ئايا نەورۆز جه‌ژنى کورد و موسڵمانانه ؟!
ئايا
نەورۆز جه‌ژنى کورد و موسڵمانانه ؟!
....
الحمد لله وصلاة والسلام علی رسول الله ،
ٲما بعد :
لەم ڕۆژگارەدا بۆ ڕاکێشانی سۆزی خەڵکی بەناوی
نەتەوایەتیەوە پارێزگاری لە نەورۆز دەکرێت و لکێنراوە بە گەلی کوردەوە و موسڵمانانەوە ، بۆ ڕونكردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته
پێويسته له‌ڕوانگه‌ى كورد و ئيسلامه‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين
سه‌ره‌تا وشه‌ى نه‌ورۆز ، وشه‌يه‌كى
فارسيه و به‌واتاى : ڕۆژي نوێ دێت وه‌كو شارازايان باسي ده‌كه‌ن .
وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌صڵ و بنچينه‌ى ئه‌م جه‌ژنه
و ناوه‌كانى و بڵاو بونه‌وه‌ى له‌ناو گه‌لاندا قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ين ئه‌وا كاتى
زۆرى ده‌وێت چونكه ئەم بۆنیەیە كه
ناو نراوه به [ جه‌ژنى نه‌ورۆز ] چەندین گەلی ناوچەکە خۆیان بە خاوەنی دەزانن و
ڕاجیایەکی زۆر هەیە کێ خاوەنیەتی : [گەلانی ئێران و پاکستان و ئەفغانستان و میسریە
کۆنەکان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له عه‌ره‌ب و پاشان گه‌لى کوردیش ] هەر یەکەی خۆی
بەخاوەنی دەزانێت .
به‌ڵام ئێمه به‌كورتى باسى وته‌ى هه‌ندێك له شاره‌زايانى
كورد ده‌كه‌ين له‌سه‌رى :
یەکەم : پەیوەندی نەورۆز بە گەلی کوردەوە :
سەبارەت بە لکاندنی نەوروز بە گەلی کوردەوە مێژوو نوس و
شارەزایانی کورد خۆیان بێ بەری دەکەن لە ئەم بەناو جەژنە ..
1-
نەوشیروان مستەفا لە کتێبی ( بەدەم ڕێگاوە گولچنین لاپه‌ره‌ى
: 12) دا ده‌ڵێت : [ئەگەر یەکێ بە وردی بچێتە بنجوبناوانی مێژووی ئەو ساڵە نەک ناھێنێ
بکرێتە ساڵی لە دایک بوونی کورد، بگرە ئەبو مێژونوسانی کورد خۆیان نەکردبایە بە خاوەنی
چونکە ئەوە ساڵێکە وەکو مێژوی ناوچەکە ئەیگێڕێتەوە، لەو ساڵەدا چەند تیرە و ھۆزی دڕەندە
و داکەوتوی ناوچە شاخاویەکان ھێرشیان کردۆتە سەر نەینەوای پایتەختی ئیمپراتۆری ئاشوری
و، یەکێ لە پێشکەوتوترین شارستانێتیەکانی ئەو سەردەمەیان بە جۆرێ وێران کردووە کە ئیتر
ھەڵنەساوەتەوە].
2-
وە یەکێکی دیکە لە شارەزایانی مێژووی کورد عبدالرقيب يوسف لە چاو
پێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا لە کەناڵی کی ئێن ئێن [knn] وتی : [ كاوه نيهائيه‌ن نه‌بووه ، و نه‌بووه ، و نابێت زه‌لامێك نه‌بووه ناوى كاوه بێت ]
پاشان
پرسيارى لێده‌كرێت ده‌رباره‌ى ده‌ستنوسێك كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات ده‌ڵێت : [درۆده‌كه‌ن ، ده‌ست نوس هه‌يه و چي هه‌يه ئه‌مه قسه‌ي
قاچاخچيانه ]
پاشان
ده‌ڵێت خاوه‌نى كتێبى [إيران
في عهد الساسانيين کریستن‌سن ] ده‌ڵێت : مه‌سه‌لى كاوه درۆيه و ئه‌صڵ و ئه‌ساسي نيه ].
3-
هەندێکی دیکەیان وەكو : ئه‌حمه‌دى موفتى زاده دەڵێت : (ئا ئەم مەسەلە کە به ناوی جەژنی نەورۆز لە ناو کوردەواری دا
ماوە و کوردی فەقیریان پێ خەڵەتاندووە، کە ئەڵێن: ئەمە جەژنی میللەتی کوردە...ئەگەر
ڕاستیە مێژوویەکەی تەماشا بکەی، مێژووی دەستپێکردنی بەدبەختیە بۆ گەلی کورد...جەژنی
نەورۆز چەژنی لە ناوچوونی کوردە!!) وه هه‌روه‌ها ئه‌م هاوشێوه‌ى ئه‌م
وشه‌يه‌ش ده‌ردێته پاڵ جه‌لال تاڵه‌بانى ...
