پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە (١٢) ربیع الأول وەفاتی کردووە ؟!


پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
لە (١٢) ربیع الأول
وەفاتی کردووە ؟!





ئامادەکردن
زانا سليم كەلاری



الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد :
بەراستی وەفاتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم موصیبەتێکی گەورەیە بەسەر ئەومەتی ئیسلامدا هات و هەرکەسێک تووشی بەڵاو نارەحەتیەک هات ئەوا بادڵی خۆی بداتەوە بەمردنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم چونکە ئەوە گەورە ترین موصیبەتە. ([1])
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی ( دووشەمە ) ی  مانگی (ربیع الأول) وەفاتی کردووە بە کۆدەنگی زانایانی ئەومەت .
ئیمامی طەبەری بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت : ( أما اليوم الذي مات فيه رسول الله -صلى الله عليه و سلم- فلا خلاف بين أهل العلم بالأخبار فيه أنه كان يوم الاثنين من شهر ربيع الأول ) ([2]) واتا : سەبارەت بە ڕۆژی وەفاتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ، خیلاف نیە لە نێوان ئەو زانایانەدا کە شارەزان بە خەبەر کە لە ڕۆژی (دووشەمە) بووە لە مانگی (ربیع الأول)  
ئەمە بریتیە لە کۆدەنگی زانایان سەبارەت بە ڕۆژی وەفاتی لە هەفتەکەدا و لە مانگەکانی ساڵدا بەڵام سەبارەت بەڕۆژی وەفاتی لە چ ڕۆژێکدا بووە لە مانگی ربیع الأول ئەوا زۆرینەی زانانیان دەفەرموون : (پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە (١٢) ربیع الأول وەفاتی کردووە)
ئەمەش وتەی هەندیکە لەو زانانیانە :
1-                گەورە زانای مەزهەبی حەنبەلی پێشەوا عبدالغنی مقدسی بەڕەحمەت بێت .
خاوەنی دەفەرمووێت : (وتوفي صلى الله عليه وسلم يوم الإثنين ، حين اشتد الضحى ، لثنتي عشرة ليلة خلت من شهر ربيع الأول) ([3]) واتا : وەفاتی کرد پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی دووشەمە ، لە کاتێکدا چێشتنەگاو توند بوو ، دوای پێپەربوونی دوانزە شەو لە مانگی ربیع الأول ).

2-                گەورە زانای مەزهەبی شافعی پێشەوا ابن کثیر بەڕەحمەت بێت .
 دەفەرمووێت : ( وكانت وفاته عليه الصلاة والسلام سنة إحدى عشرة من الهجرة في الثاني عشر من ربيع الأول، الموافق يوم الاثنين) ([4]) واتا : کاتی مردنی پێغەمبەری خوا عليه الصلاة والسلام ساڵی (١١)لە کۆچ لە (١٢) لە ربیع الأول ، بەرامبەر ڕۆژی دووشەمە .

3-                گەورە زانای مەزهەبی مالکی پێشەوا  ابن عبد البر  بەڕەحمەت بێت
دەفەرمووێت ::-(وقبض صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَآلِهِ وَسَلَّمَ يوم الاثنين ضحى في مثل الوقت الذي دخل فيه المدينة لاثنتي عشرة ليلة خلت من ربيع الأول سنة إحدى عشرة من الهجرة). ([5])  واتا : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم خوای پەروەردگار بەرزی کردەوە لە ڕۆژی دووشەمە چێشتەنگاو ، لە ڕۆژێکی وەکو ئەو ڕۆژەدا کە ڕۆشتە شاری مەدینەوە  ، دوای پێپەربوونی دوانزە شەو لە مانگی ربیع الأول لە ساڵی (١١) کۆچی . 

4-                ئیمامی ابن الاثير بەڕەحمەت بێت
دەفەرمووێت:-((وقبض يوم الاثنين ضحى في الوقت الّذي دخل فيه المدينة لاثنتي عشرة خلت من ربيع الأول)). ([6]) واتا : خوای پەروەردگار بەرزی کردەوە لە ڕۆژی دووشەمە چێشتەنگاو ، لە ڕۆژێکی وەکو ئەو ڕۆژەدا کە ڕۆشتە شاری مەدینەوە  ، دوای پێپەربوونی دوانزە شەو لە مانگی ربیع الأول.
5-                گەورە زانای مەزهەبی شافعی پێشەوا النووي بەڕەحمەت بێت
دەفەرمووێت:-(( وتوفى - صلى الله عليه وسلم - ضحى يوم الاثنين لثنتى عشرة ليلة خلت من شهر ربيع الأول سنة إحدى عشرة من الهجرة )) ([7]) واتا : وەفاتی کرد پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە چێشتنەگاوی ڕۆژی دووشەمە ، دوای پێپەربوونی دوانزە شەو لە مانگی ربیع الأول ساڵی (١١) لە کۆچی پێغەمبەری خوا .
6-                گەورە زانای مەزهەبی ظاهري پێشەوا ابن حزم الأندلسي بەڕەحمەت بێت  
دەفەرمووێت :-((ثم إن الله تعالى توفى نبيه صلى الله عليه وسلم يوم الاثنين. حين اشتد الضحى، فى اليوم الثانى عشر من ربيع الأول)). ([8]) واتا : پاشان خوای پەروەردگار وەفاتی بە پێغەمبەرەکەی خۆی کرد  صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی دووشەمە ، لە کاتێکدا چێشتنەگاو توند بوو ،  لە ڕۆژی (١٢) لە مانگی ربیع الأول.  

