ڕوودانی شیرک لەم ئوممەتەدا وە وەڵامدانەوەی ئەو گومانانەی لەو بارەیەوە دەوروژێنرێن

ڕوودانی شیرک لەم ئوممەتەدا وە وەڵامدانەوەی ئەو گومانانەی لەو بارەیەوە دەوروژێنرێن           نووسینی : زانا سلیم کەلاری

 

پێشەکی

الحمد لله الصلاة والسلام على رسول الله ﷺ، أما بعد:

پارچە ڤیدیۆیەکم بینی کە تێیدا کەسێک گومانێک دەوروژێنێت سەبارەت بەوەی کە: (شیرک و هاوەڵبڕیادان لە نێو ئەم ئوممەتەدا ڕوونادات)، وە بۆ ئەم گومانەی چەند بەڵگەیەکی هێنایەوە، لەسەر ئەم بنەمایەش ڕەخنە لە سەلەفییەکان دەگرێت کە ئەوەندە باسی ڕوودانی شیرک دەکەن. پێم خۆش بوو ڕوونکردنەوەیەکی زانستی لەسەر بدەم بۆ ئەوەی گومانەکە بڕەوێتەوە بە پشتیوانی خوای پەروەردگار.

ئەو کەسانەی ئەم گومانە دەوروژێنن، دوو فەرموودەیان کردووە بە بەڵگە بۆ خۆیان کە بریتین لە:

v             فەرموودەی یەکەم: عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَرَجَ يَوْمًا فَصَلَّى عَلَى أَهْلِ أُحُدٍ صَلَاتَهُ عَلَى الْمَيِّتِ ثُمَّ انْصَرَفَ إِلَى الْمِنْبَرِ فَقَالَ : « إِنِّي فَرَطٌ لَكُمْ وَأَنَا شَهِيدٌ عَلَيْكُمْ وَإِنِّي وَاللَّهِ لَأَنْظُرُ إِلَى حَوْضِي الْآنَ وَإِنِّي أُعْطِيتُ مَفَاتِيحَ خَزَائِنِ الْأَرْضِ أَوْ مَفَاتِيحَ الْأَرْضِ وَإِنِّي وَاللَّهِ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمْ أَنْ تُشْرِكُوا بَعْدِي وَلَكِنْ أَخَافُ عَلَيْكُمْ أَنْ تَنَافَسُوا فِيهَ ». ([1])

v             فەرموودەی دووەم: عَنْ جَابِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ أَيْسَ أَنْ يَعْبُدَهُ الْمُصَلُّونَ فِي جَزِيرَةِ الْعَرَبِ وَلَكِنْ فِي التَّحْرِيشِ بَيْنَهُمْ». ([2])

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم بابەتە، توێژینەوەیەکی زانستیم ئامادە کردووە پشتیوان بەخوای پەوەردگار کە ڕاستی بابەتەکە بخاتە ڕوو و گومانەکانیش ڕونبکاتەوە .

 

 ...............

بەشی یەکەم: چەمکی شیرک و ناساندنی جۆرەکانی

بۆ تێگەیشتنی ڕاست دروست لە دەقەکان، پێویستە سەرەتا جیاکارییەکی گرنگ لە جۆرەکانی هاوەڵبڕیارداندا بکەین:

v      هاوەڵ بڕیاردانی گەورە و هاوەڵ بڕیاردانی بچووک

هاوەڵبڕیادان لەلای زانایانی ئیسلام بریتیە لە دوو جۆر :

1-         هاوەڵ بڕیاردانی گەورە [الشرك الأكبر]: بریتییە لە هاوتاکردنی دروستکراوەکان بە خوای پەروەردگار لەو شتانەی کە تایبەتن بە زاتی پیرۆزی ئەو.

 ئەم جۆرە هاوەڵبڕیاردنە مرۆڤ بە تەواوی لە بازنەی ئیسلام دەرەکات و هەمیشە لە دۆزەخدا دەیهێڵێتەوە وەکو وەک: دوعاو پاڕانەوە ، سەربڕین، نەزرکردن، و پشتبەستن و تەوەکول .

