کورتە یەک دەربارەی ئەشعەرییەکان


کورتەیەک دەربارەی ئەشعەرییەکان


الحمد للە والصلاة والسلام علی ڕسول اللە وعلی آلە وصحبە ومن تبعهم بإحسان إلی یوم الدین، أما بعد:

پێغەمبەری خودا صلی اللە علیە وسلم لە فەرموودەکانیدا ئاماژەی کردووە بە دروست بوونی ناکۆکی و پەرتەوازەیی نێو موسڵمانان کە ئەمەش یەکێکە لە بەڵگەکانی پیغەمبەرایەتی پێغەمبەری خودا صلی اللە علیە وسلم.

جا یەکێک لە ئەو گرووپانەی کە ڕا جیاییان دروست کردووە و پێچەوانەی بیروباوەڕی ڕاست و دروستی ئەهلی ئیسلامن بریتییە لە گرووپی ئەشعەرییە کان.

هەر بۆیە پێمان خۆش بوو کورتە یەک دەربارەی ئەم گرووپە بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی ئاگاداری بیروباوەڕ و خراپەی ئەم گرووپە ببین.

پەروەردگار بەرچاو ڕۆشنمان بکات بە حەق و شوێنکەوتنی. ئامین


• ئەشعەرییە کان:

گرووپێکی ئیسلامی گومڕایە لە ئەهلی کەلام کە خۆیان دەدەنە پاڵ پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری بەڕەحمەت بێت، لە کۆمەڵێکی زۆر لە بنچینە شەرعییەکاندا بۆ چوونەکانیان پێچەوانەی بیروباوەڕی ئەهلی سوونەیە.


• مێژووی دروست بوونیان:

مێژووی دروست بوونی ئەم گرووپە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی سەدەی چواری کۆچی واتا دوای پێشینانی چاکی ئەم ئوممەتە لە هاوەڵان و تابعین و تابیعی تابیعین کە دەکاتە سێ سەدەی زێڕینی ئیسلام ئەم گرووپ و بیروباوەڕیان نەناسیوە.


• ژیانی پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری


بەهۆی ئەوەی ئەم گرووپە خۆیان دەدەنە پاڵ پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری بەڕەحمەت بێت پێویستە پوختەیەک باس بکرێت لە ژیانی ئەم پێشەوایە.

ئەبوو حەسەنی ئەشعەری ناوی تەواوی (عەلی کوڕی ئیسماعیل کوڕی أبی بشر إسحاق کوڕی سالم کوڕی إسماعیل)ـە کە ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە سەر ئەشعەرییە کان..

ئەم پێشەوایە هەر بە منداڵی باوکی وەفاتی کردووە، باوکی یەکێک بووە لە زانایانی ئەهلی سوونە لە دیار ترین بەڵگەکان بریتییە لەوەی کاتێک دەگات بەسەرە مەرگ بۆ ئەوەی کوڕەکەی تووشی لادان نەبێت وەیسەت دەکات بەوەی کە ئیمامی ئەبوو حەسەن ئەشعەری ببێت بە خوێندکاری (ئيمامى زکریا كوڕی یەحیا الساجی) کە زانایەکە فەرموودەناس بووە لە خەڵکی بەسرە و لە زانانیانی ئەهلی سوونەت بووە.


لەدایکبوونی:

زانایان ڕا جیاییان هەیە سەبارەت بە کاتی لەدایکبوونی بەڵام ئەوەی ڕای پەسەند بێت بریتییە لەوەی کە ئیمامی ئەبوو حەسەنی ئەشعەری لە ساڵی: «٢٦0ک» لە دایک بووە لە شاری بەسرە لە دایک بووە لە خێزانێکی کە زانستی شەرعی تێدا بووە و باوکی کەسێکی شارەزا بووە لە فەرموودە دا.


• قۆناخەکانی ژیانی ئیمامی ئەبوو حەسەنەی ئەشعەری بەڕەحمەت بێت:


پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری لە ماوەی ژیانیدا وەکوو زانایان دەیگێڕنەوە بە سێ قۆناخدا تێپەڕ بووە:


قۆناخی یەکەم: بیروباوەڕی موعتەزیلە بووە.

پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری بۆ ماوەی چل ساڵ لەسەر بیروباوەڕی موعتەزیلە بووە و تێیدا کاریگەر بووە بە بیروباوەڕی ئەبوو عەلی جوبائی گەورەی موعتەزیلە.

هۆکاری گیرۆدە بوونی پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری بە بیروباوەڕی موعتەزیلەوە لە کاتێکدا باوکی کەسێکی ئیهلی سوونە بووە بریتییە لەوەی کە لەدوای ئەوەی باوکی وەفات دەکات دایکی شوو دەکات بە (ئەبوو عەلی جبائی) وە لەبەر ئەوەی مێردی دایکی دەبێت و لە یەک ماڵ لەگەڵیدا دەبێت کاریگەری لەسەر فیکر و بیروباوەڕەکانی دەبێت و دەبێت بە یەکێک لە شارەزایانی بیروباوەڕی موعتەزیلە بەڵام بە فەزڵی پەروەردگار دواتر تەوبەی لێ دەکات.