7-                شێخ صفی الرحمن مبارک فوری بەرەحمەت بێت
لە باسی مردنی پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ( وقع هذا الحادث حين اشتد الضحى من يوم الأثنين ١٢ ربيع الأول سنة 11هــ ) ([9]) واتا : ئەم رووداوە ڕووی دا لە کاتێکدا چێشتنەگاو توند بوو لە ڕۆژی دووشەمە (١٢) ربیع الأول ساڵی (١١ک)
8-                ئیمامی محمد بن صالح العثیمین بەڕەحمەت بێت
 دەفەرمووێت (ولما كان يوم الثاني عشر أو الثالث عشر من شهر ربيع الأول من السنة الحادية عشرة من الهجرة اختاره الله تعالى لجواره ) ([10]) واتا : کاتێک بوو بە ڕۆژی (١٢) یان (١٣) لە مانگی (ربیع الأول) لە ساڵی (١١) کۆچی خوای پەروەردگار هەڵی بژارد بۆ گەڕانەوە بۆلای خۆی .


v               ئەمەش کە باس کراوە هەندێکە لە وتەی زانایان بەڵام ئەمە وتەی زۆرینەی زانایانە (جمهور العلماء).
1-    ئیمامی ابن کثیر دەفەرمووێت : (وهو المشهور عند الجمهور) ([11]) ئەوەش بڵاوە لە لای زۆرینە .
2-    پێشەوا ابن الحجر دەفەرموویت : ( وَالْجُمْهُورُ أَنَّهَا فِي الثَّانِي عَشَرَ مِنْهُ ) ([12])

وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله محمد وعلى آله وصحبه وسلم


([1]) قال القرطبي رحمه الله في تفسيره  : ذكر أبو عمر عن الفريابي قال حدثنا فطر بن خليفة حدثنا عطاء بن أبي رباح قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( إذا أصاب أحدكم مصيبة فليذكر مصابه بي فإنها من أعظم المصائب )) . أخرجه السمرقندي أبو محمد في مسنده ، أخبرنا أبو نعيم قال : أنبأنا فطر . . . ، فذكر مثله سواء . وأسند مثله عن مكحول مرسلا .
قال أبو عمر : وصدق رسول الله صلى الله عليه وسلم ; لأن المصيبة به أعظم من كل مصيبة يصاب بها المسلم بعده إلى يوم القيامة ، انقطع الوحي وماتت النبوة . وكان أول ظهور الشر بارتداد العرب وغير ذلك ، وكان أول انقطاع الخير وأول نقصانه . قال أبو سعيد : ما نفضنا أيدينا من التراب من قبر رسول الله صلى الله عليه وسلم حتى أنكرنا قلوبنا .
ولقد أحسن أبو العتاهية في نظمه معنى هذا الحديث حيث يقول :
اصبر لكل مصيبة وتجلد                       واعلم بأن المرء غير مخلد
أوما ترى أن المصائب جمة                وترى المنية للعباد بمرصد
من لم يصب ممن ترى بمصيبة ؟               هذا سبيل لست فيه بأوحد
فإذا ذكرت محمدا ومصابه                  فاذكر مصابك بالنبي محمد )).
([2])[ تاريخ الطبري (3/ 199)]
([3])[ (مختصر السیرة النبي - ص 67) ]
([4])[( البداية والنهاية (8/152)]
([5])[ الإستيعاب (47/1) ]
([6]) [أسد الغابة (41/1)]
([7])[تهذيب الاسماء واللغات(23/1)]
([8])[ جوامع السيرة(1/211) ]
([9])[رحیق المختوم (440)]
([10])[ بعثة النبي صلى الله عليه وسلم وهجرته ووفاته]
([11]) [ البداية والنهاية (8/152)]
([12]) [فتح الباري لابن حجر (8/ 129)]

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان