زیادەڕەویەکان لابەن ... با سەردانەکان زیادبن .......

زیادەڕەویەکان لابەن ...
با سەردانەکان زیادبن
.......

❇️شانازی کردن بە پێشکەش کردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ میوان خۆشی بەیەک گەیشتنی تێک داوە و سەردانی کردنی کردووە بە خەم و خەفەت دوای ئەوەی کە خۆشی و ئارامی بوو .....
ئای سادە بوون و خۆبەگەورە نەزانین چەن جوانە ، خەڵکی سەردانی یەکتری ناکەن بەهۆی برسێتیەوە تاوەکو ئەوە بخۆن کە بەلایانەوە بەتەم و لەزەتە ،
بەڵکو سەردانی یەکتری دەکەن بۆ خۆشحاڵ بوون بەدیداری یەکتری ، بەڵام هەندێک کەس ئەم خۆشحاڵی و هاوڕێیەتیەی گۆڕیوە بۆ ماندوو بوون و خەفەت و بێتاقەتی .....
هەر بۆیە میوانەکان کەم بوون ، میوان بوو بەئەرک بەسەر خەڵکیەوە کاتێک سادە بوون و ئەکەکانی میوانداری زیادەڕەویان تیا کرا ....
⚫️هاوڕێکەمان سوورە لەسەر ئەوەی کە نەچێتە ماڵی خەڵکەوە ئیلا شتێکی کڕی بێت لەگەڵ خۆیدا .....
🔶خاوەنی ماڵ زیڕە بە کەسوکارەکەی دەکات ، وگیرفانی خۆی بەتاڵ دەکات بەهۆی سەردانی خۆشەویستێکەوە کە هیچ پاڵنەرێک نەبووە بۆ سەردانەکەی تەنها بینینی خۆشەیستێک و بەسەر کردنەوەی نزیکێک نەبێت ....
🔷هەربۆیە لەدەرگادان و سەردانی کردنی هاوڕێیان کەم بووەتەوە و سەرزەنشت کردن و گلەیی کردن زیادی کردووە ...
🔵ئەگەر تێبگەشتایەن ئەوا دەیانزانی هەروەکو لەکۆندا وتراوە :
بەڕێزی و بەخشندەی بریتیە لە شتێکی ئاسان : ڕوویەکی درەوشاوە و قسەیەکی خۆش ...
✔️سادە بن ڕەحمەتی خواتان لێ بێت .
......
📚وەرگیراوە

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان