چۆن میوانە بەڕیزەکە بەڕی بکەین ؟
چۆن میوانە بەڕیزەکە بەڕی بکەین ؟ ......................... الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، أما بعد : بەڕاستی مانگی رمضان مانگی لێخۆشبوونی پەروەردگارە بۆیە دەبێت هەموو هەوڵ و ماندووبوونی خۆمان بەگڕ بخەین بۆ دەست خستنی رەزامەندی پەروەردگار لەم مانگە پیرۆزەدا ئەویش بەوەی کە : یەکەم : عیبادەتی پەروەردگارمان بکەین . پێویستە لەسەرمان هەلە گرنگ و بەنرخەکانی ئەم مانگە پیرۆزە لەدەست خۆمان نەدەین : ئەمەش بە لەبەر چاو گرتنی گرنگی : 1- ڕووژوو گرتن بۆ پەوەردگار چونکە دەرفەتیکی یەکجار مەزن و گەورەیە لەم مانگەدا . 2- ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بە جەماعەت . 3- گرنگی دانی زۆر بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ، چونکە ڕمضان مانگی قورئانە . 4- ئاوەڕدانەوە لە فەقیر و هەژاران بە دەستەبەر کردنی بەربانگ و خواردن بۆیان 5- ئەنجامدانی عەمرە و سەردانی ماڵی خوای پەوەردگار بۆ هەرکەسێک کە توانای هەبێت چونکە ئەجرو پاداشتیکی جیاوازتری هەیە لە مانگە...