ئەشعەریەت و گۆڕپەرەستی بڵاو دەبێتەوە ؟!
ئەشعەریەت و گۆڕپەرەستی بڵاو دەبێتەوە ؟! … الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، أما بعد : ململانێی نێوان حەق و باطڵ بەردەوامە لەو ڕۆژەوە کە پەروەردگار دونیای دروست کردووە و هەر بەردەوامیش دەبێت . وە ئەم ناکۆکیەش بەردەوام بووە لە نێوان : کوفر و ئیمان .. و شیرک و تەوحید و بیدعە و سوونەت دا .. و پەروەردگار هەمیشە سەرکەوتن و سەربەرزی کردووە بە یاوەر و دۆستی : ( ئەهلی ئیمان و تەوحید و سوونەت ) و دۆڕان و لەناوچونی کردووە بە دۆست و یاوەری : ( کوفر وشیرک و بیدعە ) .. وە سەرکەوتنی ئەهلی ئیمان و سونەت بەشیکە لە ئەو بەڵێنەی کە پەروەردگار داویەتی بە ئیمانداران بۆ سەر خستنی ئاینەکەی خۆی چونکە ئەو پەروەردگارە قورئان و پێغەمبەری خوای صلی الله علیە وسلم بۆ سەرخستن ناردووە . وە یەکێک لە فیتنەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆ بریتیە لە : ( فیتنەی ئەشعەری و گۆڕ پەرەست و خورافیەکان ) کە خەریکی پیلان دانانن لە دژی ئەهلی سوونە و سەلەفیەکان .. کەسانێکی زۆر دەڵێن یەک گرتنی ئەم هەموو بەناو بانگخواز و مەلایە ، بانگەوازی ئەهلی حەق لەناو دەبات و بیدعە و خورافە...