المشاركات

عرض المشاركات من 2026

کورتە یەک دەربارەی ئەشعەرییەکان

کورتەیەک دەربارەی ئەشعەرییەکان الحمد للە والصلاة والسلام علی ڕسول اللە وعلی آلە وصحبە ومن تبعهم بإحسان إلی یوم الدین، أما بعد: پێغەمبەری خودا صلی اللە علیە وسلم لە فەرموودەکانیدا ئاماژەی کردووە بە دروست بوونی ناکۆکی و پەرتەوازەیی نێو موسڵمانان کە ئەمەش یەکێکە لە بەڵگەکانی پیغەمبەرایەتی پێغەمبەری خودا صلی اللە علیە وسلم. جا یەکێک لە ئەو گرووپانەی کە ڕا جیاییان دروست کردووە و پێچەوانەی بیروباوەڕی ڕاست و دروستی ئەهلی ئیسلامن بریتییە لە گرووپی ئەشعەرییە کان. هەر بۆیە پێمان خۆش بوو کورتە یەک دەربارەی ئەم گرووپە بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی ئاگاداری بیروباوەڕ و خراپەی ئەم گرووپە ببین. پەروەردگار بەرچاو ڕۆشنمان بکات بە حەق و شوێنکەوتنی. ئامین • ئەشعەرییە کان: گرووپێکی ئیسلامی گومڕایە لە ئەهلی کەلام کە خۆیان دەدەنە پاڵ پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری بەڕەحمەت بێت، لە کۆمەڵێکی زۆر لە بنچینە شەرعییەکاندا بۆ چوونەکانیان پێچەوانەی بیروباوەڕی ئەهلی سوونەیە. • مێژووی دروست بوونیان: مێژووی دروست بوونی ئەم گرووپە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی سەدەی چواری کۆچی واتا دوای پێشینانی چاکی ئەم ئوممەتە لە هاوەڵان و تابعین و تا...

ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟!

 ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟! …. الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، أما بعد :  هەرکەسێک بڕوانێتە بۆچوونی ئەشاعیرە دەربارەی علوی خوای پەروەردگار ئەوا بەڕوونی دەبینێت بۆچوونی جیاوازیان هەیە بەڵام هەموویان کۆکن لەسەر نەفی کردنی علوی زاتی پەروەردگار . بەڵام سەبارەت بەوەی کە ئایا پەروەردگار لە کوێیە ئەوا دوو بۆچونیان هەیە :  بۆچوونی یەکەم : پەروەردگار لە هیچ جێگایەک نیە [راست و چەپ و سەروو و خوار دەرەوەی جیهان و ناوەوەی جیهان ] نعوذ بالله  وە تەنانەت پێیان وایە نابێت ئەم پرسیارە بکرێت لە بچینەدا وە وتەیەکی بەناو بانگیان هەیە کە دەڵێت : [من أين الأين لا يسأل عنه بأين] بە پێچەوانەی پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم کە ئەم پرسیارەی کردووە .  ئەمەش بۆچوونی زۆرینەی ڕەهای ئەشاعیرەیە .  بۆچوونی دووەم : پەروەردگار لە هەموو شوێنێکە و هیچ شوێنێ نیە پەروەردگاری تیا نەبێت - نعوذ بالله - ئەم بۆچوونە هەرچەند لە بنچینەدا جەهمیەکان و ئەهلی حلول هەڵگری بوون بەڵام کەسانێکیش لە ئەشاعیرە لە ک...

ئادابەکانی ڕۆژووگرتن

 ئادابەکانی ڕۆژووگرتن ..... ١- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:  «هەر کەسێک واز لە وتەی ناڕاست و کارکردن پێی نەهێنێت، ئەوا خودا پێویستی بەوە نییە کە ئەو واز لە خواردن و خواردنەوەکەی بهێنێت.» ٢-وە هەروەها دەفەرمووێت: «ڕۆژووگرتن تەنها خۆگرتنەوە نییە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵکو بریتییە لە خۆپاراستن لە قسەی پووچ و وتەی نەشیاو.» ٣- زانایانی پێشین دەیانفەرموو: «ئاسانترین ڕۆژوو ، تەنها وازهێنانە لە خواردن و خواردنەوە.» ٤. جابری کوڕی عەبدوڵڵا (ڕەزای خوای لێ بێت) بە کورتی ئادابی ڕۆژووەوانمان بۆ ڕووندەکاتەوە و دەفەرمووێت: «ئەگەر بەڕۆژوو بوویت، با گوێ و چاو و زمانت لە درۆ و حەرام بەڕۆژوو بن؛ واز لە ئازاردانی دراوسێ بهێنە، و با لە کاتی بەڕۆژووبوونتدا سەنگینی و هێمنیت پێوە دیار بێت، و با هەرگیز ڕۆژی ڕۆژووت و ڕۆژی ئاساییت وەک یەک نەبن.»

