پێشنیارێک بۆ دابەشکردنی سەرفترە .
پێشنیارێک
بۆ دابەشکردنی سەرفترە .
......
وەکو ڕوونە لە سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم برنج دیاری نەکراوە بۆ سەرفترە بەڵکو ئەوەی کە هەیە دیاری کردنی قووت و خواردنی سەرەکی خەڵکی ئەو سەردەم و ساڵانەیە کە تێیدا دەژین .
هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە ئەو کەسانەی کە سەرفترەیان بەخواردن دابەشدەکەن لەسەر سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەتوانن هەر خواردنێکی دیکە دیاری بکەن کە قوتی خەڵکە وەکو : نۆک و نیسک و برنج و فاسۆلیا .
بۆیە ئەگەر ماڵێک سێ کەس بن ئەتوانن هەرکەسێکیان بەجۆرێک بێت لە خواردن ، سەرفترەی کەسێکیان برنج بێت .
هی کەسێکی دیکەیان نۆک بێت.
کەسێکی دیکەش فاسۆلیا بێت .
خۆ ئەگەر لەسەرووی سەرفیترە بە سەدەقە و خێر : « ئاو تەماتە و ڕۆن و شەکری و چکلێت» بکڕێت بۆ ئەو ماڵەی سەرفترەی پێ دەدرێت ئەوا زۆر باش ترو بەرەکەت دار ترە .
بەم شێوازەش ئەو کەسەی کە سەرفترەکە وەردەگرێت سوودی لێ وەردەگرێت :
١- برنجی لەلا کەڵەکە نابێت پێویست بە فرۆشتنەوەی بکات.
٢- پێویست ناکات بچێت خۆراکی دیکەی جەژن بکرێت .
٣- ئەو پارەی کە دایدەنێت بۆ خواردنی حەژن دەتوانێت پێداویستیەکی دیکەی خۆی پێ بکرێت .
والله أعلم
تعليقات