وەڵامی بوهاتانێکی گەنجێکی ئەشعەری دەربارەی زانای گەورە ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت .
وەڵامی بوهاتانێکی گەنجێکی ئەشعەری دەربارەی زانای گەورە ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت .
......
الحمد لله و الصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد :
دوای ئەوەی گوێم لە گفتوگۆیەک بوو لە نێوان ئەهلی سووننە و گروپی ئەشعەریدا سەبارەت بە : «تەفویزی معانی سیفات» ،
لە میانەی گفتوگۆکەدا کاتێک مامۆستا یوسف بەڵگەی بەوتەی کۆمەڵێک لە زانایانی ئەشاعیرە دەهێنایەوە سەبارەت بەوەی کە : « وەرگرتنی زاهیری قورئان کوفرە بەلایانەوە » (١) .
لە وەڵامدا ئەشعەریەکە لەبری ئەوەی دابنێت بە ئەو کەلێنە گەورەیەدا کە لە مەنهەجی ئەشعەریەتدا هەیە -کە پڕیەتی لە کەلێن- ، هەڵسا بە هەڵبەستنی تۆمەتێک بۆ زانای گەورە شێخ ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت گوایە ئەویش وەکو ئەشعەریەکانی وتووە .
وتی : ( شێخ ابن عسیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە واسطیەدا دەڵێت : (أأمنتم من في السماء ) زاهیرەکەی باتڵە ).
هەر بۆیە بە ئیزنی خوای گەورە وەڵامی ئەم گومانە دەدەینەوە و قسەکەی ابن عسیمین باس دەکەین لە شەرحی عەقیدەی واسطیە و کتێبەکانی دیکەش .
دەڵێین پشتیوان بە خوای پەروەردگار :
سەرەتا پێویستە بزانین مەبەست چیە لە زاهیری قورئان و سوننەت ؟
شێخ ابن عسیمین بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : « ظاهر النصوص ما يتبادر منها من المعاني بحسب ما تضاف إليه وما يحتف بها من القرائن » (٢)
مەنهەجی شێخ ابن عسیمین لە ئایەتی سیفاتدا .
شێخ ابن عسیمین یەکێکە لە ئەو زانایانەی کە زۆر بەڕوونی بەرگری لە بیروباوەڕی ئەهلی سووننە دەکات و لە کتێبەکانیدا جێگیری دەکات لەو بابەتانەش بریتیە لە بابەتی وەرگرتنی : زاهیری قورئان و تەئویل و تەحریف نەکردنی .
ئەمەش لە چەندین کتێبدا بەڕوونی باس کردووە بەتایبەتی کتێبی : ( القواعد المثلى في أسماء الله الحسنى وصفاته العلى ) لە قاعیدەی دووەمدا دەفەرمووێت : «القاعدة الثانية: الواجب في نصوص القرآن والسنة إجراؤها على ظاهرها دون تحريف، لا سيما نصوص الصفات، حيث لا مجال للرأي فيها.
ودليل ذلك: السمع والعقل. » (٣).
وە لە کتێبیی : (تعليق مختصر على
لمعة الاعتقاد ). دەفەرمووێت : (الواجب في نصوص الكتاب والسنة إبقاء دلالتها على ظاهرها من غير تغيير؛ لأن الله أنزل القرآن بلسان عربي مبين والنبي -صلى الله عليه وسلم- يتكلم باللسان العربي فوجب إبقاء دلالة كلام الله وكلام رسوله على ما هي عليه في ذلك اللسان ولأن تغييرها عن ظاهرها قول على الله بلا علم وهو حرام) (٤)
وە لە کتێبی (مذكرة على العقيدة الواسطية ) . دەفەرمووێت : «الواجب في نصوص الأسماء والصفات]
الواجب إجراؤها على ظاهرها وإثبات حقيقتها لله على الوجه اللائق به»(٥)
وە بەڵگەی بۆ دەهێنێتەوە لە قورئان و سوننەت و ئیجماعی زانایانی سەلەف و پشتگیری عەقڵ بۆی .
