ئادابەکانی ڕۆژووگرتن

 ئادابەکانی ڕۆژووگرتن


.....


١- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: 


«هەر کەسێک واز لە وتەی ناڕاست و کارکردن پێی نەهێنێت، ئەوا خودا پێویستی بەوە نییە کە ئەو واز لە خواردن و خواردنەوەکەی بهێنێت.»




٢-وە هەروەها دەفەرمووێت:




«ڕۆژووگرتن تەنها خۆگرتنەوە نییە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵکو بریتییە لە خۆپاراستن لە قسەی پووچ و وتەی نەشیاو.»




٣- زانایانی پێشین دەیانفەرموو:




«ئاسانترین ڕۆژوو ، تەنها وازهێنانە لە خواردن و خواردنەوە.»




٤. جابری کوڕی عەبدوڵڵا (ڕەزای خوای لێ بێت) بە کورتی ئادابی ڕۆژووەوانمان بۆ ڕووندەکاتەوە و دەفەرمووێت:


«ئەگەر بەڕۆژوو بوویت، با گوێ و چاو و زمانت لە درۆ و حەرام بەڕۆژوو بن؛ واز لە ئازاردانی دراوسێ بهێنە، و با لە کاتی بەڕۆژووبوونتدا سەنگینی و هێمنیت پێوە دیار بێت، و با هەرگیز ڕۆژی ڕۆژووت و ڕۆژی ئاساییت وەک یەک نەبن.»

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

لەگاورەکان زیاتر بەرگری لە جەژنەکانیان مەکەن

وێنەی زانست