المشاركات

عرض المشاركات من مارس 16, 2019

تیرۆر و ڕاگەیاندنی کوردی.

تیرۆر و ڕاگەیاندنی کوردی. .... ئەوەی سەیری ڕاکەیاندنی کردبێت دەبینێت هەمیشە هەوڵی گەورەکردنی ئەو کارەنە دەدەن کە زیان بە ناو و ناوبانگی ئیسلام و موسڵمانان بگەیەنێت هەربۆیە ئەگەر پێی کافرێک بچێت بەقوڕدا ڕاگەیاندی کوردی دەیکات بە هەرا و مێشکی خەڵکی دەبەن دەیان بەپەلە و کۆنفرانس و هەرا و بەزمی بۆ ئەکەن. بەڵام ئەگەر کوشتارێکی گەورە بکرێت وبزانن زیان لێ کەوتوان موساڵمانان هەوڵی سادە پیشاندان و بچوککردنەوەی دەدەن . بۆئەوەی ناو وناوبانگی کوفر و بێدینەکان ناشرین نەبێت . هەربۆیەش ئەو کارەساتەی تازەی نیوزلەندا نمونەیەکی ئەم ڕاستیەیە. داواکارین لەپەروەردگار ئەو موسڵمانانەی نیوزلەندا بەشەهید قەبوڵ بکات و لەتاوانیان خۆش بێت و جێگایان بەهەشت بێت .

ئەمانە دوژمنن بیان ناسن !

ئەمانە دوژمنن بیان ناسن !  .... الحمد لله و الصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : بەڕاستی هەرکەسێک بڕوانێتە کار و کرەوەی هەندێک لە ڕاگەیاندنە کوردیەکان ئەوا بەڕوونی بۆی دەردەکەوێت کە ئەمانە دوژمنن دەبێت بناسرێن و وریای فێڵ و تەڵەکەیان بین ، وە لە وتەکانیانەوە دەناسرێن : ۱- سەرۆکی وڵاتی نیوزلەندا دەڵێت : ئەوەی موسڵمانانی تێدا کوژراوە (کردەوەیەکی تیرۆریستیە) بووە .  بەڵام ئەمانە دەڵێن : (هێرشێکی چەکداریە ) بووە ، تەنها و تەنها لەبەر ئەوەیە بێدینان بە تیرۆریست وەسف نەکەن. ۲- بۆ ئێزیدی و کاکەیی و زەردەشتی و مەسیحی و جولەکە و مولحید و بێ دین دەڵێن : (شەهید بوو ، شەهید کرا ، ژمارەی شەهیدەکان ) . بەڵام بۆ ئەو هەموو موسڵمانەی نیوزلەندا دەڵێن : (کوژان ، کوژراوەکان) . وشەی شەهید کەلە بنچینەدا هی ئیسلام و موسڵمانانە لە موسڵمانی دادەڕن و بۆ کافر و بێدینەکانی بەکاردێنن . ۳- مێشکی خەڵکی دەبەن ئەگەر کەرێکی زەردەشتیەک گەڕی بگرێت !!بەڵام کردەوەیکی ئاوا گەورە و ناشرین بە سادەیی باس دەکەن . ٤-هەمیشە هەوڵی جوانکردنی بێ دین و کافران دەدەن و بە ستەملێکراو و ئاشتی خواز وێنەیان ...