چۆن میوانە بەڕیزەکە بەڕی بکەین ؟
چۆن میوانە بەڕیزەکە بەڕی بکەین ؟
.........................
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، أما بعد :
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، أما بعد :
بەڕاستی مانگی رمضان مانگی لێخۆشبوونی پەروەردگارە بۆیە دەبێت
هەموو هەوڵ و ماندووبوونی خۆمان بەگڕ بخەین بۆ دەست خستنی رەزامەندی پەروەردگار
لەم مانگە پیرۆزەدا ئەویش بەوەی کە :
یەکەم : عیبادەتی پەروەردگارمان بکەین
.
پێویستە لەسەرمان هەلە گرنگ و بەنرخەکانی ئەم مانگە پیرۆزە لەدەست
خۆمان نەدەین :
ئەمەش بە لەبەر چاو گرتنی گرنگی :
1- ڕووژوو گرتن بۆ پەوەردگار چونکە دەرفەتیکی یەکجار مەزن و گەورەیە
لەم مانگەدا .
2- ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بە جەماعەت .
3- گرنگی دانی زۆر بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ، چونکە ڕمضان مانگی
قورئانە .
4- ئاوەڕدانەوە لە فەقیر و هەژاران بە دەستەبەر کردنی بەربانگ و
خواردن بۆیان
5- ئەنجامدانی عەمرە و سەردانی ماڵی خوای پەوەردگار بۆ هەرکەسێک کە
توانای هەبێت چونکە ئەجرو پاداشتیکی جیاوازتری هەیە لە مانگەکانی دیکە .
6- تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆلای پەروەدگار چونکە پەروەردگار لەهەموو
شەوەکانی ئەم مانگەدا خەڵکی لە ئاگر ڕزگار دەکات .
دووەم : خۆمان بەدوور بگرین لە سەرپێچی پەروەدگارمان .
وە چەند هۆکارێک هەیە بۆ دوور خستنەوەمان لە خێر و بەرەکەتی ڕمضان
کە لەوانەیە زۆرێکمان بێ ئاگا بین لێی ئەویش بریتیە لە :
1) خۆ مەشغول کردن بە مۆبایل و کۆمپیوتەر و تۆرە کۆمەلایەتیەکانەوە .
2) خۆ
مەشغوڵ کردن بە زنجیرە فیلمە دۆبلاژکراوەکان بەهەموو جۆرەکانیانەوە بەتایبەتیش
دەبێت وریایی ئەوە بین بەناوی زنجیرەی ئاینیەوەیە و فریوی پێ نەخۆین .
3) وریایی زمان و ئەندامەکانی لاشەمان بین ، بەهەموو لاشە بەڕۆژووبین
ئەویش لە خۆپاراستن لە تاوان و سەرپێچی پەوەردگار وەکو غەیبەت و دووزمانی و
سەیرکردنی نامەحرام و درۆکردن و ئازاردانی موسڵمانان .
4) خۆ بەدوور گرتن لە هەموو جۆرە بیدعە و داهێنراوێک ، چونکە لەوانەیە
ئاشکرا و ڕوون بێت کە غەیبەت و سەیرکردنی نامەحرەم .. هتد حەرامە و دروست نیە ،
بەڵام شەیطان لەڕیگای بیدعە و داهینراوەکانەوە ئەجر و پاداشتی ڕەمەزانمان لەدەست
دەربکات .
خوای پەروەردگار یارمەتیمان بدات بۆ تەواو کردنی و بەڕیکردنی ئەم
مانگە پیرۆزە و بەڕیزە بەو جۆرەی خۆی لیی ڕازیە .
تعليقات