المشاركات

عرض الرسائل ذات التصنيف ئەو ڕەوشتانەی خۆشەویستمان صلى الله علیه وسلم خەڵکی لێ وریاکردووەتەوە

[ڕەوشتی دەیەم : سوێند خواردن لە کڕین وفرۆشتندا]

  [ڕەوشتی دەیەم : سوێند خواردن لە کڕین وفرۆشتندا] لە ئەبو قەتادەی ئەنصاریەوە خوای لێ ڕازی بێت کە گوێی لە پێغەمبەری خوا بووە فەرموویەتی : (   ٳياكم وكثرة الحلف في البيع ، فٳنه ينفق ثم يمحق). [رواە مسلم ] واتا : ئامان وریای زۆر خواردن بن لە کڕین و فرۆشتندا ، چونکە دەبێتە هۆی فرۆشتنی کاڵاکەت بەڵام بەرەکەتەکەی لەناو دەبات لە سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- وریاکردنەوەی موسڵمانان لە ترسناکی زۆر سوێند خواردن . ۲- زۆر سوێند خواردن بەرەکەتی کڕین و فرۆشتن لەناو دەبات . ۳- گرنگ نیە شت ومەک زۆر دەفرۆشرێت یان کەم بەڵکو گرنگ ئەوەیە بەرەکەت دار بێت.

[ڕەوشتی نۆیەم: بەکەم دانانی موسڵمانان]

[ڕەوشتی نۆیەم: بەکەم دانانی موسڵمانان] ...... لەئەبو هوڕەیڕەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : ((بحسب امرئ من الشر أن يحقر أخاه المسلم)) [رواه مسلم (2564)] واتا : بەسە بۆخراپی کەسێک کە برا مووسڵمانەکەی خۆی بەکەم دابنێت . سوودەکانی ئەم فەموودەیە : ۱ - درووست نیە بۆ مووسڵمان بەچاوی کەمێتی و سوکێتیەوە سەریری مووسڵمانان بکات . ۲ - بەکەم سەیر کردنی موسڵمانان لە کبر و خۆبەگەوەرە زانیەوە سەرچاوەدەگرێت کاتێک مرۆڤ خۆی بەگەورە دەزانێت ئەو کات بەبچووک وکەم خەڵکی دەبینێت بۆیە بەکەم دانانی موسڵمان ئەم تاوانەش دێتە سەر .

[ڕەوشتی هەشتەم : توڕەبوون]

  [ڕەوشتی هەشتەم : توڕەبوون] لە ئەبو هوڕەیڕەوە - خوای لێ ڕازی بێت - کە کەسێک فەرموویەتی : ئەی پێغەمەری خوا ئامۆژگاریم بکە ، پێغەمبەری خواش دەفەرمووێت : (لا تغضب) چەند جارێک دووبارەی دەکاتەوە ، هەر دەفەرمووێت : (لا تغضب). واتا : توڕە مەبە . [ٲخرجە البخاري] سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- توڕەبوونی مسڵمانان -لە جگە لە جێگای شەرعی خۆیدا- کارێکی ناڕەوایە.  ۲- پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ڕێنموونی موسڵمانا دەکات کە کۆنتڕۆڵی نەفسی خۆیان بکەن و کەسانێک بن زوو هەڵنەچن . ۳- ڕێگریەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لە توڕەبوون ، مانای ئەوە دەبەخشێت = ڕێگریە لە ئەو هۆکارانەی کە دەبێتە مایەی توڕەبوون و کۆنتڕۆڵ نەکردنی نەفس . = کارنەکردن بە دەرەنجامی توڕەبوون ، و کپ کردنەوەی بۆ ئەوەی تووشی هەڵەی نەکات . یەکێکیش لە هۆکارەکانیکارنەکردن بە توڕەبوون بریتیە لە وتنی : (ٲعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) . وەکو لە فەرموودەی صحیدا هاتووە . ٤-ئەگەر توڕەبوون لەپێناوی خوای پەروەردگار بێت کاتێک سنورێکی خوا دەبەزێنرێت ئەوا کارێکی ناڕەوا نیە و بەڵو پێویستە ، وەکو توڕەبوون لە...

