیک دەتوانیت خۆی بگریتەوە لەم
کارانەی کە نەفسی داوای دەکات ، وە هەوەرها هێزی ئارام گرت و خۆڕاگری زیاد دەکات ،
کاتێک مرۆڤ زانی و هەستی بەوە کرد کە ئەم مانگێک خۆی لە حەڵاڵ گرتوەتەوە بۆ ئەوەی
پەوەردگاری لە خۆی ڕازی بکات ئەوا یارمەتی دەری دەبیت بێگومان کە دەتوانێت دوور
بکەوێتەوە لە ئەنجامدانی حەرامەکان بەهەمان مەبەستەوە لە دوای ئەو مانگە پیرۆزە و
دەرچوون لە ئەو قوتابخانە بەسوودە .
· وانەی
سێیەم : لاواز کردنی هێزی عادەت .
مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەیدا لەسەر هەندێک کارو کردار
ڕاهاتووە و کردوویەتی بە خوو و بەنەریت لەخۆیدا کاتێک داوی لێ بکرێت کە واز لە
یەکێک لەو کارانە بهێنێت جا لەبەر ئەوەی کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕیگای پێنادات یان
ئاکارێکی ناشرینە و لە کۆمەڵگادا بێزراوە بیانوو بەوە دینێتەوە کە ئەمە تازە
ڕاهاتووە لەسەری و ناتوانێت بیگۆڕیت بەڵام کاتێک کە دەچێتە نا قوتابخانەی ڕۆژووەوە
و داخلی مانگی پیرۆزی رەمضان دەبێت فێری ئەوە دەبێت کە مرۆڤ توانای ئەوەی هەیە کە
بتوانیت خوو و نەریتەکانی بگۆڕیت هەر چەندەڕاش هاتبێت لەسەری ، چونکە گرنگ ترین
شتیک کە مرۆڤ لەسەری ڕاهاتووە بریتیە لە خواردن وخواردنەوە بەڵام لەم مانگە
پیرۆزەدا وازی لێ دێنیت ، هەر بۆیە ئەوە کەسانەی کە ڕاهاتوون لە سەر تاوان گەلێکی
وەکو سەیر کردنی حەرام یان خواردنی جگەرە یان هەرکارێکی دیکە کە بەلایەوە قورسە
وازی ڵی بهێنێت ئەوا با بیر بکاتەوە لە وەی کە لە ئەم رمضاندا توانیویەتی خوو و
نەریتەکانی خۆی بگۆڕیت بۆیە لێرەش دەتوانێت خۆی بگۆڕێت ئەمەش کارێکی بەسوود و
وانەیەکی گرنگە لەوانەکانی ڕۆژوو و مانگی پیرۆزی رمضان .
· وانەی
چوارەم : هەست کردن بە ئازاری هەژاری
ئەو کەسانەی کە
پەروەردگار هەندێک لە نیعمەت و خۆشیەکانی دوونیایی پێ بەخشیوون هەندێکیان هەژار و
فەقیرەکان لە بیر دەکەن ، وە هەست بەناخۆشی و ناڕەحەتی هەژاری و فەقیری ناکەن ، وە
نازانن چەند هەستێکی ناخۆشە کاتێک کە بتەوێت کارێک ئەنجام بدەیت یان چێژ وەربگرێت
لە خۆشیەکانی دوونیا بەڵام ڕێگرێک هەبێت لە ئەنجامدانی و وەرگتنی ئەو چێژە ، بەڵام
کاتێک کە دەچنە مانگی ڕمضانەوە بەچاوی خۆیان دەیبین و هەست بەو ناخۆشیە دەکەن کە
کاتێک دەیانەوێت کاڕیک خوردنێک بخۆن ڕۆژوو ڕیگرە یان کارێک بکەن ڕیگر هەیە ،
لەوەوە فیڕ دەبن کە ئەو هەژارانەی بە درێژایی ساڵ نەبوونی ڕیگرە لە چێژ وەرگتنیان
لە خۆشیەکان لە چ بار و حاڵێکدا دەژین ، بۆیە هەست و سۆزیان دەجوڵێت و دەست کراوە
دەبن بەرامبەر بە هەژاران و نەداران ، بەتایبەتیش کاتێک دەبینین کە بەخشین ئەو
هەمووفەزڵ و چاکەیەی تێدایە ، بۆیە پیویستە ئەمە وانەیەک بێت و لەدوای مانگی ڕۆژوو
لە بیر نەکرێت .
