[ڕەوشتی هەشتەم : توڕەبوون]
[ڕەوشتی هەشتەم : توڕەبوون]
لە ئەبو هوڕەیڕەوە - خوای لێ ڕازی بێت -
کە کەسێک فەرموویەتی : ئەی پێغەمەری خوا ئامۆژگاریم بکە ، پێغەمبەری خواش دەفەرمووێت
: (لا تغضب) چەند جارێک دووبارەی دەکاتەوە ، هەر دەفەرمووێت : (لا تغضب). واتا :
توڕە مەبە . [ٲخرجە البخاري]
سوودەکانی ئەم فەرموودەیە :
۱- توڕەبوونی
مسڵمانان -لە جگە لە جێگای شەرعی خۆیدا- کارێکی ناڕەوایە.
۳-ڕێگریەی
پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم لە توڕەبوون ، مانای ئەوە دەبەخشێت
= ڕێگریە لە ئەو هۆکارانەی کە دەبێتە مایەی
توڕەبوون و کۆنتڕۆڵ نەکردنی نەفس .
= کارنەکردن بە دەرەنجامی توڕەبوون ، و
کپ کردنەوەی بۆ ئەوەی تووشی هەڵەی نەکات . یەکێکیش لە هۆکارەکانیکارنەکردن بە توڕەبوون
بریتیە لە وتنی : (ٲعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) . وەکو لە فەرموودەی صحیدا
هاتووە .
٤-ئەگەر توڕەبوون لەپێناوی خوای پەروەردگار
بێت کاتێک سنورێکی خوا دەبەزێنرێت ئەوا کارێکی ناڕەوا نیە و بەڵو پێویستە ، وەکو
توڕەبوون لەکاتی بینی تاوان و سەرپێچیدا خوای پەروەردگاردا.
٥- کۆنتڕۆڵ کردن نەفس و خۆپاراستن لە توڕەبوون
پاداشتێکی زۆری تیدایە ، یەکێک لەوانە بریتیە لە مژدەی بەهەشت کە پێغەمبەری خوا صلی
الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (توڕە مەبە ، بەهەشت بۆتۆیە).
تعليقات