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

  [ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە] لە ئەبو هوڕەیڕەوە - خوای لێ ڕازی بێت - کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : ( ٳياكم والظن ، فٳن الظن ٲكذب الحديث) متفق عليه . واتا : ئامان وریای گومان بن ، چوونکە بەڕاستی گومان درۆترین ووتەیە . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- گومانی خراپ بردن بە موسڵمانان کارێکی حەرام و قەدەغەکراوە چونکە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم قەدەغەی کردووە. ۲- گومانی خراپ بردن بە موسڵمانا ن درۆترین وتەیە ، چونکە گومانەکە بەڵگەی لەسەر نیە هەروەکو چۆن درۆش بەڵگەی لەسەر نیە . ۳- ئەو کەسانەی کە حەرامە گومانی خراپیان پێ ببرێت بریتین لەوانەی کە بەناوبانگ نین بەخراپە و سەرپێچی ، چونکە ئەو کەسەی ناسراو بێت بەخراپە و سەرپێچی ئەوا گومان پێ بردنی حەرام نیە . ۳- بەڕاستی گومانی خراپ دەبێتە مایەی تێک دانی نێوان چەندین دۆست و خۆشەویست ، بۆیە بۆ هێشتنەوەی کۆمەڵگا بەسەلامەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئەم کارەی قەدەغە کردووە .

[ڕەوشتی شەشەم : خواچواندن پیاوان و ئافرەتان بەیەکتر ]

 [ڕەوشتی شەشەم : خواچواندن پیاوان و ئافرەتان بەیەکتر] لە ئیبن عەباسەوە - خوایان لێ ڕازی بێت - دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (لعن رسول الله المتشبهین من الرجال بالنساء ، والمتشبهات من النساء بالرجال) ٲخرجه البخاري . واتا : نەفرەتی خوا لەو پیاوەی خۆی دەچوێنێت بە ئافرەت ، وە ئەو ئافرەتەشی کە خۆی دەچوێنێت بە پیاوان . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- ترسناکی خۆچواندنی (لاسایی کردنەوە ) ئافرەتان و پیاوان بەیەکتر کە کارێکی حەرم و قەدەغە کراوە لەئیسلامدا . ۲- نەفرەتی خوا هەڕەشەیەکی زۆر تووندە و بەواتای دوورخسنەوە لە ڕەحمەتی دێت کە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر خراپی و ترسناکی ئەم تاوانە . ۳- لاسایی کردنەوە و خۆچواندنی ئافرەتان و پیاوان بەیەکتر هەموو بوارەکانی : [ جلو بەرگ و شێوازی قسەکردن و هەڵسووکەوت [ دەگرێتەوە   وەکو لە فەرموودەکاندا هاتووە. ٤-پەروەدگارمان هەریەک لە پیاوان و ئافرەتانی تایبەتمەند کردووە بە جۆرێک لە   جۆرەکان ئەمەش حیکمەت و کارلەجێی تیایە و ڕازی نابێت ئەو یاسایە بشکێنرێت بۆیە هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزای تووندی بۆ داناوە ...

[ ڕەوشتی پێنجەم : جنێو فرۆشی و بێ ئابڕووی ].