2-        هاوەڵ بڕیاردانی بچووک [الشرك الأصغر]. بریتیە لە هەموو شتێک کە لە شەرعدا پێی وتراوە شیرک و خاوەنەکەی لە ئیسلام ناباتە دەرەوە بەڵام گوناهێکی گەورەیە وەک : ڕیا، یان سوێندخواردن بە غەیری خوا.

 کاتێک دەوترێت شیرک و هاوەڵ بڕیاردان لەم ئوممەتەدا هەیە، هەم مەبەست پێی هاوەڵ بڕیاردانی گەورەیە کە لەناو هەندێک گروپ و تاکدا واقیعییە، وەهەروەها هاوەڵ بڕیاردانی بچووک کە زۆر بەربڵاوە.

 

📂 بەشی دووەم: وەڵامی زانستی و لێکدانەوەی فەرموودەکانی گومانەکە

لەم بەشەدا، مانای ئەو دوو فەرموودەیە بەپێی تێگەیشتنی پێشەوایانی فەرموودە ڕوون دەکەینەوە:

  • تەوەری یەکەم: ڕوونکردنەوەی فەرموودەی یەکەم

عَنْ عُقْبَةَ بْنِ عَامِرٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَرَجَ يَوْمًا فَصَلَّى عَلَى أَهْلِ أُحُدٍ صَلَاتَهُ عَلَى الْمَيِّتِ ثُمَّ انْصَرَفَ إِلَى الْمِنْبَرِ فَقَالَ : « إِنِّي فَرَطٌ لَكُمْ وَأَنَا شَهِيدٌ عَلَيْكُمْ وَإِنِّي وَاللَّهِ لَأَنْظُرُ إِلَى حَوْضِي الْآنَ وَإِنِّي أُعْطِيتُ مَفَاتِيحَ خَزَائِنِ الْأَرْضِ أَوْ مَفَاتِيحَ الْأَرْضِ وَإِنِّي وَاللَّهِ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمْ أَنْ تُشْرِكُوا بَعْدِي وَلَكِنْ أَخَافُ عَلَيْكُمْ أَنْ تَنَافَسُوا فِيهَ » واتا : ڕۆژێکیان پێغەمبەر ﷺ چوو دوعای کرد بۆ شەهیدانی ئوحود ، وەک ئەو دوعایەیی کە بۆ مردوو دەکرێت، پاشان گەڕایەوە بۆ سەر مینبەرەکە و فەرمووی: من پێشڕەو و پێشەنگی ئێوەم بۆ سەر حەوزەکە و شاهیدم بەسەرتانەوە، و سوێند بێت بە خوا من ئێستا سەیری حەوزەکەم دەکەم، و کلیلەکانی گەنجینەکانی زەویم پێدراوە یان کلیلەکانی زەوی، و سویند بێت بە خودا من ناتەرسم لەوەی دوای من تووشی شیرک و هاوبەشدانان ببن، بەڵکو لەوە دەترسم لەسەر دنیا کێبڕکێی یەکتر بکەن.


وەڵامی گومانەکانی سەر ئەم فەرموودەیە :  زانایان چەند وەلامێکیان بۆ ئەم گومانە هەیە و بەچەند مانایەک وەڵامیان داوەتەوە :  

لایەنی یەکەم: مەبەست پێی کۆی ئوممەتە نەک تاکەکان:

1)                  پێشەوا نەوەوی بەڕەحمەت بێت دەفەرموێت: " وفي هذا الحديث معجزات لرسول الله صلى الله عليه سلم ؛ فإن معناه الإخبار بأن أمته تملك خزائن الأرض وقد وقع ذلك ، وأنها لا ترتد جملة وقد عصمها الله تعالى من ذلك ، وأنها تتنافس في الدنيا وقد وقع كل ذلك "([[3]]) واتا : لەم فەرموودەیەدا چەندین موعجیزەی بۆ پێغەمبەری خوا ﷺ تێدایە؛ چونکە مانای فەرموودەکە بریتیە لە هەواڵدان بەوەی کە : ئوممەتەکەی دەبنە خاوەنی گەنجینەکانی زەوی و ئەمەش هەروا ڕوویدا، وە هەواڵدانە بەوەی کە ئوممەتەکەی بە یەکجاری و بە کۆمەڵ پێکەوە تووشی هەڵگەڕانەوە لە دین نابن و خودای پەروەردگار پاراستوونی لەوە، وە هەواڵدانە بەوەی کە ململانێ و کێبڕکێ لەسەر دونیا دەکەن، کە بێگومان هەموو ئەمانەش بە تەواوی ڕوویان دا.

2)                  پێشەوا ئیبن حەجەری عەسقەلانی دەفەرموێت: «قوله: (ما أخاف عليكم أن تشركوا) أي على مجموعكم، لأن ذلك قد وقع من البعض أعاذنا الله تعالى»؛ واتە: ناتەرسم لەسەر کۆی گشتی و سەرجەمی ئێوە (ئوممەتەکە بە گشتی)، چونکە ئەو هاوبەشدانانە لە هەندێک کەس و لایەن ڕووی داوە. ([[4]])

 

o        لایەنی دووەم: تایبەتبوونی بە چینی هاوەڵان:

پێشەوا ئیبن حەجەر بەرەحمەت بێت دەفەرموێت: (( فيه إنذار بما سيقع فوقع كما قال ، ....... وأن أصحابه لا يشركون بعده فكان كذالك) واتا : وە ئەم فەرموودەیە ئاگادارکردنەوەی تێدایە دەربارەی ئەوەی کە ڕودەدات وە بەو شیوازەی ڕویدا وەکو چۆن فەرمووی : ..... وە ئەوەی کە هاوەڵانی دوای ئەو تووشی هاوبەشدانان (شیرک) نابن و بەو شێوەیەش بوو. ([[5]]) 

 

  • تەوەری دووەم: ڕوونکردنەوەی فەرموودەی دووەم

عَنْ جَابِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ أَيْسَ أَنْ يَعْبُدَهُ الْمُصَلُّونَ فِي جَزِيرَةِ الْعَرَبِ وَلَكِنْ فِي التَّحْرِيشِ بَيْنَهُمْ». واتا : شەیتان بێ ئومێد بووە لەوەی کە نوێژخوێنان لە دورگەی عەرەبدا بیپەرەستن ، بەڵام بێ ئومێد نەبووە لەوەی کە ناکۆکی و بخاتە نێوانیانەوە .

وەڵامی گومانەکان دەربارەی ئەم فەرموودەیە بە چەند خاڵیک دەدەینەوە :

یەکەم : ڕونکردنەوە و تیگەیشتنی زانانیان بۆ مانای ئەو فەرموودانە .

زانایان چەند وەلامێکیان بۆ ئەم گومانە هەیە و بەچەند مانایەک وەڵامیان داوەتەوە : 

o  وەڵامی یەکەم: بێئومێدبوونی گشتی نەک نەفیکردنی ڕودانی لە واقیعدا:

حافز ئیبن ڕەجەبی حەنبەلی بەرەحمەت بێت دەفەرموێت: «أيس أن تعود أمّته كلّهم إلى الشرك الأكبر»؛ واتە: شەیتان بێئومێد بووە لەوەی کە "هەموو" ئوممەتەکەی پێغەمبەر ﷺ پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ سەر هاوبەشدانانی گەورە. ([[6]]) بێئومێدبوونی شەیتان لەبەر تێگەیشتنی خۆی بووە کاتێک هێز یەکخواپەرەستی هاوەڵان و لەناوچوون و سەرکوتکردنی شیرک و بتپەرستیی بینی لە دوورگەی عەرەب لە سەردەمی پێغەمبەردا ﷺ، بەڵام بێئومێدبوونی ئەو بەو مانایە نییە کە لە داهاتوودا واقیعەکە ناگۆڕێت و تاکەکان تووش نابن.

 

o        وەڵامی دووەم: پەرستنی خودی شەیتان نەک بتەکان:

مانای فەرموودەکە بریتییە لەوەی کە شەیتان خۆی بە ڕاستەوخۆ ناپەرسترێت، بەڵام پەرستنی جگە لە خودا (وەک مردووان و بتەکان) لەژێر فەرمانی شەیتاندا ڕوودەدات. ([[7]])

o        وەڵامی سێیەم: مەبەست لێی هەلگەڕانەوەی هاوەڵانە .