· وانەی
پێنجەم : سەلامەت جەستە
بەراستی ڕۆژوو گرتن
سوود و قازانجی زۆری هەیە بۆ لاشەی مرۆڤەکان ، لە مانگی ڕمضاندا موسڵمانان دەزانن
کە چەندین سوود و قازانجیان وەرگتووە لەم مانگە پیرۆزە ، بۆیە هەوڵ دەدەن چۆن لە ڕمضاندا
خۆیان ڕاهێناوە لە گەڵ ڕۆژوو گرتن و لەش ساغی بەهەمان شیوەش لەدوای ڕمضان
پارێزگاری لێ بکەن ، هەر بۆیە پیغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ڕینمونی موسڵمانان
دەکات بۆ چارەسەرێکی بەسوود ئەویش بریتیە لە پاراستنی گەدە لەوەی کە پڕ بکرێت وەکو
دەفەرمووێت : ((وما ملأ آدمي وعاءً شرًّا من بطن))([2])
واتا : نەوەکانی ئادەم هیچ شتێکیان پڕ نەکردووە کە زیان بەخش تر بێت بۆیان
لە سکی خۆیان . هەر بۆیە ئەم قوتابخانە بەسوودە ئەوەمان فێر دەکات پارێزگاری بکەین
لە جەستەی خۆمان .
· وانەی
شەشەم : خویندنەوەی قورئانی پیرۆز
لەوانەیە زۆرێک لەئێمە بەدرێژایی ساڵ چەند سورەتێکی
قورئانی پیرۆز نەخوێنینەوە یان هەر بەهیچ جۆرێک قورئان نەخوێنیەوە بەڵام بەهۆی
ئەوەوە کە مانگی ڕمضان مانگی دابەزینی قورئانە و خەڵکێکی زۆر دەست پێش خەری دەکات
لە خوێندنی قورئان ئەوا ئێمەش دەست دەکەین بەخوێندنی قورئانی پیرۆز و واز دەهێنین
لە هەجرکردنی وەکو پەوەروگار بۆمان باس دەکات کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
فەرموویەتی : [وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَٰذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا ] [ الفرقان : ٣٠] واتا : ئەی پەوەردگار قەوم و گەلەکەی من ئەم قورئانەیان
واز لێ هیانوە و هەجریان کردووە ، بەڵام لەقوتابخانەی رمضانەوە ئەوە فێر دەبێن کە
ژیانمان لەگەڵ قورئان بەسەر بەرین ، بەڕاستی ئەمەش هەلێکی بەنرخە نابێت لێ گەڕیین
بەخۆرایی لە دەستمان دەربچێت .
· وانەی
حەوتەم : فێربوونی ڕەوشت جوانی
بەڕاستی مانگی ڕمضان دەرفەتێکی باشە و هەلێکی بە نرخە بۆ
ئەوەی بیکەین بە قوتابخانەیەک بۆ جوانکردنی ڕەوشت و ئادابەکانمان ، چونکە لەم
مانگەوە فێربووین کە پێغەمبەری خوا فەرمانی چیە بۆ موسڵمانان و چی پێویست کردووە
لەسەریان کاتێک بەڕۆژوون ، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : [وَإِذَا كَانَ يَوْمُ صَوْمِ أَحَدِكُمْ فَلَا يَرْفُثْ
وَلَا يَصْخَبْ]([3])
لە گێڕانەوەیەکی تردا : [ وَلَا يَجْهَلْ ] ([4]) ، کەواتە لەکۆی ئەم فەرموودانەوە فێری ئەوە دەبین کە
دەبێت لە قوتابخانەی ڕۆژوەوە فێری ئەوە ببین کە خۆمان لەم ئادابە ناشرینانەوە و
هاوشێوەکانیشیان بپارێزین :
1-
فَلَا يَرْفُثْ : قسەی ناشیاو نەکات .