حیکمەت و نهێنیەکانی ڕؤژووگرتن

حیکمەت و نهێنیەکانی ڕؤژووگرتن ......  یەکەم : شکاندنی نەفس چونکە تێر بوون و شەهوەت نەفسی مرۆڤەکان توشی خۆبەزلزانی و لە سنووردەرچوون دەکات .  دووەم : دڵ بەتاڵ دەبێت بۆ زیکر و بیرکردنەوە چونکە سەرقاڵ بون لەگەل ئەم شەهوەتانەدا وادەکات کە دڵ ڕەق ببێت و کوێر ببێت وە وادەکات کە دڵی مرۆڤ داببڕیت لە بیرکدنەوە و ویادکردنەوەی .  سێیەم : دەوڵەمەند قەدری نیعمەتی خودا دەزانێت بەسەریەوە کە دەتوانیت و دەستی دەگات بە جۆرەها خۆراک کە لە مانگەکانی دیکەدا بەردەست بووە بۆی و شوکری خوای پەروەردگار دەکات . چوارەم : تەواوکاری کۆمەڵایەتی بەدی دێت بە هۆی ڕۆژوو گرتنەوە دەولەمەند هەژاری بیردەکەوێتەوە و یارمەتی دەدات و هەستی پێدەکات کە دۆخی برسێتی چۆنە .  پێنجەم : ڕۆژوو دەمارەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە هەر بۆیەش شەیتانیش ڕێگاکانی هاتووچۆکرنی لێ تەسک دەبێتەوە لە جەستەی مرۆڤدا .  شەشەم : خۆ ڕازاندنەوەیە بە سەبر و ئارامگری هەر بۆیە بەبێ شومار پاداشت دەدرێتەو .  حەوتەم : پشودانێکە بۆ کۆئەندامی هەرس و ئیسراحت پێدانیەتی بۆ ئەوەی ماوەیەک ڕزگاری ببێ لە پڕێتی .

بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە نوێژکردن لەسەر کورسی 】

 📬【 بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە نوێژکردن لەسەر کورسی  ١. وەستان بەپێووە لە نوێژی فەرزدا : ئەو کەسەی توانای هەبێت بە پێوە نوێژ بکات، نوێژی فەرزی بە دانیشتنەوە لێ قبوڵ نییە، تەنانەت ئەگەر هەست بە کەمێک ماندووبوونی کەم و ئاساییش بکات. مادام توانای وەستانی هەبێت بەبێ عاجزی و بێ ئازارێکی زۆر کە شەرع ڕەچاوی بکات، ئەوا وەستان (قیام) ڕوکنێکی نوێژە و بەبێ ئەوە نوێژەکەی دروست نییە. ٢. سوجدە بردن: ئەگەر نوێژخوێن توانای هەبێت لەسەر حەوت ئەندامەکەی سوجدە ببات، بۆی دروست نییە لەسەر کورسی دابنیشێت و بە ئاماژە سوجدە ببات. بەڵام ئەگەر بەڕاستی بێ توانا بوو یان وەستان ئازارێکی زۆری پێ دەگەیاند، ئەوا دەتوانێت بە دانیشتنەوە نوێژی فەرز بکات. ٣. دانیشتن لەسەر زەوی لە نوێژی سوننەت : مەجالی نوێژی سوننەت فراوانترە لە نوێژی فەرز ؛ ئەگەر کەسێک بەبێ هیچ عوزرێک بە دانیشتنەوە نوێژی سوننەت بکات، نوێژەکەی دروستە بەڵام ئەجرەکەی کەمتر دەبێتەوە. بەڵام ئەگەر بەهۆی عوزرێکەوە بێت، ئەجرەکەی تەواو دەبێت. ٤• دانیشتن لەسەر زەوی :  ئەگەر دەتوانیت لەسەر زەوی دابنیشیت و سوجدەی تەواو ببەیت، بەڵام لەسەر کورسی ناتوانیت ،...