ئەو (ئەلیف و لام)ەی لەسەر وشەی (المصلون)ە بریتییە لە (العهدیة)، واتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خەڵکەی کە قسەیان لەگەڵ کراوە لەو ساتەدا (هاوەڵان). واتە شەیتان بێئومێد بووە لەوەی هاوەڵان بگەڕێنەوە بۆ بتپەرستی. ([[8]])

o        وەڵامی چوارەم: سیفەتی نوێژخوێنی ڕاستەقینە:

نوێژخوێنی ڕاستەقینە ناکەوێتە شیرکەوە چونکە تێگەیشتن لە نوێژ ڕێگری لێ دەکات لە خراپەکاری، وەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ﴾، و گەورەترین منکر و خراپەش بریتییە لە شیرک. ([[9]])

o        وە زانایان چەندین ڕونکردنەوەی دیکەیان داوە سەبارەت بە ئەم دوو فەرموودەیە . ([[10]])

v                وتەی کۆتایی بۆ گومانەکان : ئەم دوو فەرموودەیە باسی ڕوونەدانی شیرک ناکەن لەناو تاکەکاندا، بەڵکو باسی ئەوە دەکەن کە ئەم ئوممەتە بە یەکجاری لەسەر گومڕایی هاوەڵبریاردان کۆنابێتەوە، وەک لە فەرموودەی تردا هاتووە: «إِنَّ اللَّهَ لَا يَجْمَعُ أُمَّتِي عَلَى ضَلَالَةٍ» ([[11]])، و هەمیشە تاقمێک دەمێنن لەسەر حەق هەموو ئومەتەکەی لە حەق لانادەن و هیچ گروپیکی تێدا نەمێنیت لەسەر تەوحید و یەکخوا پەرەستی: «لَا تَزَالُ طَائِفَةٌ مِنْ أُمَّتِي ظَاهِرِينَ عَلَى الْحَقِّ» ([[12]]).

 


v   بەشی سێیەم: بەڵگەکانی ڕوودانی شیرک لە ئوممەتی ئیسلامیدا

لەدوای ئەوەی کە لە بەشی یەکەمدا گومانەکانمان هەلوەشاندەوە سەبارەت بە ڕونەدانی شیرک ئێستا بەڵگەکان جێگیر دەکەین ، پشتیوان بە خوای پەروەردگار دەڵێین :

vڕووی یەکەم: بەڵگەکان لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا ﷺ .

1.                  لە ثەوبانەوە ڕەزای خوای لێبێت کە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَلْحَقَ قَبَائِلُ مِنْ أُمَّتِي بِالْمُشْرِكِينَ، وَحَتَّى تَعْبُدَ قَبَائِلُ مِنْ أُمَّتِي الْأَوْثَانَ»؛ واتە: «قیامەت بەرپا نابێت تاوەکو هۆزگەلێک لە ئوممەتەکەم نەچنە پاڵ موشریکەکان، و هۆزگەلێکی تریش لە ئوممەتەکەم بتەکان نەپەرستن».  ([[13]])

2.                  لە ئەبو هورەیرەوە ڕەزای خوای لێبێت کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَضْطَرِبَ أَلَيَاتُ نِسَاءِ دَوْسٍ عَلَى ذِي الْخَلَصَةِ»؛ واتە: « قیامەت بەرپا نابێت تاوەکو سمت و کفلەکانی ئافرەتانی هۆزی دەوس دەجوڵێن و کێش دەبن بە یەکدا، بەهۆی تەوافکردن و ڕاکردن بە دەوری بتی (ذِي الْخَلَصَة)دا» ([[14]])

3.                  لە عائیشەوە ڕەزای خوای لێبێت کە فەرموویەتی: بیستم لە پێغەمبەری خوا ﷺ کە دەیفەرموو: «لَا يَذْهَبُ اللَّيْلُ وَالنَّهَارُ حَتَّى تُعْبَدَ اللَّاتُ وَالْعُزَّى»؛ واتە: «شەو و ڕۆژ کۆتاییان نایەت –واتە دونیا تەواو نابێت– تاوەکو جارێکی تر "لات" و "عوزا" نەپەرسترێنەوە». ([[1

 

v      ڕووی دووەم: شوێنکەوتنی ئەم ئومەتە بۆ گەلانی پێشوو بست بە بست.

