المشاركات

عرض الرسائل ذات التصنيف پەڕاوی ڕوون کردنەوە و ئامۆژگاری .

وەکیل بۆ ئەنجامدانی قوربانی

 السلام علیکم ورحمة الله وبركاته :  ئەگەر کرام بە وەکیل بۆ ئەنجامدانی قوربانی ئایا هەمان حوکمی خاوەنی قوربانیم هەیە لە خۆگرتنەوە لە لابردنی مووی جەستە و نینۆک ؟  .... علیکم السلام ورحمە الله وبرکاته  برای بەڕێزم زانایان دەفەرموون : خۆگرتنەوە لە کەمنەکردنەوەی مووی جەستە و نینۆک و پێست تەنها پەیوەستە بە ئەو کەسەوە کە قوربانی دەکات ، کەسوکاری ئەو کەسەی قوربانی دەکات لە ژن و منداڵ یان ئەو کەسەی کراوە بە وەکیل هیچی لەسەر نیە و ئاساییە بۆی موو لەخۆی بکاتەوە یان نینۆکی کورت بکاتەوە .. والله أعلم

بێ ئومێدى و گومانى خراپ ‌بردن به‌خودا

بێ ئومێدى و گومانى خراپ ‌بردن به‌په‌روه‌ردگار ................... الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : زۆر جار به‌هۆى قورس بوونى دۆخه‌كانه‌وه‌ مرۆڤه‌كان بي ئوميد ده‌بن له‌ كراوه‌نه‌وه‌ى ده‌رگار ڕه‌مه‌ت په‌روه‌ردگاريان ، به‌ڵام ئه‌م گومانى خراپ بردنه‌ ده‌بێته‌ مايه‌ى زيان بۆ دين و ژينيان .. چونكه‌ بۆ دينيان تاوانێكى گه‌وره‌يه‌ ، وه‌بۆ ژينيان ده‌سته‌وسانيان ده‌كان له‌ ده‌ست خستنى و هه‌وڵدانى پيويست . ماناى بێ ئومێدى  : ئه‌وپه‌ڕى بێ ئومێد بوون له‌ شتێك ، و به‌دوور دانانى كراوه‌نه‌وه‌ى ده‌رگار ره‌حمه‌ت لێ يه‌وه‌ ... بي ئومێدى له‌ ره‌حمى خوا و ده‌سته‌وسان بوون يه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌ كان چونكه‌ به‌بچوك سه‌يركردنى فراوانى ڕه‌حم و ميهره‌بانى خوايه‌ ... پێشه‌وا ابن حجر ده‌فه‌رمووێت : سوء الظّنّ بالله تعالى والقنوط من رحمته من الكبائر. واتا : گومانى خراپ بردن به‌ خوداى باڵاده‌ست و وبێ ئومێد بوون له‌ ڕه‌حمه‌ته‌كه‌ى له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانه‌ . جائه‌م بێ ئومێد بوونه‌ش له‌ خۆووه‌ ڕووناكت له‌ مرۆڤه‌كان به‌ڵكۆ كه‌مه‌ڵيك هۆكار ده‌بنه‌ هۆى دروست بوو...
قال الٳمام مالك للشافعي رحمه الله ٲول ما لقيه (ٳني ٲری الله قد ٲلقی علی قلبك نورا فلا تطفئه بظلمة المعصية ) [النبذ في آداب طلب العلم (۱٤)] واتا : ئەبینم خوای پەروەردگار نورێکی خستوەتە دڵتەوە مەیکوژێنەوە بە تارێکی تاوان و سەرپێچی .