ئەمە کوورد خۆی بەم شێوازە خۆی لێ بێ بەری دەکات .
کەسیش ناڵێت ئەمانە کوورد نین و لەبەر عەرەب چێتی یان ڕق
بوون لە کوورد وا دەڵێن
کەواتە نکۆڵی کردنی نەورۆز پەیوەندی بە عەرەبچێتی وە نیە
چونكه ئه‌م كه‌سانه به‌كه‌سانى دڵسۆز و كورد په‌روه‌ر ناسراون له‌ناو كورددا به‌ڵكو
ده‌گوترێت : کەسانی نەخوێندەوارى سه‌دى بيست زياتر ئه‌م بۆنه‌يان به گه‌لى كورده‌وه لکاندووە ..
دووەم : ڕوانگه‌ى ئيسلام بۆ نه‌ورۆز
وە ئەگەر لە ئاینی ئیسلامیشدا سەیر بکەین ئەوا دەزانین
کە لە ئیسلامدا تەنها دوو جەژن هەیە ئەویش جەژنی قوربان و ڕەمەزان ..
v
وەکو لە فەموودەی پێغەمبەری خوادا هاتووە صلی الله علیه
وسلم کاتێک دەچێتە شاری مدینە دەبینێت دوو ڕۆژیان هەیە خۆشی تێدا دەکەن ئەویش
پێیان دەفەرمووێت : خوای پەروەردگار بۆی گۆڕیوون
بە دوو ڕۆژی باشتر کە بریتیە لە ڕۆژی جەژنی قوربان و ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان
([1]).
v
تەنانەت لە هەندێک لە فەموودەکاندا دەفەرمووێت : یەکێک
لە ڕۆژەکان نەورۆز بووە کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم گۆڕیەتی . وه
زانايانيش به نه‌ورۆز باسيان كردووه .([2])
کەواتە ئەگەر ئەم دوو جەژنە هی کوردیش بێت
-گریمان- ئەوا پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم گۆڕیویەتی بە ڕەمەزان و قوربان .
v
لە ڕوانگەیەکی دیکەشەوە کە بڵێین -گریمان - بەڵێ نەورۆز هی کوورد بووە لە پێش هاتنی
ئیسلامدا کاتێک ئاگر پەرەست بووە یان زەردەشتی بووە .. ئەو کات بەدەستی خۆمان دەی
چەسپێنین ئەم جەژنە جەژنی ئاگر پەرەستانە وە مرۆڤی باوەڕداریش کە ڕازی بووە ئیسلام
بەرنامەی بێت ڕازی نابێت لاسایی ئاگر پەرستان بکاتەوە لە جەژنەکانیاندا وه‌كو پێشه‌وا عومه‌رى كوڕى خطاب خواى لێ ڕ‌ازى بێت ده‌فه‌رمووێت
: (اجتنبوا
أعداء الله في عيدهم)([3]) واتا : دوور بكه‌ونه‌وه له دوژمنانى خواى گه‌وره له
جه‌ژنه‌كانياندا .
v
وە سەرەڕای ئەوەش کە ڕیوایەت هاتووە لە صحابە بەڕێزەکان
و تابعینەوە کە بەتایبەتی باسی نەورۆز و ترسناکی بەشداری کردن دەکات تێیدا وه‌كو عبدالله
كوڕى عه‌مر ده‌فه‌رمووێت : (مَنْ بَنَى بِبِلَادِ
الْأَعَاجِمِ وَصَنَعَ نَيْرُوزَهُمْ وَمِهْرَجَانَهُمْ وَتَشَبَّهَ بِهِمْ حَتَّى
يَمُوتَ وَهُوَ كَذَلِكَ حُشِرَ مَعَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ) ([4])
واتا : هه‌ركه‌سێك له
وڵاتان عجم بمێنێته‌وه و نه‌ورۆز و ميهره‌جانه‌كانيان ئه‌نجامبدات و لاساييان
بكاته‌وه و هه‌تاوه‌كو ده‌مرێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌واندا حه‌شر ده‌كرێت له قيامه‌تدا.
v
وه زانايان و شه‌رعزانان زۆر به‌گه‌وره باسي به‌ژداري
كردنيان كردووه له ئه‌م جه‌ژنه‌دا له‌وانه : خاوه‌نى كتێبى (تنوير الأبصار) و
فه‌قيهي حه‌نه‌فى ابن عابدين و فه‌قيهي گه‌وره
أبو حفص الكبير.([5])
ڕاسته مرۆڤى باوه‌ڕدار وڵاتى موسڵمان و گه‌لى موسڵمانى
خۆى خۆش ده‌وێت به‌ڵام دەبێت
ئاگادار بین قەومیەت و نەتەوایەتی نەخەینە پێش ئاین و بیروباوەڕمانەوە و نەیکەین
بە بیانویەک بۆ دەرچوون ولادان لە ڕێنمایەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .
وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله وصحبه
وسلم
زانا سليم كه‌لارى
20-3-2020
تعليقات