پێشنیارێک بۆ دابەشکردنی سەرفترە .

 پێشنیارێک   بۆ دابەشکردنی سەرفترە .  ...... وەکو ڕوونە لە سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم برنج دیاری نەکراوە بۆ سەرفترە بەڵکو ئەوەی کە هەیە دیاری کردنی قووت و خواردنی سەرەکی خەڵکی ئەو سەردەم و ساڵانەیە کە تێیدا دەژین .  هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە ئەو کەسانەی کە سەرفترەیان بەخواردن دابەشدەکەن لەسەر سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەتوانن هەر خواردنێکی دیکە دیاری بکەن کە قوتی خەڵکە وەکو : نۆک و نیسک و برنج و فاسۆلیا .  بۆیە ئەگەر ماڵێک سێ کەس بن ئەتوانن هەرکەسێکیان بەجۆرێک بێت لە خواردن ، سەرفترەی کەسێکیان برنج بێت .  هی کەسێکی دیکەیان نۆک بێت.  کەسێکی دیکەش فاسۆلیا بێت . خۆ ئەگەر لەسەرووی سەرفیترە بە سەدەقە و خێر : « ئاو تەماتە و ڕۆن و شەکری و چکلێت» بکڕێت بۆ ئەو ماڵەی سەرفترەی پێ دەدرێت ئەوا زۆر باش ترو بەرەکەت دار ترە .  بەم شێوازەش ئەو کەسەی کە سەرفترەکە وەردەگرێت سوودی لێ وەردەگرێت : ١- برنجی لەلا کەڵەکە نابێت پێویست بە فرۆشتنەوەی بکات.  ٢- پێویست ناکات بچێت خۆراکی دیکەی جەژن بکرێت .  ٣- ئەو پارەی کە دایدەنێت ...

کۆبوونەوەی جومعە و جەژن .

 کۆبوونەوەی جومعە و جەژن .  ....  ئەگەر  «جومعە و جەژن » لە ڕۆژێکدا کۆبوونەوە ئەوا : نوێژی جومعە و گوێبیستی بوونی وتاری هەینی دەبێت بە سوونەت و ڕوخسەت دراوە بە ئەو کەسەی کە ئامادەی نوێژی جەژن دەبێت بەژداری نوێژ و وتاری جومعە نەکات .  ئەی چی بکات ؟ ئەو کەسەی ئامادەی وتاری هەینی نەبووە تەنها نوێژی نیوەڕۆ دەکات لە ماڵەوەدا  . هۆکاری ئەم ڕوخسەتە چیە ؟  شەریعەتی ئیسلام هەمیشە ئاسانکاری و ڕەحمەتی تێدایە و پاشان بنیات نراوە لەسەر حیکمەت و دانایی هەر بۆیە بەشێک لە حیکەمەتەکان بریتیە لە :  ١- بەدەست هاتنی ئامانجی نوێژی هەینی .  مەبەست لە جومعە بریتیە لە کۆبونەوە و ئامۆژگاری وەرگرتن ئەم کەسە لە هەمان ڕۆژدا ئامۆژگاری کراوە و گوێبیستی وتار بووە بۆیە دووبارەی ناکاتەوە .  ٢- هەردوو عیبادەتەکە لەیەک جۆرن .  دوو عیبادەتن لە یەک جۆر کاتێک کۆدەبنەوە شەرع ڕوخسەت دەدات یەکێکیان نەمێنێت وەکو چۆن ئەگەر دووهۆکاری خۆشۆردن کۆبویەوە یەک دانەیان جێگای ئەوی دیکەش دەگرێتەوە .  ٣- بەرتەسک نەکردنەوەی خۆشیەکانی جەژن .  پاشان جەژن ڕۆژی خۆشی و گەڕان و سیلە...

تەعزیەی میشێل عەفلەق... ....

