المشاركات

عرض الرسائل ذات التصنيف له‌گه‌ڵ شێخي دكتۆر ( محمد عمر بازمول ) دا

🔶 قسەکردن هەموو جارێک باش نیە !!!🔶

🔶  قسەکردن هەموو جارێک باش نیە !!! 🔶 ▪️ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : «من كان يؤمن بالله واليوم الآخر فليقل خيرًا أو ليصمت». [متفق عليه] واتا : ئەو کەسەی کەوا باوەڕی بەخوا و ڕۆژی دوایی هەیە با : قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت. ▪️ ئەو قسەیەی موسڵمانێک دەیەوێت بیکات لە شێوازانەی خوارەوە دەرناچێت : 1️⃣   ➖  قسەکەی خەر بێت .  2️⃣   ➖ قسەکەی شەڕ بێت . 3️⃣   ➖ قسەکەی نە خەیر بێ و نەشەڕ بێت . 4️⃣   ➖  لە نێوان هەردووکیاندا بێت خەیر و شەڕی تێدا بێت . ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم وادەخوازێت و ڕێنمونی موسڵمان دەکات کە بێدەنگ لە هەموو شێوازەکاندا تەنها لە شێوازی یەکەم نەبێت . ▪️ ▪️ ▪️ ▪️ ▪️ ▪️ ▪️ ▪️ 🖌  الکشکول للشیخ الدکتور محمد بازمول حفظه الله ص: 614
هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی ئەو هەڵەیەی کە سەلەفی و غەیری سەلەفی تێی دەکەوێت (1 - 5) هەنگاوی یەکەم : داننان بە ئەم ڕاستیەدا ، ئەوی ش بریتیە لەوەی کە هەموو یەکێک لە نەوەکانی ئادم هەڵە دەکەن ، وە باشترینی هەڵەکارانیش تۆبەکارانن ، ئەمەش یەکەم هەنگاوە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ هەڵەدا ئەگەر سەلەفی تێی بکەوێت یان کەسێکی دیکە لەخەڵکی . ( 2 - 5) هەنگاوی دووەم : سەیری ئەو بابەتە بکەین کە ئەم کەسە تێی کەوتووە ، ئایا لە بابەتە ئیجتیهادیەکانە ؟ یان لەو بابەتانەیە کە بەڵگە تێیدا ڕونبوەتەوە وپێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو بەڵگەیە؟ وە ئەمەش پێویستی بە فێرخوازێکی زانستی شەرعی یان زانایەک هەیە کەبابەتی ئەم برایەی بۆلا بەرزبکەینەوە و پێی بڵێین : فڵانە کەس هەڵەی کردووە ، مامۆستای بەڕێز ، چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین و هەڵوێستمان چۆن بێت لەگەڵی؟ چونکە هەندێک جار ئەوەی کە ئەم برایە تێی کەوتووە لە بابەتە ئیجتهادیەکانە ، وە لەو بابەتانە نیە کە پێویستە لە سەرمان بگەڕێینەوە تێیدا بۆ بۆچونێک کە بەڵگەکان دەیخوازێت. ئەگەر پێچەوانەمان بوو لەبابەتێکی ئیجتهادیدا هەڵوێستمان لەگەڵیدا وەکو ئەوە نابێت ئەگەر پ...