ڕوودانی شیرک لەم ئوممەتەدا وە وەڵامدانەوەی ئەو گومانانەی لەو بارەیەوە دەوروژێنرێن
ڕوودانی شیرک لەم ئوممەتەدا و ە وەڵامدانەوەی ئەو گومانانەی لەو بارەیەوە دەوروژێنرێن نووسینی : زانا سلیم کەلاری پێشەکی الحمد لله الصلاة والسلام على رسول الله ﷺ، أما بعد: پارچە ڤیدیۆیەکم بینی کە تێیدا کەسێک گومانێک دەوروژێنێت سەبارەت بەوەی کە: (شیرک و هاوەڵبڕیادان لە نێو ئەم ئوممەتەدا ڕوونادات) ، وە بۆ ئەم گومانەی چەند بەڵگەیەکی هێنایەوە، لەسەر ئەم بنەمایەش ڕەخنە لە سەلەفییەکان دەگرێت کە ئەوەندە باسی ڕوودانی شیرک دەکەن. پێم خۆش بوو ڕوونکردنەوەیەکی زانستی لەسەر بدەم بۆ ئەوەی گومانەکە بڕەوێتەوە بە پشتیوانی خوای پەروەردگار. ئەو کەسانەی ئەم گومانە دەوروژێنن، دوو فەرموودەیان کردووە بە بەڵگە بۆ خۆیان کە بریتین لە: v فەرموودەی یەکەم: عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَرَجَ يَوْمًا فَصَلَّى عَلَى أَهْلِ أُحُدٍ صَلَاتَهُ عَلَى الْمَيِّتِ ثُمَّ انْصَرَفَ إِلَى الْمِنْبَرِ فَقَالَ : « إِنِّي فَرَطٌ لَكُمْ وَأَن...