    [ ڕەوشتی پێنجەم : جنێو فرۆشی و بێ ئابڕووی ]. لە ئەبو دەردائەوە - خوای لێ ڕازی بێت - دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم : (ٳن الله يبغض الفاحش البذيء ) [ ٲخرجه الترمذي وصححه الٲلباني في صحيح الجامع ] واتا : خوای پەروەردگار ڕقی لە کەسی ڕەوشت ناشرینی جنێو فرۆشی ، بێ ئابڕووە . لەسوودەکانی ئەم فەرموودەیە: ۱-[ الفاحش] ڕەوشت ناشرینی جنێو فرۆشی وە هەروەها [البذيء] بێ ئابڕووی و شەرم نەکردن لەکاتی قسە کردندا لە   ئیسلامدا کارێکی نادرووست و قەدەغە کراوە . ۲- خاوەنی ئەم کارانە ئیشەکەیان ئەوەندە ناشرینە کە پەروەردگار ڕقی لێیانە . ۳- هاوڕێیەتی و تێکەڵاوی بیانوو نیە بۆ بەزاندنی سنوورەکانی شەرم و حەیا و پشت گوێ خستنی ڕێنمایە شەرعیەکان بەڵکو پێویستە لەسەر مووسڵمان کەسێکی زمان پاکی بەشەرم حەیا بێت و قسەی ناشرین نەکات. ٤-لە فەرموودەی دیکەدا ئەم کارانە هەڕەشەی تووندیان بۆ هاتووە کە ئەم کارانە کاری باوەڕداران نیە .

[ ڕەوشتی چوارەم : گوێگرتن لە قسەی خەڵکی بەبێ ئیزن]

[ ڕەوشتی چوارەم : گوێگرتن لە قسەی خەڵکی بەبێ ئیزن] لە ئیبن عەباسەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفرمووێت : پێغەمبری خوا صلی الله علیه وسلم فەموویەتی : (من تسمع حديث قوم وهم له كارهون صب في ٲذنه الآنك يوم القيامة) [ٲخرجه البخاري ]. واتا : هەرکەسێک هەوڵی گوێگرتن بدات بۆ وتەی کەسانێک کە پێیان ناخۆشە گوێیان لێ بگیریت ئەوا قوڕقۆشمی تواوە دەکرێتە گوێی لەڕۆژی دوایدا . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- گوێگرتن لە قسەی خەڵکی کارێکی ناڕەوا و حەرامە و لەتاوانە گەورەکانە . ۲- ئەم سزایە بۆ کەسێکە هەوڵی گوێگرتن بدات نەوەک دەنگەکە بێت بە گوێیدا.   ۳- ئەم تاوانە بۆ ئەو گوێگرتنانەیە کە خاوەنەکەی پێی ناخۆشە گوێی لێ بگریرێت . ٤-   پێناخۆش بوونی خەڵکی بە دووڕێگا دەزانرێت : ڕاستەوخۆ پێت بڵێن نامانەوێت گوێت لێ بێت یان بەحاڵیانەوە بۆت دەربکەوێت کە پێیان خۆش نیە . ٥- یەکێکی دیکە لەڕێگاکانی گوێگرتن بریتیە لە قسە دەرهێنان بە منداڵان یان دانانی ئامێری دەنگ تۆمار کردن بەبێ ئاگاداری خەڵکی .

[ڕەوشتی سێیەم : درۆکردن لەپێناو پێکەنینی خەڵکی]

[ڕەوشتی سێیەم : درۆکردن لە پێناو پێکەنینی خەڵکی] لە بەهزی کوڕی حەکیمەوە دەکێڕێتەوە لەباوکیەوە لە باپیریەوە دەفەرمووێت : گوێم لە پێعەمبەری خوا بوو صلی الله علیه وسلم دەیفەرموو: «وَيْلٌ لِلَّذِي يُحَدِّثُ بِالحَدِيثِ لِيُضْحِكَ بِهِ القَوْمَ فَيَكْذِب، وَيْلٌُ لَهُ، وَيْلٌ لَهُ» [رواه التِّرمذي (2315),   وحسَّنه الألباني في «صحيح الترمذي» (1885)].   واتا : وەیل بۆ ئەو کەسەی کە قسەدەکات بۆخەڵکی بۆئەوەی پێکەنن و درۆیان بۆ دەکات ، وەیل بۆ ئەو کەسە ، پاشان وەیل بۆ ئەو کەسە . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- درووست نیە بۆ مرۆڤی موسڵمان درۆ بکات لەپێناو پێکەنینی خەڵکی . ۲- سزای قورس دانراوە بۆ ئەو کەسەی ئەم تاوانە دەکات کە ئەویش بریتیە لە وەیل کە شیوێکە لە شیوەکانی دۆزەخ - پەنابەخوا - بەڵکو چەند جارێک ئەم دووعای دووبارە کراوەتەوە لەفەرموودەکەدا.. ۳- ئەگەر ئەم گاڵتە کردنە بریتی بێت لە گاڵتەکردن بە درووشمە ئاینیەکان لەپێناو پێکەننینی خەڵکی -وەکو ئەمڕۆ دەیبین - ئەوە تاوانەکەی گەورە ترە پەنا بەخوا بەڵکو کوفرە. ٤-ئەم فەرموودەیە ڕێگر نیە لە گاڵتەکردنی ئاسایی و دڵ ...

