ئەشعەریەت و گۆڕپەرەستی بڵاو دەبێتەوە ؟!
ئەشعەریەت و گۆڕپەرەستی بڵاو دەبێتەوە ؟!
…
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، أما بعد :
ململانێی نێوان حەق و باطڵ بەردەوامە لەو ڕۆژەوە کە پەروەردگار دونیای دروست کردووە و هەر بەردەوامیش دەبێت .
وە ئەم ناکۆکیەش بەردەوام بووە لە نێوان : کوفر و ئیمان .. و شیرک و تەوحید و بیدعە و سوونەت دا ..
و پەروەردگار هەمیشە سەرکەوتن و سەربەرزی کردووە بە یاوەر و دۆستی : ( ئەهلی ئیمان و تەوحید و سوونەت ) و دۆڕان و لەناوچونی کردووە بە دۆست و یاوەری : ( کوفر وشیرک و بیدعە ) ..
وە سەرکەوتنی ئەهلی ئیمان و سونەت بەشیکە لە ئەو بەڵێنەی کە پەروەردگار داویەتی بە ئیمانداران بۆ سەر خستنی ئاینەکەی خۆی چونکە ئەو پەروەردگارە قورئان و پێغەمبەری خوای صلی الله علیە وسلم بۆ سەرخستن ناردووە .
وە یەکێک لە فیتنەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆ بریتیە لە : ( فیتنەی ئەشعەری و گۆڕ پەرەست و خورافیەکان ) کە خەریکی پیلان دانانن لە دژی ئەهلی سوونە و سەلەفیەکان ..
کەسانێکی زۆر دەڵێن یەک گرتنی ئەم هەموو بەناو بانگخواز و مەلایە ، بانگەوازی ئەهلی حەق لەناو دەبات و بیدعە و خورافەت جارێکی دیکە تەشەن دەکات لە کۆمەڵگادا ، بەڵام بیگومان ئەمە گومانی خراپ بردنە بە پەروەردگار کە باطل سەربکەویت بەسەر حەقدا چونکە بیدعە و خورافەت و باطل ئەگەر بۆ ماوەیەکیش رەواجی پێ بدرێت ئەوا دەرەنجامی لەناو چونە ، وەکو پەروەردگار دەفەرمووێت : [فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً ۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ ۚ]
لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا ئیمامی ابن قتیبة الدينوري (ت ٢٧٦هـ) لە ( تأویل مشکل القرآن ص : ١٩٦)ـدا دەفەرمووێت : [الباطل وإن ظهر على الحق في بعض الأحوال وعلاه، فإن الله سيمحقه ويبطله، ويجعل العاقبة للحق وأهله] واتا : بەڕاستی باطڵ ئەگەر ئەگەر لە هەندێک بارودۆخیشدا زاڵ ببێت بەسەر حەقدا ئەوا بێگومان پەروەردگار پوچەڵی دەکاتەوە و لەناوی دەبات دەرەنجام هەر بە ئەهلی حەق دەبەخشێت .
وە هەروەها ئیمامی أبو زرعة الرازي (ت ٣٢٧ هـ) لە ( مقدمة الجرح التعدیل ص:١٤٢) دەفەرموویت : [ كَتَبَ إِلَيَّ إِسْحَاقُ بْنُ رَاهَوَيْهِ: لَا يُهَوِّلَنَّكَ الْبَاطِلُ فَإِنَّ لِلْبَاطِلِ جَوْلَةً ثُمَّ يَتَلَاشَى ]. واتا : ئیمامی إسحاق بن راهويه لەنامەیەکدا بۆی نووسیم : باتڵ و ناحەقی نەترسێنێت چونکە بەڕاستی باتڵ تاوێک بڵاو دەبێتەوە وپاشان لەناو دەچێت .
هەر بۆیە ئێمەی ئەهلی سوونە دڵنیاین و بێگومانیین لەوەی کە ئەهلی باتڵ و گروپە گومڕاکانی وەکو سۆفی و ئەشعەری و گۆڕپەرەستان و خورافیەکان سەرکەوتوو نابن چونکە ڕێبازەکەیان لەسەر ڕەتکردنەوەی بەڵگەکانی قورئان و سونەت بنیاتنراوە .. پەروەردگار چۆن ئەم کەسانە موەفەق دەکات و سەریان دەخات ؟
بەڵام ئەوەی گرنگ و پێویست بێت لەسەر ئەهلی سوونە بریتیە لەوەی کە بە ئەرکی سەرشانیان هەڵبسن چونکە :
١- بەرگری کردن لە بیروباوەڕی ئەهلی سوونەت و جەماعەت واجبە .
٢- نابێت ئەهلی باتڵ لە ئەشاعیرە و گۆڕپەرەستان لە ئەهلی سوونەت چالاک تر بن
ئیمامی ابن باز بەڕەحمەت بێت لە ( مجموع فتاوى ومقالات متنوعة (472/27) )ـدا دەفەرمووێت :[ينبغي لأهل الحق عند غربة الإسلام أن يزدادوا نشاطا في بيان أحكام الإسلام والدعوة إليه ونشر الفضائل ومحاربة الرذائل ] واتا : پێویستە لەسەر ئەهلی حەق لەسەردەمەی غوربەتی ئیسلامدا زیاتر چالاک بن لە ڕونکردنەوەی ئەحکامەکانی ئیسلام و بانگەواز کردن بۆی …
وە هەروەها دەفەرمووێت لە (مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 9/ 223) : (فالواجب على أهل العلم أن ينشطوا وأن لا يكون أهل الباطل أنشط منهم، بل يجب أن يكونوا أنشط من أهل الباطل في إظهار الحق والدعوة إليه أينما كانوا )
وە بێگومان بەئەندازەی چالاک بوونی ئەهلی تەوحید و سوونەت ئەهلی شیرک و بیدعە کپ و بێدەنگ دەبن ….
پەروەردگار لەئەهلی تەوحید و سوونەتمان بگێڕێت
والحمد لله رب العالمین
زانا سلیم کەلاری
تعليقات