2-
وَلَا يَصْخَبْ أو ولا یسخب : دەنگە دەنگ وهاوار هاوار
نەکات.
3-
وَلَا يَجْهَلْ : کاری نەزان کارانە و نەزانانە نەکات .
· وانەی
هەشتەم : دان بەخۆدا گرتن و خۆڕاگری
یەکێکی دیکە لە وانە گرنگەکانی ئەم قوتابخانەی ڕۆژوو
بریتیە لەوەی کە موسڵمانان فێری ئەوە دەکات کە هەڵەشە نەبن و هەمیشە دان بەخۆیاندا
بگرن ، ئەگەر کەسێکیش ویستی تووشی کێشەیان بکات ئەوا دان بەخۆیاندا بگرن ، هەر بۆ
یە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم هانی موسڵمانان دەدات دان بەخۆدا گرتن لە
کاتی بەڕۆوو بوندا و دەفەرمووێت : ((إذا أصبح
أحدكم يوماً صائماً فلا يرفث ولا يجهل، فإن امرؤ شاتمه أو قاتله فليقل: إني صائم،
إني صائم )).([5]) واتا : ئەگەر کەسێک لە ئێوە بەیانی کردەوەو بەڕۆژوو بوو
ئەوا با قسەی ناشرین نەکات و کاری نەزان کارانە نەکات ، وە ئەگەر کەسێک جنێوی پێدا
یان شەڕی لەگەل کرد ئەوا بڵیت : من بەڕۆژووم .
واتا : لەم فەرموودەیەوە فێر دەبن کە ئەو سەیەی بە
ڕۆژووە هەڵشە نیە و کەسێکی لەسەر خۆیە دەتوانێت دان بە خۆیدا بگرێت ، وە سوودی
ئەوەشی تێدایە کە موسڵمان بێ دەسەڵات نیە و توانای تۆڵە کردنەوەی هەیە بەڵام بەهۆی
ئەوەی کە خۆی ڕازاندوەتەوە بە ڕەوشتی جوانی ڕۆژوو گرتن شایستە نیە بە ئەو جنێو بە
خەڵکی بدات یان شەڕ و گێچەڵ بە خەلکی بگێڕێت .
وە پێویستە ئەم ئاکارەش کە لە قوتابخانەی ڕۆژووە فێری دەبین لەیاد نەکەین و
لەدوای ڕمضانیش کەسێکی ئارام گر و خۆ ڕاگر بین .
·
وانەی نۆیەم : دڵسافی و دڵ پاکی بەرامبەر موسڵمانان .
یەکێکی دیکە لە وانەگرنگەکانی مانگی ڕمضان بریتیە
لەوەی هۆکاریکە بۆ پاک کردنەوەی دڵی موسڵمانان لە غل و حقد و حەسەد و ڕق لێبوونەوە
چونکە ئەم مانگە پیرۆزە ڕۆژوو گرتنی تێدایە کە دەبیتە هۆکاری پاککردنەوەی دڵ ،
وەکو لە فەرموودەی پێغەمبەری خوادا هاتووە صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ( صوم شهر الصبر، وثلاثة أيامٍ من كل شهر، يذهبن وَحَرَ
الصدر ) ([6]) واتا : ڕۆژووی مانگی
ئارامگری و گرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک ، ڕق و کینەی دڵ لادەبات .
وە ئەم کارەش گرنگی خۆی
هەیە بۆ موسڵمان و پیویستە لەسەری بە هەند وەری بگرێت ،چونکە لە رۆژی دوایدا تاکە
شتێک کە بەکەڵکی مرۆڤەکان بێت و ڕزگاریان بکات لە ناڕەحەتیان بریتیە لەو دڵە ساغ و
سەلامەتەی کە هەیانە وەکو دەفەرمووێت : [يَوْمَ
لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ (88) إِلَّا مَنْ أَتَى
اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ (89)] [ الشعراء : 89-90] .
داواکارم لە پەروەردگار
سودمان پێ بگەیەنێت بەو وانانەی کە لەم مانکە موبارەکەوە فێری بووینە و بیکات بە
تیشویەک بۆ دواڕۆژمان .
وصلى الله وسلم وبارک
على نبینا محمد و على آله وصحبه وسلم
تعليقات