پێشنیارێک بۆ دابەشکردنی سەرفترە .
پێشنیارێک بۆ دابەشکردنی سەرفترە . ...... وەکو ڕوونە لە سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم برنج دیاری نەکراوە بۆ سەرفترە بەڵکو ئەوەی کە هەیە دیاری کردنی قووت و خواردنی سەرەکی خەڵکی ئەو سەردەم و ساڵانەیە کە تێیدا دەژین . هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە ئەو کەسانەی کە سەرفترەیان بەخواردن دابەشدەکەن لەسەر سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەتوانن هەر خواردنێکی دیکە دیاری بکەن کە قوتی خەڵکە وەکو : نۆک و نیسک و برنج و فاسۆلیا . بۆیە ئەگەر ماڵێک سێ کەس بن ئەتوانن هەرکەسێکیان بەجۆرێک بێت لە خواردن ، سەرفترەی کەسێکیان برنج بێت . هی کەسێکی دیکەیان نۆک بێت. کەسێکی دیکەش فاسۆلیا بێت . خۆ ئەگەر لەسەرووی سەرفیترە بە سەدەقە و خێر : « ئاو تەماتە و ڕۆن و شەکری و چکلێت» بکڕێت بۆ ئەو ماڵەی سەرفترەی پێ دەدرێت ئەوا زۆر باش ترو بەرەکەت دار ترە . بەم شێوازەش ئەو کەسەی کە سەرفترەکە وەردەگرێت سوودی لێ وەردەگرێت : ١- برنجی لەلا کەڵەکە نابێت پێویست بە فرۆشتنەوەی بکات. ٢- پێویست ناکات بچێت خۆراکی دیکەی جەژن بکرێت . ٣- ئەو پارەی کە دایدەنێت ...