قۆناخی دووەم: بیروباوەڕی کولابی بووە.

لەدوای ئەوەی پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری شارەزای بیروباوەڕی موعتەزیلە دەبێت و خراپە و گومڕایەکانی ئەو بیروباوەڕەی بۆ دەردەکەوێت دەستی لێ هەڵدەگرێت و دەست دەکات بە وەڵامدانەوەی موعتەزیلە و لەم قۆناخەدا کاریگەر دەبێت بە بیروباوەڕی عبداللە کوڕی سەعیدی کوڕی کولاب کە ڕێگا و ڕێبازەکەی تێکەڵەیەکی نیوەن بووە لە نێوان ئەهلی سوننەت و موعتەزیلە دا.


قۆناخی سێیەم: بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت و جەماعەت.

لەدوای تێپەڕ بوونی ئەم قۆناخەش کە تێیدا کاریگەر بووە بە ابن کلاب ، پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری تەوبە دەکات لەم بیروباوەڕە و بە شێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە سەر بیروباوەڕی ئەهلی سوننەت و جەماعەت کە ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل پێشەوا و گەورەیان بووە و بە بیروباوەڕی ئەو ناسراو بووە و بیروباوەڕەکانی لە چەند کتێبێکدا دەخاتە ڕوو..

جا ئەگەر بەراوردێک بکرێت لە نێوان بیروباوەڕی ئەشعەرییە کان لەگەڵ قۆناخەکانی ژیانی پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری دا ئەوا دەردەکەوێت کە لەسەر قۆناخی دووەمی ژیانی ئیمامی ئەبوو حەسەنی ئەشعەرین و بەناوی کولابی شایستە ترن تا وەکوو ئەشعەری..


• مەزهەبی فیقهی:

توێژەرانی ژیانی ئیمامی ئەبوو حەسەنی ئەشعەری بۆچوونی جیاوازیان هەیە سەبارەت بە وەی لەسەر چ مەزهەبێکی فیقهی بووە: ڕا جیایە کەش لە نێوان سێ مەزهەبدایە: ئەوانیش مەزهەبی [حەنەفی و شافیعی و مالیکی] دا:

کۆمەڵێک لە زانانیان بە شافیعی مەزهەبیان داناوە لە وانەش: تقی الدین السبکی.


و کۆمەڵێکی دیکەش بە مالیکی مەزهەبیان داناوە لە وانەش قاضی عیاض.

وە کۆمەڵێکی دیکەش بە حەنەفیی مەزهەبیان داناوە لە وانەش: مەسعوود بن شیبة.

بەڵام وەکوو زانایان دەفەرموون بۆچوونی پەسەند ئەوەیە کە لەسەر مەزهەبی ئیمامی شافیعی بووە لە فیقهدا.


مامۆستاكانى : 

1- أبو علی محمد بن عبدالوهاب الجبائى .

2- زكريا بن يحيى الساجي محدث البصرة ومفتيها . 

3- أبو العباس ابن سريج أحمد بن عمر بن سريج القاضي البغدادي .

4- أبو إسحاق إبراهيم بن أحمد المروزي .

5- أبو بكر محمد بن علي بن إسماعيل القفال الكبير . 

خويندكارەكانى : 

1- ابن مجاهد محمد بن أحمد بن محمد الطائي شيخ الباقلاني .

2- أبو حسن الباهلى شيخ ابن فورك و الإسفرايني و الباقلاني . 

3- أبو الحسين بندار بن الحسين الشيرازي خادم أبي الحسن . 

4- أبو الحسن علي بن مهدي الطبري . 

5- أبو بكر القفال الكبير شيخه و تلميذه أخذ علم الكلام عن أبي الحسن و أخذ أبو الحسن عنه الفقه .  


بەرهەمەکانی:

پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری لە کۆتای ژیانیدا کۆمەڵێک کتێبی بەنرخی نووسیوە کە ئەوانیش:

1- رسالة إلى أهل الثغر(باب الأبواب ) .

2- مقالات الإسلاميين واختلاف المصلين . 

3- الإبانة عن أصول الديانة . 

4- اللمع في الرد على أهل الزيغ والبدع .


وەفات کردنی:

پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری بەڕەحمەت بێت لە شاری بەغدا وەفاتی کردووە و سەبارەت بە ساڵی وەفات کردنی ڕا جیایی زۆر لە نێو زانایاندا هەیە بەڵام ئەوەی ڕای پەسەند بێت بریتییە لەوەی کە لە ساڵی: «٣٣0ک» وەفاتی کردووە.


زانا سلیم کەلاری

١٧-٦-٢٠٢٣


#ئەشعەرییەکان_بناسە

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

لەگاورەکان زیاتر بەرگری لە جەژنەکانیان مەکەن

وێنەی زانست