گواستنەوەی قوربانی
گواستنەوەی قوربانی
......
گواستنەوەی قوربانی ، دوو جۆرە :
یەکەم : « ناردنی پارە لە ڕێگای ڕێکخراو و کەسانی دیکەوە بۆ ئەوەی ئاژەڵی پێ بکڕدرێت و قوربانی پێ ئەنجام بدرێت » .
دووەم : « گواستنەوەی گۆشتی قوربانی دوای سەربڕینی لێرە و جێ بەجێ کردنی سوونەتەکانی قوربانی و زیندوو کردنەوەی دروشمەکە لێرە » .
ئەوە ئێمە مەبەستمەنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زیاتر بوونی هەیە بریتیە لە جۆری یەکەم بۆیە ئێمەش باسی ئەوە دەکەین .
گواستنەوەی قوربانی لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جێگای ڕاجیایی زانایانە .
« زۆرینە یان زۆرینەی ڕەها » لەگەڵ ئەوەن قوربانی لە شوێنی فەرزبوونی ئەنجام بدرێت چونکە کۆمەڵێک سوود و قازانجی گەورەی تێدایە ، لەوانەش :
١- زیندووکردنەوەی دروشمی قوربانی لە وڵاتی خۆی .
٢-خواردن لە گۆشتی قوربانی .
٣- سەربڕینی قوربانی بەدەستی خۆی .
٤- هێنانی ناوی خوای گەورە لەسەری .
بێگومان ئەگەر لەسەر ئەو بۆچوونەش بین کە ڕێگایی پێدەدەن، کۆمەڵێک مەرجی دەوێت:
یەکەم: خۆدزینەوە نەبێت لە گرانی نرخی نێوان وڵاتی یەکەم و دووەم .
دووەم: پێویستیەک موسڵمانان لە وڵاتی یەکەم زیاتر نەبێت لە وڵاتی دووەم کە قوربانییەکەی بۆ دەگوازرێتەوە .
سێیەم: بەڕێژەیەک نەبێت دروشمی قوربانی کردن لە وڵاتی یەکەم لەناو ببات و نەمێنێت .
چوارەم : ئەو لایەنەی دەکرێت بە وەکیل جێگای متمانە بێت .
والله أعلم
زانا سليم کەلاری
تعليقات