[ڕەوشتی شەشەم : خواچواندن پیاوان و ئافرەتان بەیەکتر ]



لە ئیبن عەباسەوە - خوایان لێ ڕازی بێت - دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت : (لعن رسول الله المتشبهین من الرجال بالنساء ، والمتشبهات من النساء بالرجال) ٲخرجه البخاري . واتا : نەفرەتی خوا لەو پیاوەی خۆی دەچوێنێت بە ئافرەت ، وە ئەو ئافرەتەشی کە خۆی دەچوێنێت بە پیاوان .

سوودەکانی ئەم فەرموودەیە :

۱-ترسناکی خۆچواندنی (لاسایی کردنەوە ) ئافرەتان و پیاوان بەیەکتر کە کارێکی حەرم و قەدەغە کراوە لەئیسلامدا .

۲- نەفرەتی خوا هەڕەشەیەکی زۆر تووندە و بەواتای دوورخسنەوە لە ڕەحمەتی دێت کە ئەمەش بەڵگەیە لەسەر خراپی و ترسناکی ئەم تاوانە .

۳-لاسایی کردنەوە و خۆچواندنی ئافرەتان و پیاوان بەیەکتر هەموو بوارەکانی : [ جلو بەرگ و شێوازی قسەکردن و هەڵسووکەوت [ دەگرێتەوە  وەکو لە فەرموودەکاندا هاتووە.

٤-پەروەدگارمان هەریەک لە پیاوان و ئافرەتانی تایبەتمەند کردووە بە جۆرێک لە  جۆرەکان ئەمەش حیکمەت و کارلەجێی تیایە و ڕازی نابێت ئەو یاسایە بشکێنرێت بۆیە هەرکەسێک سەرپێچی بکات سزای تووندی بۆ داناوە کە دورخستنەوەیە لە ڕەحمەتی خۆی.

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان