[ ڕەوشتی پێنجەم : جنێو فرۆشی و بێ ئابڕووی ].
لە ئەبو دەردائەوە - خوای لێ ڕازی بێت -
دەفەرمووێت : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم : (ٳن الله يبغض الفاحش البذيء
) [ ٲخرجه الترمذي وصححه الٲلباني في صحيح الجامع ] واتا : خوای پەروەردگار ڕقی
لە کەسی ڕەوشت ناشرینی جنێو فرۆشی ، بێ ئابڕووە .
لەسوودەکانی ئەم فەرموودەیە:
۱-[الفاحش]
ڕەوشت ناشرینی جنێو فرۆشی وە هەروەها [البذيء] بێ ئابڕووی و شەرم نەکردن لەکاتی قسە
کردندا لە ئیسلامدا کارێکی نادرووست و قەدەغە
کراوە .
۲- خاوەنی
ئەم کارانە ئیشەکەیان ئەوەندە ناشرینە کە پەروەردگار ڕقی لێیانە .
۳-هاوڕێیەتی
و تێکەڵاوی بیانوو نیە بۆ بەزاندنی سنوورەکانی شەرم و حەیا و پشت گوێ خستنی ڕێنمایە
شەرعیەکان بەڵکو پێویستە لەسەر مووسڵمان کەسێکی زمان پاکی بەشەرم حەیا بێت و قسەی
ناشرین نەکات.
٤-لە فەرموودەی دیکەدا ئەم کارانە هەڕەشەی
تووندیان بۆ هاتووە کە ئەم کارانە کاری باوەڕداران نیە .
تعليقات