فه‌زل و پله‌و پايه‌ى خۆشه‌ويستى نێوان موسڵمانان

فه‌زل و پله‌و پايه‌ى خۆشه‌ويستى نێوان موسڵمانان ....... 1- له‌ ئه‌ بو هوڕيره‌وه‌ خواى لێ ڕازي بێت ده‌گێڕيته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم كه‌ فه‌رموويه‌تي : ( أَنَّ رَجُلًا زَارَ أَخًا لَهُ فِي قَرْيَةٍ أُخْرَى ، فَأَرْصَدَ اللهُ لَهُ ، عَلَى مَدْرَجَتِهِ ، مَلَكًا فَلَمَّا أَتَى عَلَيْهِ ، قَالَ: أَيْنَ تُرِيدُ؟ قَالَ: أُرِيدُ أَخًا لِي فِي هَذِهِ الْقَرْيَةِ ، قَالَ: هَلْ لَكَ عَلَيْهِ مِنْ نِعْمَةٍ تَرُبُّهَا؟ قَالَ: لَا ، غَيْرَ أَنِّي أَحْبَبْتُهُ فِي اللهِ  عَزَّ وَجَلَّ ، قَالَ: فَإِنِّي رَسُولُ اللهِ إِلَيْكَ ، بِأَنَّ اللهَ قَدْ أَحَبَّكَ كَمَا أَحْبَبْتَهُ فِيهِ ) واتا : كه‌سێك سه‌ردانى برايه‌كى خۆى كرد له‌ گوندێكى ديكه‌ ، خواى په‌روه‌ردگار مه‌لائيكه‌يه‌كى بۆ نارد له‌سه‌ر ڕيگاكه‌ى دانيشت و چاوه‌ڕوانى ده‌كرد تاوه‌كو هات ، مه‌لا ئيكه‌كه‌ پێي فه‌رموو : ده‌ته‌وێت بۆ كوێ بڕۆيت ؟ ئه‌ويش فه‌رمووي : سه‌ردانى برايه‌كى خۆم ده‌كه‌م له‌ ئه‌م گونده‌ . مه‌لائيكه‌كه‌ش پێي ده‌ليت : ئايا هيچ ئيش و كارێكت له‌لايه‌تى بچيت به‌سه‌رى بكه‌يته‌وه‌ رێك و پێكي بكه‌يت ؟ كه‌سه‌كه‌ش پي...

چپه‌يه‌كى ورياكه‌ره‌وه‌ به‌گوێ و مامۆستا و بانگخوازاندا...

چپه‌يه‌كى ورياكه‌ره‌وه‌ به‌گوێ و مامۆستا و بانگخوازاندا...  ........................ الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌ناوى خوا په‌روه‌ردگار و شه‌رعه‌كه‌يه‌وه‌ فه‌تواده‌ده‌ن ده‌بێت زۆر وريا بن و ئاگايان له‌ فه‌توا و قسه‌كانى خۆيان بێت و بزانن چي ده‌ڵين چونكه‌ به‌ڕاستى يه‌كيك له‌ ترسناك ترين هه‌ڕه‌شه‌كان بريتيه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ي خواى په‌روه‌ردگار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ناوى ئه‌و و شه‌رعه‌كه‌يه‌وه‌ فه‌تواى ناحه‌ق و نابه‌جێ ده‌ده‌ن كه‌ په‌روه‌ردگار ڕووڕه‌شي قيامه‌تيان ده‌كات ... چونكه‌ يه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانى ڕووڕه‌شي قيامه‌ت بريتيه‌ له‌ فه‌توادان و قسه‌كردن له‌ شه‌رعدا به‌بێ زانست و زانيانى و به‌هه‌ڵه‌ و په‌ڵه‌ .... خوای پەروەردگار دەفەرمووێت : [وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ] [الزمر : 60] واتا : وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه‌ درۆیان بۆ خوای گه‌وره‌ هه‌ڵبه‌ستووه‌و شه‌ریكیان بۆ خواى گه‌وره‌ داناوه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌و به‌ناوی...

پەروەردگار حیکمەتی هەیە لە کارەکانی .