یەکێک لە تاوانە بەربڵاو و لەناوبەرەکان کە لە گەل و نەتەوەکانی پێشوودا هەبوو، بریتی بوو لە هاوەڵبڕیاردان (شیرک) بۆ خوای پەروەردگار و دروستکردنی کەموکوڕی لە تەوحید و یەکخواپەرستیدا؛ ئەم لادانە مێژووییە هەر لە گەلی پێغەمبەر نووحەوە (سەلامی خوای لێبێت) دەستی پێکرد تاوەکو دەگات بە جولەکە و گاورەکان پێش نێردرانی پێغەمبەری خوا ﷺ ، وەک قورئانی پیرۆز باسی دەکات و دەفەرمووێت:{﴿أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ﴾} {[النساء: ٥١]} هەر بۆیە، پەروەردگار پێغەمبەرانی بە پلەی یەکەم بۆ قەڵاچۆکردن و نەهێشتنی ئەم دیاردە هاوەڵبڕیاردنە ناردووە، وەک دەفەرمووێت: ﴿وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ﴾} [النحل: ٣٦] وە لەبەر مەترسی و ترسناکیی ئەم بابەتە، تەنانەت باوکی پێغەمبەران، ئیبراهیمی خەلیل (سەلامی خوای لێبێت) دەپارایەوە و دەیفەرموو: ﴿وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَنْ نَعْبُدَ الْأَصْنَامَ﴾{[إبراهيم: ٣٥]} ئەم ئوممەتەش، بەپێی دەقی فەرموودە سەحیحەکان، تووشی هەمان لادانی گەلانی پێشوو دەبێتەوە؛ وەک پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «لَتَتَّبِعُنَّ سَنَنَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ، شِبْرًا بِشِبْرٍ وَذِرَاعًا بِذِرَاعٍ، حَتَّى لَوْ دَخَلُوا جُحْرَ ضَبٍّ لَتَبَعْتُمُوهُ، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى؟ قَالَ: فَمَنْ؟» ([[16]]) واتە: ئێوە بست بە بست و گەز بە گەز شوێن ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، تەنانەت ئەگەر بچنە کونی مارمێلکەیەکیشەوە ئێوەش شوێنیان دەکەون! وتیان: ئەی پێغەمبەری خوا، مەبەستت جولەکە و گاورەکانە؟ فەرمووی: ئەی کێی ترە؟. مادام پێغەمبەر ﷺ بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هەواڵی دابێت کە شوێنکەوتنی کوێرانەی گەلانی پێشوو لەم ئوممەتەدا ڕوودەدات، و سەرەکیترین لادانی ئەوانیش شیرک و هاوەڵبڕیاردان بووبێت، کەواتە توشبوونی هەندێک تاک و کۆمەڵ لەم ئوممەتە بە شیرک شتێکی حەتمی و واقیعییە، و ناتوانرێت نکووڵی لێ بکرێت.

v      رووی سێیەم: شایەتی واقیع و هۆشداریدانی زانایانی مەزهەبە جیاوازەکان .

زانایانی ئیسلام بەدرێژایی میژوو وریایان داوە لە هاوەلبڕیاردان و چەند کردارێک کە لە نێو خەڵکیدا ڕووەدات بە شیرک و هاوەڵ بڕیاردان ناو بردووە([[17]]) ، خۆ ئەگەر شیرک لەم ئوممەتەدا ڕوونەدات، ئەوا هۆشداریدانی زانایانی گەورەی ئیسلام لە تێکڕای سەردەمەکاندا بێسوود دەبوو:

1.               فخر الدين الرازي إمام المتكلمين (606هــ): لە تەفسیری سوورەتی یوونسدا دەفەرموێت: ( {وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَٰؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللَّهِ} [يونس: 18]: “ونظيره في هذا الزمان اشتغال كثير من الخلق بتعظيم قبور الأكابر، على اعتقاد أنهم إذا عظموا قبورهم فإنهم يكونون شفعاء لهم عند الله.) واتا "هاوشێوەی ئەمەش لەم سەردەمەدا، خەریکبوونی زۆرێک لە خەڵکییە بە گەورەگرتنی گۆڕی پیاوچاکان، بەو باوەڕەی کە ئەگەر گۆڕەکانیان بە گەورە بگرن، ئەوا لای خوای گەورە دەبنە شەفاعەتکار بۆیان". ([18])

