تەعزیەی میشێل عەفلەق... ....

 تەعزیەی میشێل عەفلەق...

....

بیرم دێت، پازدە بۆ بیست ساڵێک پێش ئێستا، تۆمارێکی دەنگی هەبوو کە باسی «تەعزیە و پرسەدانان»ی دەکرد؛ مامۆستایەکی ئاینی دەیوت:

«خەڵکی ئێمە، بابەتی دین و ئیمان بەلایانەوە پێوەر نییە و تەنیا دوای قەرەباڵغی دەکەون. قەسەم بە خوا، ئەگەر «میشێل عەفلەق» لە کوردستان بمرێت، لە مزگەوتەکانی ئێمە تەعزیەی بۆ دادەنێن و دەڵێن: الفاتحة».

بەڵام بەداخەوە، ئەم کێشەیە ئێستا تەنیا لەنێو خەڵکی نەخوێندەواردا نییە، بەڵکو پەلی کێشاوە بۆ نێو چینی نوخبە و خوێندەواریش؛ دەستەواژەکانی وەک: «ڕۆحی شاد»، «خوا لێی خۆش بێت» و «خودا بەهەشتی بەرین بە نسیبی بکات»، زۆر هەرزانفرۆش دەکرێن.


بەڵام پێویستە ئەو ڕاستییە بزانرێت کە خودای «ڕەببو العالەمین» بۆ بەخشینی بەهەشت و دۆزەخ، یان شادبوونی ڕۆح و جەستە و لێخۆشبوونی خوایی، «کوفر و ئیمان»ی کردووە بە پێوەر.


هەر بۆیە ئەگەر ئێوەش لە دونیادا بەهەشت و ڕەحمەتی خوا هەڕاج بکەن، هیچ لەو حەقیقەتە ناگۆڕێت کە لە دادگای دادپەروەرانەی «ڕەببو العالەمین»دا هەیە..! .

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

لەگاورەکان زیاتر بەرگری لە جەژنەکانیان مەکەن

وێنەی زانست