[ڕەوشتی دووەم : جنێودان بەمردووەکان]

[ڕەوشتی دوو ەم : جنێودان بەمردووەکان] دایکە عائیشە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : (لا تسبوا الٲموات ؛ فٳنهم ٲفضوا ٳلی ما قدموا ) ٲخرجه البخاري . واتا : جنێو بە مردووەکان مەدەن ، چونکە ئەوان گەڕاونەتەوە بۆلای ئەوە کردەوانەی   ئەنجامیان داوە . سوودەکانی ئەم فەرموودەیە : ۱- نابێت جنێو بدەین بە مردووەکان چونکە لە ئیسلامدا قەدەغە کراوە .   ۲- وە حیکمەتیش لەم قەدەغەکردنە - والله ٲعلم - بریتیە لە : وەی کە ئەوان گەڕاونەتەوە بۆلای کردەوەکانی خۆیان و پاداشت و سزای وەردەگرن .  وە هەروەها ئەم کارەش دەبێتە هۆی ئازاردانی زیندەکان . ۳-ئەم فەرموودەیە وریاکردنەوەی خەڵکی ناگرێتەوە لەهەڵەی کەسی مردوو کە ئەوهەڵەیەی ببێتە مایەی زیان بۆ دین و ژینی موسڵمانان بەڵکو ئەو کارە پێویستە وحەرام نیە .

[ڕەوشتی یەکەم : خیانەتکاردن لە بەرپرسیارێتی] .

 [ڕەوشتی یەکەم :   خیانەتکاردن لە بەرپرسیارێتی] .     لە مەعقلی کوڕی یەسارەوە خوای لێ ڕازی بێت دەفەرمووێت : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو ﷺ   دەیفەرموو : ( مَا مِنْ عَبْدِ يَسْتَرْعِيهِ اللَّهُ رَعِيَّةً، يَمُوتُ يَوْمَ يَمُوتُ، وَهُوَ غَاشٌّ لِرَعِيَّتِهِ، إِلَّا حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ ) متفق علیە. واتا : هیچ بەندەیەک نیە خوای پەروەردگار خەڵکانێک بخاتە ژێر دەستیەوە ، پاشان کەمردنی دێت و دەمرێت خیانەتی لە ژێر دەستەکانی کردبێت ئیلا پەروەردگار بەهەشتی لەسەر حەرام دەکات .   ئەمەش گشتگیرە و هەموو بوارەکان دەگرێتەوە جا ئەو بەپرسیاریەتیە بچووک بێت یان گەورە گشتی بێت یان تایبەتی :   بەرپرسی وڵاتێک بێت و هاوڵاتی هەبێت   یان بەرپرسی قوتابخانەیەک بێت و خوێندکاری هەبێت   یان بەرپرسی مزگەوتێک بێت و نوێژخوێن و فێرخوازی هەبێت . یان بەپرسی خێزانێک بێت و منداڵ و کەسوکاری لەبەر دەست بێت .