ئايا نەورۆز جه‌ژنى کورد و موسڵمانانه ؟!
ئايا نەورۆز جه‌ژنى کورد و موسڵمانان ه ؟! .... الحمد لله وصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : لەم ڕۆژگارەدا بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵکی بەناوی نەتەوایەتیەوە پارێزگاری لە نەورۆز دەکرێت و لکێنراوە بە گەلی کوردەوە و موسڵمانانەوە ، بۆ ڕونكردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته پێويسته له‌ڕوانگه‌ى كورد و ئيسلامه‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين سه‌ره‌تا وش ه‌ى نه‌ورۆز ، وشه‌يه‌كى فارسيه و به‌واتاى : ڕۆژي نوێ دێت وه‌كو شارازايان باسي ده‌كه‌ن . وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌صڵ و بنچينه‌ى ئه‌م جه‌ژنه و ناوه‌كانى و بڵاو بونه‌وه‌ى له‌ناو گه‌لاندا قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين ئه‌وا كاتى زۆرى ده‌وێت چونكه ئەم بۆنیەیە كه ناو نراوه به [ جه‌ژنى نه‌ورۆز ] چەندین گەلی ناوچەکە خۆیان بە خاوەنی دەزانن و ڕاجیایەکی زۆر هەیە کێ خاوەنیەتی : [گەلانی ئێران و پاکستان و ئەفغانستان و میسریە کۆنەکان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له عه‌ره‌ب و پاشان گه‌لى کوردیش ] هەر یەکەی خۆی بەخاوەنی دەزانێت . به‌ڵام ئێمه به‌كورتى باسى وته‌ى هه‌ندێك له شاره‌زايانى كورد ده‌كه‌ين له‌سه‌رى : یەکەم : پەیوەندی نەورۆز بە گەلی ک...