سەبڕین بەدەستی چەپ ....

سەبڕین بەدەستی چەپ .........
پرسیار کراوە لەشێخ ابن باز بەڕەحمەت بێت : سەبارەت بە سەبڕین لە کاتی قوربانیدا من بەدەستی چەپ سەربڕین ئەنجامدەدەم بەتایبەتی چونکە ناتوانم دەستی ڕاست بەباشی بەکاربهێنم ؟
وەڵام : ئەگەر سەرڕینەکەت بەدەستی چەپ بێت ، سەربێڕینێکی شەرعی ، هیچ تێدا نیە .
پێشەوا ابن عثیمین - بەڕەحمەت بێت - دەفەرمووێت : بەمەرج نەگیراوە لە سربڕیندا کە بەدەستی ڕاست بێت ، بەڵکو درووستە بەدەستی ڕاست بێت یان بەدەستی چەپ بێت ، چونکە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (ما ٲنهر الدم وذكر اسم الله عليه فكل) واتا : ئەوەی کە خوێنی لێوەهات ، و ناوی خوای لەسەر هێنرا ئەوا بیخۆ .
وە نەیگوتوە کە بەدەستی ڕاست بێت ، بەڵام بێگومان بەدەستی ڕاست لەپێش ترە ، چونکە دەستی ڕاست بەهێزترە ، وە ئەگەر بە هێزتریش بێت ئەوا بۆ ئاژەڵەکە ئیسراحەت ترە و خێرا تر گیانی دەردەچێت ، وە پێغەمبەری خواصلی الله علیه وسلم فەرمانی کردووە بەوەی کە ئاژەڵەکە ئیسراحەت بێت و ئازار نەدرێت ، وەکو دەفەرمووێت صلی الله علیه وسلم : (ٳن الله كتب الٳحسان علی كل شيء ، فٳذا قتلتم فٲحسنوا القتلة ، وٳذا ذبحتم فٲحسنوا الذبحة ، وليحد ٲحدكم شفرته ، وليرح ذبیحته). واتا : خوای پەروەردگار چاک مامەڵەکردنی نووسیوە لەسەر هەموو شتێک ، ئەگەر شتێکتان کووشت بەجوانی بیکوژن ، وە ئەگەر شتێکیتان سەربڕی بەجوانی سەری ببڕن ، وە چەقۆکانتان تیژ بکەن ، سەربڕاوەکەشتان ئیسراحەت بێت و لێی گەڕین باگیانی دەربچێت .
هەندێک جار سەربڕین بەدەستی چەپ لەپێش ترە لە دەستی ڕاست ، وەکو ئەوەی کە مرۆڤ چەپلەر بێت ، واتا : ئەو ئیشەی بەدەستی چەپ دەیکات بەدەستی ڕاست نایکات ، لەم حاڵەتدا لەپێشترە کە بەدەستی چەپ سەرببڕێت ، چونکه بەهێزترە و ئەوکات بۆ ئاژەڵەکە ئیسراحەت تر دەبێت .

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان