المشاركات

عرض المشاركات من مارس 17, 2019

ئێوە ڕقتان لە دروشمەکانی ئیسلامە ئەگینا دڵسۆزی هەژاران نین

ئێوە ڕقتان لە دروشمەکانی ئیسلامە ئەگینا دڵسۆزی هەژاران نین ..... الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : بەڕاستی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن زیانی زۆریان گەیاندووە بە بیروباوەڕ و ڕەوشت و کلتوری ئەم گەلە موسڵمانە ، بەهەموو جۆرێک هەوڵ دەدەن خەڵکی لە دینداری و عیبادەتی خوای گەورە دوور بخەنەوە ، چونکە بڵاو بوونەوەی دروشمەکانی ئیسلام بێزار و بێتاقەتیان دەکات ، وە هەندیک لەو بابەتانەشی کە ماوەیەک جارێک وەکو دڕک دەچێت بەچاوی مولحید و بێدین و عەلمانیەکاندا بریتیە لە بابەت ەکان ی :   [ (حەج و عومرە) و ( قوربانی ) و ( مزگەوت دروست کردن)   ] بۆیە هەر ماوەیک جارێک کەسێکی ناڕۆشنبیر و دڵ پیس و بۆگن دێننە سەر شاشەکان بۆ ئەوەی تانە بدات لەم شەریعەتە پاک و بێ گەردە . هەر جارێک بە ناوێک و بە بۆنەیەکەوە دێنە سەر شاشەكانی تەلەفیزیۆن و دەست دەکەن بە ڕشانەوە بەرامبەر دروشماکانی ئیسلام ، وە ئەمانەش چەند جۆرێکن و بەچەند شێوازێک قسە دەکەن : جۆرێکیان دەڵێن : ( لەبری دروست کردنی مزگەوت بڕۆن قوتابخانە دروست بکەن خۆ تەنها کۆمەڵگا پێویستی بە مزگەوت نیە بەڵکو ئاین هانمان دەدات بۆ ...

مەترسی کەناڵە ڕاگەیاندنەکان لەسەر بیروباوەڕ و ڕەوشت و کلتوری کومەڵگاکان

مەترسی کەناڵە ڕاگەیاندنەکان لەسەر بیروباوەڕ و ڕەوشت و کلتوری کومەڵگاکان   ..... الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : بەڕاستی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن مەترسی زۆریان لەسەر کۆمەڵگا هەیە ، وە مەترسیەکانیش زۆر زۆرن بەڵام بەکورتی ترسناکترین مەترسیان بریتیە لە ئەمانەی خوارەوە : یەکەم :: هەوڵی سەرەکی و هەمیشەییان تێکدانی بیروباوەڕی موسڵمانان . هەر بۆیە بۆ ئەم ئامانجە بۆگەنە ترسناکەیان چەندین ڕێگا دەگرنە بەر لەوانە : 1-    هێنانی کەسانی کافر و بێ دینی ڕوون بۆ ئەوەی کوفرو بێدینی بڵاو بکەنەوە وەکو بانگەشەی عەلمانیەت و سەقافەی غەربی و تانە و تەشەر دان لە ئیسلام 2-    هێنانی کەسانی زەندیق و مونافیق بۆ ئەوەی هەر بەناوی ئیسلامەوە گومان لەسەر دینی موسڵمانان دروست بکەم . وەکو بانگەشەکان بۆ گومان دروست کردن لەسەر سوابت و شتە جێگیرەکانی موسڵمانان .  3-    هێنانی کەسانی بیدعەچی و گومڕا بوو لە ڕاستە ڕێیی ئیسلامەتی بۆ ئەوەی ئەگەر نەتوانن لە ئیسلام خەڵکی لابدەن بە گشتی ئەوا هیچ نەبێت لە ڕێبازە جوان و ڕێککەی پێغەمبەری خوا لای بدەن . وەکو...

هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟ ئەی بۆ باسێکی مۆندیالی ڕووسیای 2018 ناکەن ؟؟‼️

هەر عەمرە و حەجتان بیرە ؟ ئەی بۆ باسێکی مۆندیالی ڕووسیای 2018 ناکەن ؟؟ ‼ ️ ..... ♦ ️ ئەی موسڵمانی ژیر و هۆشیار : 🔶 بیرتان دێت کاتێک خەڵکی سەردانی ماڵی پەروەردگار دەکات جا بە مەبەستی بە جێ گەیاندنی فەریزەی حەج بێت یان ئەنجامدانی عەمرە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن چی هەرایەکیان نایەوە ؟   🔶 بیرتانە چەن به خەڵکیان وت ئەو پارەی لە حەج و عەمرە سەرفی ئەکەن بیدەن بە فەقیر ؟ 🔶 بیرتانە دەیان وت پارە دان بە فەقیرەکانی کوردستان باشترە لە سەرف کردنی پارە لە وڵاتی سعودیە ؟ ⚫ ️ بێگومانم لەوەی کە بیرتانە ، بەڵام 🔺 ئایا هیچتان بیستووە دەربارەی مۆندیالی 2018 ؟ 🔺 ئایا بەچاوی خۆتان نای بینین چەندین کەس لێرەوە سەفەریان کرد بۆ وڵاتی ڕووسیا بۆ بینین و سەیرکردنی یاریەکانی مۆدیال ؟ 🔺 ئایا نای بینن چەند پارەی کوردستان دەبرێتەوە دەرەوە و لە ڕووسیا سەرفدەکرێت ؟ 🔻 بێگومانم هەموو ئەمانەتان بینیووە ... 🔷 بەڵام ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە هێرشی کەناڵەکان بۆ ئەو کەسانەی کە ڕۆشتوون بۆ ڕووسیا ... 🔷 ئەوەی کە نەتان بینیووە بریتیە لە داواکردنی وازهێنان لە ڕۆشتن بۆ ڕوو...

ئاوی دۆمەڵان و سۆشیاڵ میدیای ڕووداو !! .

ئاو ی د ۆمەڵان و سۆشیاڵ میدیای ڕووداو !! . ...................... الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : بەڕاستی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن مەترسی زۆریان لەسەر کۆمەڵگا هەیە ، وە مەترسیەکانیش زۆر زۆرن بەڵام بەکورتی ترسناکترین مەترسیان بریتیە لە ئەمانەی خوارەوە : یەکەم :هەوڵی تێکدانی کلتوور و ئادابە جوانەکانی کۆمەڵگای کوردەوەری . دووەم : هەوڵێ تێکدانی ڕەوشت و ئادابی موسڵمانان . سێیەم : هەوڵی سەرەکی و هەمیشەییان تێکدانی بیروباوەڕی موسڵمانان. و یەکێک لە ڕێگاکانیان بۆ تێکدانی بیروباوەڕی موسڵمانان بریتیە لە گومان دروست کردن لە ئەو بابەتانەی لە قورئان و فەرموودە پیرۆزەکاندا هاتووە ، جاریک لەسەر ئیسراء و معراج و جارێک لەسەر سزای گۆڕ و ... کۆتا جاریش کەناڵی ڕووداو هەستا بە گومان دروست کردن لەسەر بابەتێک کەلە فەرموودەی ڕاستی پێغەمبەردا هاتووە صلى الله علیه وسلم ئەویش بابەتی ( بەکارهێنانی ئاوی دۆمەڵان وەکو چارەسەرێکی بۆ چاو ) بەگومانی ئەوەی کە دکتۆرەکان ئەمە ڕەت دەکەنەوە . بۆیە بەکورتی وەڵامێکی ئەم بابەتە دەدەینەوە بە یارمەتی خوای پەروەردگار . لە چەند ڕویەکەوە : v ...