2.        الشاه ولي الله الدهلوي أحمد بن عبد الرحيم الحنفي (1114-1176هـ): دەفەرموێت : (كل من ذهب إلى بلدة أجمير، أو إلى قبر سالار مسعود أو ما ضاهاها لأجل حاجة يطلبها، فإنه آثمٌ إثمًا أكبر من القتل والزنى، ليس مَثَلُه إلا مثل من كان يعبد المصنوعات، أو مثل من كان يدعو اللات والعزى) واتا : هەر کەسێک بچێت بۆ سەر گۆڕی سالار مەسعوود و هاوشێوەکانی بە مەبەستی داواکردنی پێداویستییەک، نموونەی ئەو تەنها وەک نموونەی کەسێکە کە دروستکراوەکان بپەرستێت، یان وەک کەسێک کە هاوار بۆ (لات)و (عوزا) ببات. ([19])

3.            شهاب الدين محمود بن عبد الله الآلوسي الحنفي المفسِّر (1217-1270هـ): (قال عند قوله تعالى: {ثُمَّ إِذا كَشَفَ الضُّرَّ عَنْكُمْ}: “وفي الآية ما يدل على أنّ صنيع أكثر العوام اليوم من الجؤار إلى غيره تعالى ممن لا يملك لهم -بل ولا لنفسه نفعا ولا ضرا- عند إصابة الضر لهم، وإعراضهم عن دعائه تعالى عند ذلك بالكلية سفهٌ عظيم وضلال جديد، لكنه أشد من الضلال القديم.) لە تەفسیری سوورەتی (النحل)دا، باس لەو هاواربردنەی خەڵکی عەوام دەکات بۆ غەیری خوا لە کاتی تەنگانەدا و دەفەرموێت ئەمە گومڕاییەکی نوێیە کە لە گومڕاییە کۆنەکە سەختترە. پاشان دەڵێت: (ومما تقشعر منه الجلود وتصعر له الخدود الكفرة أصحاب الأخدود، فضلًا عن المؤمنين باليوم الموعود أن بعض المتشيِّخين قال لي وأنا صغير: إياك ثم إياك أن تستغيث بالله تعالى إذا خطْبٌ دهاك، فإنّ الله تعالى لا يعجل في إغاثتك ولا يهمّه سوء حالتك، وعليك بالاستغاثة بالأولياء السالفين، فإنهم يعجِّلون في تفريج كربك ويهمّهم سوء ما حلّ بك، فمجّ ذلك سمعي، وهمى دمعي، وسألتُ الله أن يعصمني والمسلمين من أمثال هذا الضلالِ المبين، ولكثير من المتشيِّخين اليوم كلمات مثل ذلك) واتا : «لەو شتانەی کە پێست لێی گرژ دەبێت و ڕوخساری بێباوەڕانی خاوەن چاڵەکانیش (أصحاب الأخدود) لێی تێکدەچێت، چ جای بڕواداران بە ڕۆژی دوایی؛ ئەوەیە کە هەندێک لەوانەی خۆیان بە شێخ دادەنێن کاتێک من منداڵ بووم پێی وتم: ئامان تەنها ئامان، هاوار بە خوای گەورە نەبەیت ئەگەر بەڵایەک یان ناخۆشییەکت بەسەردا هات! چونکە خوای گەورە پەلە ناکات لە فریادکەوتنت و گرنگی بە خراپی حاڵەکەت نادات! بەڵکو پێویستە هاوار بە ئەولیا و پیاوچاکانی ڕابردوو ببەیت، چونکە ئەوان پەلە دەکەن لە ڕەواندنەوەی غەمەکەت...». ([20])

v   ڕووی چوارەم: بەڵگەی پێکهاتەی فیقهی و پاڵنەرەکانی گومانەکە

v      تەوەری یەکەم: بوونی بابی حوکمی هەڵگەڕاوە (الردة)

ئەگەر کوفر و هاوەڵبڕیاردان لەم ئوممەتەدا ڕوونادات، ئەی بۆچی زانایان لە تێکڕای چوار مەزهەبە فیقهییەکەدا، بەشێکی گەورەیان داناوە بە ناوی «بابی حوکمی مورتەد» تێیدا ئەحکامی ئەو کەسانە دەنووسنەوە کە بە وتار یان کردار دەکەونە ناو شیرک و کوفرەوە؟ ئەگەر شیرک مەحاڵ بوو لەم ئوممەتەدا، نووسینی ئەم بابەتانە لە کتێبەکانی فیقهدا دەبووە کارێکی بێ سوود و بێ کەڵک ، لە کاتێکدا حاشایی زانایان کە چەندین ساڵ ئومەت سەرقاڵ بکەن بە خویندنی بابەتیکەوە کە پێویست نیە و زیادەیە .

