نەخۆشی و چارەسەر
نەخۆشی و چارەسەر ........... ترسناک ترین مەترسی لەسەر نەخۆش ئەوەیە کە جیاوازی نەکات لەنێوان نەخۆشی و چارەسەردا بەهەمان شێوەش ئومەتی ئیسلامی گەورەترین مەترسی لەسەری بریتیە لەوەی کە نەخۆشی و چارەسەرەکەی لێ تێکەڵ بکرێت . پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لەفەرموودەکانی دا باسی ئەوەی کردووە کە : ۱- نەخۆشی و هۆکاری زەلیلی ئێمە بریتیە لە دوورکەوتنەوە لە بنەماکانی دینەکەمان و ڕووکردن لە خۆشویستنس دو نیا بە جۆرێک هەوڵدانما بۆ دینەکەمان بیر بباتەوە . وەکو دەفەرمووێت [حب الدنیا و كراهية الموت] و [ٳذا تبايعتم بالعينة و رضيتم بالزرع و ٲخذتم ٲذناب البقر و تركتم الجهاد سلط الله علیكم ذلا ] . ۲- وە چارەسەرەکەشی بریتیە لە گەڕانەوەی ڕاستەقینە بۆ دینەکەمان لە هەموو بوارەکاندا وەکو [بیروباوەڕ و ڕێباز ، معاملات ، عیبادات ، ڕەوشت وئاداب] بەڵام بەداخەوە ئەگەر بێت و کارەکەمان لێ تێکەڵ بکرێت و نەخۆشیەکەمان لێ بکرێت بە چارەسەر ئەوا کێشە گەورەکەیە.