المشاركات

عرض المشاركات من أكتوبر 31, 2019

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە (١٢) ربیع الأول وەفاتی کردووە ؟!

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە (١٢) ربیع الأول وەفاتی کردووە ؟ ! ئاماد ەکردن زانا سليم ك ەلاری الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : ب ەراستی وەفاتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم موصیبەتێکی گەورەیە بەسەر ئەومەتی ئیسلامدا هات و هەرکەسێک تووشی بەڵاو نارەحەتیەک هات ئەوا بادڵی خۆی بداتەوە بەمردنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم چونکە ئەوە گەورە ترین موصیبەتە. ( [1] ) س ەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی ( دووشەمە ) ی   مانگی (ربیع الأول) وەفاتی کردووە بە کۆدەنگی زانایانی ئەومەت . ئیمامی ط ە بەری بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : ( أما اليوم الذي مات فيه رسول الله -صلى الله عليه و سلم- فلا خلاف بين أهل العلم بالأخبار فيه أنه كان يوم الاثنين من شهر ربيع الأول ) ( [2] ) واتا : سەبارەت بە ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ، خیلاف نیە لە نێوان ئەو زانایانەدا کە شارەزان بە خەبەر کە لە ڕۆژی (دووشەمە) بووە لە مانگی (ربیع الأول) .    ئەمە بریتیە لە کۆدەنگی زانایان سەبارەت بە ڕۆژی وەفاتی...