[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]
لە ئەبو هوڕەیڕەوە - خوای لێ ڕازی بێت -
کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی : (ٳياكم والظن ، فٳن الظن ٲكذب
الحديث) متفق عليه . واتا : ئامان وریای گومان بن ، چوونکە بەڕاستی گومان درۆترین
ووتەیە .
سوودەکانی ئەم فەرموودەیە :
۱- گومانی
خراپ بردن بە موسڵمانان کارێکی حەرام و قەدەغەکراوە چونکە پێغەمبەری خوا صلی الله
علیه وسلم قەدەغەی کردووە.
۲-گومانی
خراپ بردن بە موسڵمانا ن درۆترین وتەیە ، چونکە گومانەکە بەڵگەی لەسەر نیە هەروەکو
چۆن درۆش بەڵگەی لەسەر نیە .
۳-ئەو
کەسانەی کە حەرامە گومانی خراپیان پێ ببرێت بریتین لەوانەی کە بەناوبانگ نین بەخراپە
و سەرپێچی ، چونکە ئەو کەسەی ناسراو بێت بەخراپە و سەرپێچی ئەوا گومان پێ بردنی حەرام
نیە .
۳- بەڕاستی
گومانی خراپ دەبێتە مایەی تێک دانی نێوان چەندین دۆست و خۆشەویست ، بۆیە بۆ هێشتنەوەی
کۆمەڵگا بەسەلامەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئەم کارەی قەدەغە کردووە .
تعليقات