ترسناكي گاڵته كردن به دروشمى (قوربانی کردن)
ترسناكي گاڵته كردن
به دروشمى (قوربانی کردن)
....
بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، أما بعــــــــد :
قوربانی کردن یەکێکە لە دروشمە دیارەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه له ڕۆژانى جه‌ژنى قورباندا موسڵمانان ئاژه‌ڵێك سه‌رده‌بڕن به مه‌به‌ستى نزيكبوونه‌وه له خواى په‌روه‌ردگار ، وه دروستێتى و شه‌رعى بوونى ئه‌م كاره‌ش لە قورئانى پيرۆز و فەرموودە شيرينه‌كانى پيغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله عليه وسلم باس کراوە و زانايان ئومه‌تى ئيسلام به بێ جياوازى يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه كارێكى دروست و گه‌وره و مه‌زنه و يه‌كێكه له دروشمه‌كانى ئاينى پيرۆزى ئيســلام.
پەروەردگارمان لە قورئانە پیرۆزەکەیدا دەفەرمووێت : ( فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ ) [الكوثر : ۲] واتا : نوێژى جه‌ژن به‌تاك و ته‌نها بۆ خواى گه‌وره بكه و قوربانيش هه‌ر بۆ خواى گه‌وره بكه .
وە هەروەها دەفەرمووێت : (وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُم مِّن شَعَائِرِ اللَّهِ ). [الحج : 36]
واتا : سه‌ربڕينى حه‌يوانى قوربانيمان بۆ كردوون به يه‌كێك له دروشمه‌كانى ئاينى خواى په‌روه‌ردگار .
وە له هاوه‌ڵى به‌ڕێز ( ئه‌نه‌سى كوڕى ماليكــ)ــه‌وه هاتووه - خواى لێ ڕ‌ازى بێت – كه ده‌فه‌رمووێت : (ضحى النبي صلى الله عليه وسلم بكبشين أملحين أقرنين ، ذبحهما بيده)(۱) پێغەمبەری صلی الله علیه وسلم قوربانى كرد به دوو به‌رانى ڕه‌شو سپى شاخدار ، به‌ده‌ستى خۆى سه‌رى بڕىن .
وه هه‌روه‌ها هاوه‌ڵى به‌ڕيز ( ئه‌بو ئه‌يوبى ئه‌نصارى ) خواى لێ ڕ‌ازى بێت ده‌فه‌رمووێت : (كان الرجل يضحي بالشاة عنه وعن أهل بيته) (۲). واتا : كه‌سێك له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوادا صلى الله عليه وسلم شه‌كێكى ده‌كرد به قوربانى بۆ خۆى و ماڵ و منداڵه‌كه‌ى .
له ئه‌م دوو فه‌رمووده‌يه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵه به‌ڕيزه‌كانى رضي الله عنهم ئه‌م دروشمه‌يان ئه‌نجام داوه وه هه‌روه‌ها زانايانيش كۆده‌نگيان هه‌يه له‌سه‌ر دروستێتى و شه‌رعي بوونى هه‌روه‌كو پێشه‌وا ابن قدامة - به‌ڕه‌حمه‌ت بێت - ده‌فه‌رمووێت : ( أجمع المسلمون على مشروعية الأضحية).(۳) واتا : موسڵمانان يه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ره‌وايه‌تى و شه‌رعيه‌تى قوربانى كردن.
پێشه‌وا ابن حجر - به‌ڕه‌حمه‌ت بێت - ده‌فه‌رمووێت : (ولا خلاف في كونها من شرائع الدين )(٤) واتا : هيچ ناكۆكيه‌ك نيه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قوربانى كردن له‌و كارانه‌يه كه له شه‌رعدا ڕێگاى پێدراوه .
هه‌ربۆيه ئه‌گه‌ر چه‌سپا له‌لاى موسڵمان به‌به‌ڵگه‌ى ( قورئان و فه‌رمووده و يه‌كده‌نگى زانايان ) كه قوربانى كردن يه‌كێكه له كاره‌شه‌رعى وڕيگا پێدراوه‌كان له‌وه‌ش زياتر " هيچ ناكۆكيه‌ك نيه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قوربانى كردن له دروشمه‌كانى ئاينه "(٥) له شه‌عائير و دروشمه‌كانى ئاينى خواى په‌روه‌ردگاره ئه‌وا ده‌بيت وريا بن و بزانن كه ئه‌م كاره شايسته‌ى به‌گه‌وره دانانه نه‌وه‌ك به‌كه‌م سه‌ير كردن ، وه شايسته‌ى ڕيزدار كردنه نه‌وه‌ك سوكايه‌تى پێكردن.
وه پێويسته له‌سه‌رمان كه بزانين " گاڵته كردن به هه‌ر شتێك له ئاينى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم هه‌لگه‌ڕانه‌وه‌يه له ئاينى ئيسلام " (٦) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دروشمەکانی ئیسلام دەبێت بەگەورە ڕابگیرێت نەوەک گاڵتەی پێ بکرێت و بەسووکایەتیەوە باس بکرێت وه‌كو په‌روه‌ردگارمان ده‌فه‌رمووێت : ( وَمَنْ يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِنْ تَقْوَى الْقُلُوبِ) [الحج:32] واتا : هه‌ركه‌سێك دروشمه‌كانى دين و فه‌رمانه‌كانى خواى گه‌وره به‌گه‌وره بزانێت ئه‌مه نيشانه‌ى ته‌قواى دلى ئه‌و كه‌سه‌يه ، كه‌سێكه ته‌قوا له دڵيدايه .
هه‌ر بۆیە يه‌كێك له‌و كارانه‌ى كه پێویستە لەسەرمان زۆر ژیر و وریا بین به‌رامبه‌رى بريتيه له :
يه‌كه‌م : گاڵتەكردن بە ئه‌م دروشمە مەزنەی ئیسلام جا هه‌ر جۆرێك بێت له جۆره‌كانى سوكايه‌تى و گاڵته پێكردن ، لەوانەش :
باسکردنی نوکتە و قسەی پێکەنیناوی و گاڵتە جاڕی سەبارەت بە قوربانی کردن .
بڵاو کردنەوەی وێنەی کاریکارتێر و گاڵتە جاری سەبارەت بە قوبانی .
دووه‌م : وە وریای فێڵێکی دیکە بین کە کەسانی بێباوەڕ لەسەر زمانی خۆیانەوە یان لەسەر زمانی کەسانی سادە و فەقیرەوە دەڵێن : ( واز بهێنن لە قوربانی و پارەکەی بده‌ن به هه‌ژاران باشتره ) لە وەڵامدا دەڵێین :
باشە تەشریع کردن و بەباش دانان و خراپ دانانی ئەحکامی شەرع ئیشی کێیە وا ئێوە بە ئارەزووی خۆتان تێی کەوتوون و دەڵێن وا باشە و دەبێت وا بێت و نە دەبوو ئیسلام بەم جۆرەی بکردایە ؟! بێگومان تەشریع کردن ئیشی پەروەردگارە وچۆنی بووێت بە و شێوارە دای دەڕێژێت نەوەک ئیشی کەسانی نەزان و ناشارەزابێت .
ئایا ئەم پارەیەی سەرف دەکرێت لە قوربانیدا سوودەکەی بۆ کێیە ؟! بێگومان هەژاران پشكی شێریان بە
ر دەکەوێت لە قوربانیدا .
باشە کێ هەیە ئەوەندەی کەسانی دیندار یارمەتی هەژاران بدات و پارە بکات بەخێر؟ ! بێگومان کەس .
ئایا ئێوە بەڕەحم ترن بەهەژاران وفەقیران لە خوای پەروەردگار ؟! لە کاتێکدا ئەمەی کردووە بە تشڕیع و نەی ووتووە بیدەن بەهەژار ، بێگومان پەروەردگارمان بەڕەحم ترە .
ئه‌گه‌ر ئێمه به‌قسه‌ى ئێوه بكه‌ين ئه‌وا ده‌بێت ده‌ست له هه‌موو دروشمه‌كانى دينه‌كه‌مان هه‌ڵگرين و ته‌نها پاره‌كه‌ى بدرێت به هه‌ژاران ، چونكه ئێوه ده‌ڵێن : له‌بري قوربانى و حه‌ج و عه‌مره .... پاره‌كه‌ى بده‌ن به هه‌ژاران كه ئه‌گه‌ر وا بكرێت ئه‌وا دروشمه‌كانى ئيسلام ده‌مرێت بێگومان وه هه‌روه‌ها له‌لايه‌نه فقهيه زانستيه‌كه‌شه‌وه (۷) زۆرينه‌ى زانايان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه قوربانى باشتره له صه‌ده‌قه‌ى تطوع ، پێشه‌وا ابن القيم به‌ڕه‌حمه‌ت بێت ده‌فه‌رمووێت : (الذبح في موضعه أفضل من الصدقة بثمنه ولو زاد كالهدايا و الأضاحي ، فإن نفس الذبح و إراقة الدم مقصود).(۸) واتا : سه‌ربڕين له شوێن وجێگاى خۆي‌دا باشتره له پاره‌به‌خشين ئه‌گه‌ر زيادتريش بێت وه‌كو (الهدى) و (قوربانى) ، چونكه خودى ئاژه‌ڵ سه‌ربڕين و خوێن ڕشتن مه‌به‌سته .
هەر بۆیە دەبێت لەم ڕۆژانەدا زۆر وریابین ئەو پۆست و کورتە ڤیدیۆ و کاری کارتێرانە بڵاو نەکەینەوە کە تێیدا گاڵتە دەکرێت بە دروشمی قوربانی کردن .
داواكارم له په‌روه‌ردگار هه‌موولايه‌ك ڕينمونى بكات بۆ كارى چاكه و خێر و وه بمان پارێزێت له كوفر و تاوان و سه‌رپێچى .
وصلی الله وسلم و بارک علی نبینا محمد .
زانا سلیم کەلاری
۳- ذي الحجة - ۱٤۳۹
.......
(۱) رواه البخاري (5565) ومسلم (1966)واللفظ له .
.......
(۱) رواه البخاري (5565) ومسلم (1966)واللفظ له .
(٢) رواه الترمذي (1505) و ابن ماجة (3147).
(٣)[المغني(13/360) ]
(٤)[الفتح (10/3)]
(٥) قال ابن دقيق العيد رحمه الله : (لا خلاف أن الأضحية من شعائر الدين). [إحكام الأحكام (482)]
(٦) [ الاستهزاء بشيء من دين الرسول صلى الله عليه وسلم رده عن دين الإسلام ] فتاوى اللجنة الدائمة ، فتوى رقم (17457)]
(۷) ئه‌مه وه‌كو بابه‌تێكى زانستى و فقيهي نيه كه ئايه قوربانى باشتره يان صه‌ده‌قه‌ى تطوع به‌ڵكو هه‌وڵێكه بۆ كپكردنه‌وه‌ى دروشمه‌كانى ئيسلامه و خه‌ڵك دوور خستنه‌وه‌يه لێى .
(۸) [تحفة المودود بأحكام المولود (81)]
تعليقات