مەرجەکانی وەڵامدانەوەی دوعا و پاڕانەوە چیە؟
مەرجەکانی وەڵامدانەوەی دوعا و پاڕانەوە چیە؟ شێخ عبید الجابری خودا بیپارێزێت دەفەرمووێت: وەڵامدانەوەی دوعا چەند مەرجێکی هەیە ، لەوانەش : ۱- بەخاڵصی داوا و پاڕانەوەکەی لەخودا بێت . ۲- دڵنیابێت کە خودا وەڵامی دووعاکەی دەداتەوە. ۳- لە دووعاکەیدا تاوانێک یان پچڕاندنی خزمایەتی تیا نەبێت . ٤- پەلەی نەبێت لە دوعاکەیدا ، بەڵکو پێویستە لەسەر بپاڕێتەوە و ئارامبگرێت ، وە خوای پەروەردگاریش ئەوەی دەیەوێت جێ بەجێی دەکات ، وە پەلەکردنیش پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ڕوونی کردوەتەوە وەکو ئەوەی کەسێک بڵێت : من پاڕامەوە و وەڵامم نەدرایەوە. ٥ - لە دووعا کەیدا سنور بەزاندن نەبێت . ٦- حەڵاڵ بوونی خواردن و خورادنەوە و جل و پۆشاک و جێگای نیشتەجێ بوون . ..... إتحاف العقول بشرح الثلاثة الأصول للشیخ عبید الجابری (٨١/٨٠).