یان لە کتێبەکانی (الکبائر) باسی کەبیرەی هاوەڵبڕیاردان دەکەن وەکو ابن حجری هەیتەمی لە (الزواجر)ـدا دەفەرمووێت : ([الْكَبِيرَةُ الْأُولَى الشِّرْكُ الْأَكْبَرُ] وَقَدَّمْتُهَا لِأَنَّهَا أَخْطَرُ، وَمُرْتَكِبَهَا أَذَلُّ الْعُصَاةِ وَأَحْقَرُ، وَلِأَنَّ مُعْظَمَهَا أَعَمُّ وُقُوعًا وَأَسْهَلُ ارْتِكَابًا وَأَمَرُّ يَنْبُوعًا فَقَلَّمَا يَنْفَكُّ إنْسَانٌ عَنْ بَعْضِهَا لِلتَّهَاوُنِ فِي أَدَاءِ فَرْضِهَا، فَلِذَلِكَ كَانَتْ الْعِنَايَةُ بِهَذَا الْقِسْمِ أَوْلَى وَكَانَ صَرْفُ عِنَانِ الْفِكْرِ إلَى تَلْخِيصِهِ وَتَحْرِيرِهِ أَحَقَّ وَأَحْرَى) .


v      تەوەری دووەم: ئامانجی حەقیقی لە پشت چەسپاندنی ئەم گومانەوە

لێرەدا پێویستە پرسیارێکی جەوهەری بوروژێنین: بۆچی هەندێک کەس هێندە پێدادەگرن لەسەر چەسپاندنی ئەو تێگەیشتنە چەوتەی کە دەڵێت: (هاوەڵبڕیاردان لەم ئوممەتەدا ڕوونادات)؟ دەیانەوێت چی بەدەستبهێنن لە داڕشتنی ئەم بنچینە نادروستە؟ ئامانجی سەرەکی و شاراوەی پشت ئەم بیرۆکەیە بریتییە لە شەرعییەت دان بەو لادانە عەقیدەییانەی کە لە واقیعدا بوونیان هەیە. ئەوان دەیانەوێت ئەم بنچینەیە بکەنە پێشەکییەک بۆ ئەوەی دواتر بڕواداران ئیلزام بکەن بەوەی کە: ئەو کوفر و شیرکە ئاشکرایانەی لەناو عەوامدا ڕوودەدەن، هیچیان نە کوفرن و نە شیرک! ئامانجیان ئەوەیە کاتێک دەبینرێت خەڵکانێک دەکەونە ناو ئەم کارانەوە (وەک: هاواربردن بۆ گۆڕ و قەبرەکان، سوجدەبردن بۆ کەسانی زیندوو، سوێندخواردن بە غەیری خوا، هەڵواسینی مۆرووی شین و ناڵی گوێدرێژ بۆ چاوەزار، ئاژەڵ سەربڕین بۆ غەیری خوا، و سوڕانەوە بە دەوری قەبرێکدا)، پێش بە ڕەخنەکان بگرن و بڵێن: «تۆ چۆن دەتوانیت بڵێیت ئەم کردارانە شیرک و هاوەڵبڕیاردانن، لە کاتێکدا پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی شیرک لەم ئوممەتەدا ڕوونادات؟!»


دەرەنجام و ئەو سوودانەی کە دەستمان کەوت لە ئەم بابەتە :

لە کۆتاییدا بەم ئەنجامانە دەگەین:

1.     شیرک و هاوەڵبڕیاردان (هەم گەورە و هەم بچووک) لەم ئوممەتەدا بەپێی دەقەکانی سوننەت و شایەتی واقیع و وتەی زانایان ڕوودەدات.

2.     فەرموودەکانی یەکەم و دووەم ، مەبەست پێیان پاراستنی تەواوی ئوممەتەکەیە پێکەوە لەسەر گومڕایی، یان تایبەتە بە چینی پاکی هاوەڵان، یان ..... ، نەک نەفیکردنی ڕوودانی لەناو تاک و کۆمەڵەکاندا .

3.     ئەرکی سەرشانی بانگخوازانی بەڕێز و مامۆستایانی ئایینییە کە بەردەوام هۆشیاری دەربارەی تەوحید و مەترسییەکانی شیرک بڵاو بکەنەوە و ڕێگری لە هۆکارەکانی بکەن.

والحمد لله رب العالمین . 

 

گرنگترین ئەو سەرچاوانەی سوود بەخشن :

1-        هذه مفاهيمنا للشيخ صالح بن عبد العزيز بن محمد بن إبراهيم آل الشيخ.

2-         الشرك في القديم والحديث للشيخ أبو بكر محمد زكريا .

3-        دحض شبهات على التوحيد من سوء الفهم لثلاثة أحاديث للشيخ عبد الله بن عبد الرحمن بن عبد العزيز بن عبد الرحمن بن عبد الله بن سلطان بن خميس الملقب بـ"أبابطين" (ت ١٢٨٢هـ)

4-        الموسوعة العقديةإعداد: مجموعة من الباحثين بإشراف الشيخ عَلوي بن عبد القادر السقاف.

5-     جهود علماء الحنفية في إبطال عقائد القبورية  لأبي عبد الله شمس الدين بن محمد بن أشرف بن قيصر الأفغاني (ت ١٤٢٠ هـ) .

6-     دعاوي المناوئين لدعوة الشيخ محمد بن عبد الوهاب لعبد العزيز بن محمد بن علي آل عبد اللطيف .

7-      أحاديث العقيدة التي يوهم ظاهرها التعارض في الصحيحين دراسة وترجيح لدكتور سليمان بن محمد الدبيخي .

8-     شرح كتاب التوحيد للشيخ صالح بن عبدالعزيز سندي .

ئەو سەرچاوانەی دیکە کە لە پەراویزی کتێبەکەدا ئاماژەیان بۆ کراوە .



([1]) صحيح البخاري، رقم الحديث: (1344)، وصحيح مسلم، رقم الحديث: (2296).

([2]) صحيح مسلم، رقم الحديث: (2812).

([3]) شرح صحيح مسلم، يحيى بن شرف النووي، (٥/٦٩).

([4]) فتح الباري بشرح صحيح البخاري، ابن حجر العسقلاني، (3/269).

([5]) فتح الباري بشرح صحيح البخاري، ابن حجر العسقلاني، (6/750).

([6]) لطائف المعارف فيما لمواسم العام من الوظائف، ابن رجب الحنبلي، ت: عصام موسى هادي، ص: 258.

([7]) شرح كتاب التوحيد، عبد العزيز بن باز.

([8]) التمهيد لشرح كتاب التوحيد، صالح آل الشيخ، ص: 271.

([9]) سەرچاوەی پێشوو، لاپەڕە: 271.

([10])  شرح کتاب التوحید للشیخ صالح سندی ص : 734 .

([11]) سنن الترمذي، رقم الحديث: (2167)، وصححه الألباني.

([12]) صحيح مسلم، رقم الحديث: (1920).

([13]) سنن أبي داود، رقم الحديث: (4252)، وصححه الألباني.

([14]) صحيح البخاري، رقم الحديث: (7116)، وصحيح مسلم، رقم الحديث: (2906).

([15]) صحيح مسلم، رقم الحديث: (2907).

([16]) صحيح البخاري، رقم: (3456)، وصحيح مسلم، رقم: (2669).

([17]) بۆ بینی وتەی زانایان بە جیاوازی سەردەم و مەزهەبەکانیانەوە بڕاونە : دعوى: أن الشيخ محمد بن عبد الوهاب لم يسبقه أحدٌ نبَّه على شرك القبور ..عرض ونقاش للباحث : علاء إسماعیل .

([18]) مفاتيح الغيب (تفسير الرازي)، فخر الدين الرازي، (17/ 49).

([19]) التفهيمات الإلهية، شاه ولي الله الدهلوي، (2/ 45).

([20]) روح المعاني في تفسير القرآن العظيم، شهاب الدين الألوسي، تفسير سورة النحل.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟!

وێنەی زانست