کۆبوونەوەی جومعە و جەژن .
کۆبوونەوەی جومعە و جەژن .
....
ئەگەر «جومعە و جەژن » لە ڕۆژێکدا کۆبوونەوە ئەوا : نوێژی جومعە و گوێبیستی بوونی وتاری هەینی دەبێت بە سوونەت و ڕوخسەت دراوە بە ئەو کەسەی کە ئامادەی نوێژی جەژن دەبێت بەژداری نوێژ و وتاری جومعە نەکات .
ئەی چی بکات ؟
ئەو کەسەی ئامادەی وتاری هەینی نەبووە تەنها نوێژی نیوەڕۆ دەکات لە ماڵەوەدا .
هۆکاری ئەم ڕوخسەتە چیە ؟
شەریعەتی ئیسلام هەمیشە ئاسانکاری و ڕەحمەتی تێدایە و پاشان بنیات نراوە لەسەر حیکمەت و دانایی هەر بۆیە بەشێک لە حیکەمەتەکان بریتیە لە :
١- بەدەست هاتنی ئامانجی نوێژی هەینی .
مەبەست لە جومعە بریتیە لە کۆبونەوە و ئامۆژگاری وەرگرتن ئەم کەسە لە هەمان ڕۆژدا ئامۆژگاری کراوە و گوێبیستی وتار بووە بۆیە دووبارەی ناکاتەوە .
٢- هەردوو عیبادەتەکە لەیەک جۆرن .
دوو عیبادەتن لە یەک جۆر کاتێک کۆدەبنەوە شەرع ڕوخسەت دەدات یەکێکیان نەمێنێت وەکو چۆن ئەگەر دووهۆکاری خۆشۆردن کۆبویەوە یەک دانەیان جێگای ئەوی دیکەش دەگرێتەوە .
٣- بەرتەسک نەکردنەوەی خۆشیەکانی جەژن .
پاشان جەژن ڕۆژی خۆشی و گەڕان و سیلەی ڕەحمە واجب کردنی دوو نوێژی جەژن و وتار لەسەر خەڵکی ئەرک و قورسیە ڕێگری دەکات لەوەی بتوانن بە ئارەزووی خۆیان چێژ لە جەژنەکە وەربگرن .
باشترین چیە ؟
دەڵێین : « ڕوخسەت دراوە ئامادەی جومعە نەبێت » بەڵام ئەگەر کەسێک ئامادە ببێت ئەوا باشتر و چاکترە .
والله أعلم
٣٠ ڕەمەزانی ١٤٤٧
تعليقات