دەقی وتەی شێخ ابن عسیمین لە شەرحی عەقیدەی واسطیە دا .
شێخ ابن عسیمین لە شەرحی عەقیدەی واسطیە لە تەفسیری ئایەتی : «أأمنتم من في السماء » دەفەرمووێت : (لكن هاهنا إشكال، وهو أن (في) للظرفية؛ فإذا كان الله في السماء، و(في) للظرفية؛ فإن الظرف محيط بالمظروف أرأيت لو قلت: الماء في الكأس؛ فالكأس محيط بالماء وأوسع من الماء! فإذا كان الله يقول : أَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ ؛ فهذا ظاهره أن السماء محيطة بالله، وهذا الظاهر باطل، وإذا كان الظاهر باطلاً؛ فإننا نعلم علم اليقين أنه غير مراد الله ؛ لأنه لا يمكن أن يكون ظاهر الكتاب والسنة باطلاً). (٦)
بە ڕوونی لە وتەی شێخدا دیارە کە شێخ چی دەفەرمووێت بەڵگەی :
١- دەفەرمووێت : (إذا كان ) وە هەروەها لەگەڵیدا (في بمعنى الظرفية ) .
واتا ئەم مانایە پێکەوە بێت ئەوا زاهیرێکی باتڵە .
٢- دەقی وتەی شێخ کە دەفەرمووێت : «لا يمكن أن يكون ظاهر الكتاب والسنة باطلاً»
واتا : ناکرێت کە ڕوکەشی قورئان و سوننەت باتڵ بێت .
٣- وە هەروەها شێخ ابن عسیمین لە هەمان باس و بابەتدا لە کتێبی (مذكرة على العقيدة الواسطية ) دەفەرمووێت : ( ولا يصح أن تكون «في» للظرفية إذا كان المراد بالسماء الأجرام المحسوسة ؛ لأن ذلك يوهم أن السماء تحيط بالله، وهذا معنى باطل ؛ لأن الله أعظم من أن يحيط به شيء من مخلوقاته ) .(٧)
هەر بۆیە شێخ ابن عسیمین لێرەدا ناڵێت : زاهیری ئایەتەکە باتڵە .
یان وەکو ئەشعەریەکان : زاهیری ئایەتەکە کوفرە .
وە بەڵگەیەکی دیکە لەسەر ئەوەی کە ئەوە قەولی شێخ ابن عسیمین نیە بریتیە لەوەی کە لە چەندین کتێب و دەرسدا وەڵامی ئەو بۆچونەی داوەتەوە و بە وتەیەکی پوچ و بەتاڵی داناوە .
بەڵکو دەڵێم ئەم مانایە باتڵە بۆ ئایەتەکە .
بۆیە سوپاس بۆ خوای پەروەردگار ڕێزی ئایەتی قورئان و شوێنکەوتنی لەلای زانایانی ئێمە پارێزراوە .
زانا سلیم کەلاری
.......
(١) بۆ بینینی وتەی سەر سوڕهێنەرەکانی زانایانی ئەشاعیرە لەم بارەیەوە ئەم کتێبە بخوێنەرەوە : تبصير ذوي العقول بحقيقة استدلال الأشاعرة بكلام الله وكلام الرسول للشيخ الدكتور أحمد بن محمد صادق النجار .
(٢)مجموع فتاوى ورسائل العثيمين، مجلد 4، صفحة 157، دار الوطن - دار الثريا، الأخيرة - 1413 هـ .
(٣) القواعد المثلى في أسماء الله الحسنى وصفاته العلى للشيخ ابن عثيمين .
(٤) تعليق مختصر على لمعة الاعتقاد للشيخ ابن عثيمين .
(٥) مذكرة على العقيدة الواسطية للشيخ ابن عثيمين رحمه الله.
(٦)شرح العقيدة الواسطية للشيخ ابن عثيمين ل٢٥٧ .
(٧) مذكرة على العقيدة الواسطية للشيخ ابن عثيمين رحمه الله.
تعليقات