دەتەوێت دوای مردنت نوێژت لەسەر بکرێت؟!

 دەتەوێت دوای مردنت نوێژت لەسەر بکرێت؟! 

.....

ئەی ئەو کەسەی دەترسیت دوای مردنت تەرمەکەت نەشۆردرێت، یان نوێژت لەسەر نەکرێت و بە بێباوەڕ بناسرێیت؛ ئامۆژگاری ئێمە بۆ تۆ سادەیە: « دژایەتی ئیسلام و قورئان و موسڵمانان مەکە» .

ئیسلام ئایینێکی مەزن و بەهێزە؛ مێژوو سەلماندوویەتی هەرکەسێک بیەوێت ململانێی بکات، نەک هەر ناتوانێت، بەڵکو شکۆ و نرخی خۆی لەدەست دەدات.

 ئەوەی بیەوێت بەرنامەی خودا بە کەم بنرخێنێت، بێگومان لە ژیان و لە مردنیشیدا بێ نرخ دەبێت.

بەڕاستی هاودژییەکی سەیرە !

جێگەی تێڕامانە؛ تۆیەک لە کاتی ژیانتدا موسڵمانان بە "دواکەوتوو و کۆنەپەرست" ناوبەریت، کەچی چاوەڕێ بیت دوای مردنت هەمان ئەو خەڵکە بەسەرتدا هەڵبدەن و وتاری درێژت بۆ بنووسن لە باسی گەورەیی و مەزنێتیدا!

چۆن دەبێت لە ژیانتدا بۆ جارێکیش بە ملکەچییەوە نەهاتبیە ناو ڕیزەکانی مزگەوت، کەچی ئێستا بتەوێت موسڵمانان پۆل پۆل لەسەر تەرمەکەت بوەستن و نوێژی جەنازەت بۆ بکەن؟


 تێگەیشتن لە چەمکی بێباوەڕی


هەندێک کەس هەموو تەمەنیان بە کردار و گوفتار دژایەتی ئیسلام دەکەن، کەچی کاتێک پێیان دەوترێت "بێباوەڕ" تووڕە دەبن! لەکاتێکدا "کافر" بوون تەنها وەسفکردنی حاڵەت و بیروباوەڕی کەسەکەیە نەک جنێو و سوکایەتی.

ئەگەر پێت وایە بێباوەڕی ناشرینی و سوکایەتییە، دەی لە ژیانتدا لێی دوور بکەوە و پابەندی ئاداب و بنەماکانی ئیسلام بە.


بزانە.. ئەگەر موسڵمانێکی ڕاستەقینە بیت، هیچ کەسێک نە مافی ئەوەی هەیە و نە جورئەتی ئەوە دەکات لە مزگەوت وەدەرت بنێت یان نوێژت لەسەر نەکات.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

سەبڕین بەدەستی چەپ ....

ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟!

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