 تەعزیەی میشێل عەفلەق... .... بیرم دێت، پازدە بۆ بیست ساڵێک پێش ئێستا، تۆمارێکی دەنگی هەبوو کە باسی «تەعزیە و پرسەدانان»ی دەکرد؛ مامۆستایەکی ئاینی دەیوت: «خەڵکی ئێمە، بابەتی دین و ئیمان بەلایانەوە پێوەر نییە و تەنیا دوای قەرەباڵغی دەکەون. قەسەم بە خوا، ئەگەر «میشێل عەفلەق» لە کوردستان بمرێت، لە مزگەوتەکانی ئێمە تەعزیەی بۆ دادەنێن و دەڵێن: الفاتحة». بەڵام بەداخەوە، ئەم کێشەیە ئێستا تەنیا لەنێو خەڵکی نەخوێندەواردا نییە، بەڵکو پەلی کێشاوە بۆ نێو چینی نوخبە و خوێندەواریش؛ دەستەواژەکانی وەک: «ڕۆحی شاد»، «خوا لێی خۆش بێت» و «خودا بەهەشتی بەرین بە نسیبی بکات»، زۆر هەرزانفرۆش دەکرێن. بەڵام پێویستە ئەو ڕاستییە بزانرێت کە خودای «ڕەببو العالەمین» بۆ بەخشینی بەهەشت و دۆزەخ، یان شادبوونی ڕۆح و جەستە و لێخۆشبوونی خوایی، «کوفر و ئیمان»ی کردووە بە پێوەر. هەر بۆیە ئەگەر ئێوەش لە دونیادا بەهەشت و ڕەحمەتی خوا هەڕاج بکەن، هیچ لەو حەقیقەتە ناگۆڕێت کە لە دادگای دادپەروەرانەی «ڕەببو العالەمین»دا هەیە..! .

دەتەوێت دوای مردنت نوێژت لەسەر بکرێت؟!

 دەتەوێت دوای مردنت نوێژت لەسەر بکرێت؟!  ..... ئەی ئەو کەسەی دەترسیت دوای مردنت تەرمەکەت نەشۆردرێت، یان نوێژت لەسەر نەکرێت و بە بێباوەڕ بناسرێیت؛ ئامۆژگاری ئێمە بۆ تۆ سادەیە: « دژایەتی ئیسلام و قورئان و موسڵمانان مەکە» . ئیسلام ئایینێکی مەزن و بەهێزە؛ مێژوو سەلماندوویەتی هەرکەسێک بیەوێت ململانێی بکات، نەک هەر ناتوانێت، بەڵکو شکۆ و نرخی خۆی لەدەست دەدات.  ئەوەی بیەوێت بەرنامەی خودا بە کەم بنرخێنێت، بێگومان لە ژیان و لە مردنیشیدا بێ نرخ دەبێت. بەڕاستی هاودژییەکی سەیرە ! جێگەی تێڕامانە؛ تۆیەک لە کاتی ژیانتدا موسڵمانان بە "دواکەوتوو و کۆنەپەرست" ناوبەریت، کەچی چاوەڕێ بیت دوای مردنت هەمان ئەو خەڵکە بەسەرتدا هەڵبدەن و وتاری درێژت بۆ بنووسن لە باسی گەورەیی و مەزنێتیدا! چۆن دەبێت لە ژیانتدا بۆ جارێکیش بە ملکەچییەوە نەهاتبیە ناو ڕیزەکانی مزگەوت، کەچی ئێستا بتەوێت موسڵمانان پۆل پۆل لەسەر تەرمەکەت بوەستن و نوێژی جەنازەت بۆ بکەن؟  تێگەیشتن لە چەمکی بێباوەڕی هەندێک کەس هەموو تەمەنیان بە کردار و گوفتار دژایەتی ئیسلام دەکەن، کەچی کاتێک پێیان دەوترێت "بێباوەڕ" تووڕە دەبن! لەکاتێکدا...

وەڵامی بوهاتانێکی گەنجێکی ئەشعەری دەربارەی زانای گەورە ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت .

وەڵامی بوهاتانێکی گەنجێکی ئەشعەری دەربارەی زانای گەورە ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت .  ...... الحمد لله و الصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد :  دوای ئەوەی گوێم لە گفتوگۆیەک بوو لە نێوان ئەهلی سووننە و گروپی ئەشعەریدا سەبارەت بە : «تەفویزی معانی سیفات» ،  لە میانەی گفتوگۆکەدا کاتێک مامۆستا یوسف بەڵگەی بەوتەی کۆمەڵێک لە زانایانی ئەشاعیرە دەهێنایەوە سەبارەت بەوەی کە : « وەرگرتنی زاهیری قورئان کوفرە بەلایانەوە » (١) .  لە وەڵامدا ئەشعەریەکە لەبری ئەوەی دابنێت بە ئەو کەلێنە گەورەیەدا کە لە مەنهەجی ئەشعەریەتدا هەیە -کە پڕیەتی لە کەلێن- ، هەڵسا بە هەڵبەستنی تۆمەتێک بۆ زانای گەورە شێخ ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت گوایە ئەویش وەکو ئەشعەریەکانی وتووە .  وتی : ( شێخ ابن عسیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە واسطیەدا دەڵێت : (أأمنتم من في السماء ) زاهیرەکەی باتڵە ).  هەر بۆیە بە ئیزنی خوای گەورە وەڵامی ئەم گومانە دەدەینەوە و قسەکەی ابن عسیمین باس دەکەین لە شەرحی عەقیدەی واسطیە و کتێبەکانی دیکەش .   دەڵێین پشتیوان بە خوای  پەروەردگار :   سەرەتا پێویستە ...

وەکیل بۆ ئەنجامدانی قوربانی

 السلام علیکم ورحمة الله وبركاته :  ئەگەر کرام بە وەکیل بۆ ئەنجامدانی قوربانی ئایا هەمان حوکمی خاوەنی قوربانیم هەیە لە خۆگرتنەوە لە لابردنی مووی جەستە و نینۆک ؟  .... علیکم السلام ورحمە الله وبرکاته  برای بەڕێزم زانایان دەفەرموون : خۆگرتنەوە لە کەمنەکردنەوەی مووی جەستە و نینۆک و پێست تەنها پەیوەستە بە ئەو کەسەوە کە قوربانی دەکات ، کەسوکاری ئەو کەسەی قوربانی دەکات لە ژن و منداڵ یان ئەو کەسەی کراوە بە وەکیل هیچی لەسەر نیە و ئاساییە بۆی موو لەخۆی بکاتەوە یان نینۆکی کورت بکاتەوە .. والله أعلم

گواستنەوەی قوربانی

 گواستنەوەی قوربانی  ...... گواستنەوەی قوربانی ، دوو جۆرە :  یەکەم : « ناردنی پارە لە ڕێگای ڕێکخراو و کەسانی دیکەوە بۆ ئەوەی ئاژەڵی پێ بکڕدرێت و قوربانی پێ ئەنجام بدرێت » .  دووەم : « گواستنەوەی گۆشتی قوربانی دوای سەربڕینی لێرە و جێ بەجێ کردنی سوونەتەکانی قوربانی و زیندوو کردنەوەی دروشمەکە لێرە » .  ئەوە ئێمە مەبەستمەنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زیاتر بوونی هەیە بریتیە لە جۆری یەکەم بۆیە ئێمەش باسی ئەوە دەکەین .   گواستنەوەی قوربانی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جێگای ڕاجیایی زانایانە .  « زۆرینە یان زۆرینەی ڕەها » لەگەڵ ئەوەن قوربانی لە شوێنی فەرزبوونی ئەنجام بدرێت چونکە کۆمەڵێک سوود و قازانجی گەورەی تێدایە ، لەوانەش :  ١- زیندووکردنەوەی دروشمی قوربانی لە وڵاتی خۆی .  ٢-خواردن لە گۆشتی قوربانی .  ٣- سەربڕینی قوربانی بەدەستی خۆی .  ٤- هێنانی ناوی خوای گەورە لەسەری .  بێگومان ئەگەر لەسەر ئەو بۆچوونەش بین کە ڕێگایی پێدەدەن، کۆمەڵێک مەرجی دەوێت: یەکەم: خۆدزینەوە نەبێت لە گرانی نرخی نێوان وڵاتی یەکەم و دووەم .  دووەم: پێویستیەک...