پەروەردگار حیکمەتی هەیە لە کارەکانی . ..... ئەم ڕووداوەی [کچە نیقابەکە] چەندین سوودی تێدابووە لەوانەش : ۱-گەورەی ئیسلام کە بەدژایەتی کردنی بەهێز تر دەبێت . ۲-قین لە دڵی دوژمنانی کە هەمیشە هەوڵی خەفەکردنی دەدەن و لەهەوڵی بەردەوام دان بێ وچان . ۳- بەچاوی خۆتان بینیتان ئەگەر پەرتەوازەیی موسڵمانان نەبێت ئەوا بەڕاستی یەکگرتووییان کاریگەری زۆری دەبێت ؟! ٤-موسڵمان هەرچەند تاوانبار بێت -هەمووشمان تاوان بارین- هەمیشە سەربەرزە بەئیسلامەکەی و پێی ناخۆشە سووکایەتی بە درووشمەکانی ئاینەکەی بکرێت و موسڵمانان خێرێکی زۆریان تێدایه . ٥-ئەوەی کە ئازاری دوژمنانی ئیسلام دەدات بریتیە لە دەست گرتنمان بەدرووشمەکانی ئاینەکەمانەوە نەوەک تەنها گوتاف و پۆستی فەیس بووکمان . ٦-دەرخستنی ڕووی ڕاستی [ (دیمکراسی خوازان ) و (بانگەشەکارانی ئازادی) و ( مافی مرۆڤ) و (مافی ئافرەتان)] ، کە ئەمانە تەنها بۆ دژایەتی ئیسلام و موسڵمانەنە و هەموو کەس مافی هەیە و ئازادە تەنها موسڵمان و دەستگرتوان بە دینەوە نەبێت. ۷-ئەوەی گرنگە موسڵمانان لەم دۆخەدا ئەنجامی بدەن : ٲ- هاندانی خوشکانی موسڵمان بۆ زیاتر دەستگرتن بە پۆشاک...

فەزڵ و پاداشت و ئادابی تەوقە کردن لەگەڵ موسڵماندا

هەندێک لە فەزڵ و ئادابی   تەوقەکردن لەگە ڵ موسڵمان دا ..................................... الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وبعد : موسڵمانی خۆشەویست ئەم پارچە نوسینەی بەردەستت بریتیە لە چەند فەرموودەیەک لە باسی ( فەزڵ و ئاداب و پاداشتی تەوقە کردن لە گەڵ موسلماندا ) بەهیوای ئەوەی سود بەخش بێت بۆ هەموو لایەک . v               تەوقە کردن هۆکاری لیخۆشبوونی تاوانە v               فەرموودەی یەکەم : پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ( ﻣـﺎ ﻣِــﻦ ﻣـﺴﻠﻤَـﻴْـﻦ ﻳﻠـﺘـﻘﻴـﺎﻥ ﻓـﻴﺘـﺼـﺎﻓﺤـﺎﻥ ، ﺇﻻّ ﻏـﻔـﺮ ﻟﻬـﻤﺎ ﻗﺒـﻞ ﺃﻥ ﻳـﺘـﻔﺮﻗـﺎ ) ( [1] ) واتا : هیچ دوو موسڵمانێک نیە بەیەک بگەین و تەوقە بکەن بەیکەوە ، ئەوا خوای پەروەردگار لەتا وانەکانیان خۆش دەبێت پێش ئەوەی لەیەک جیاببنەوە .                  v         ...

مانگی ڕەمەزان وێستگەی لێخۆشبوون و خەسارەتمەندی .

مانگی ڕەمەزان وێستگەی لێخۆشبوون و خەسارەتمەندی . ..... الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما بعد : بەڕاستی مانگی ڕەمەزان مانگی لێخۆشبوونی پەروەدگارە لە بەندەکانی ، هەربۆیە پەروەردگار چەندین وێستەگەی تێدا داناوە بۆ لێخۆش بوون لەبەندەکانی لوانەش : 1-            نوێژی تەراویح . پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەمووێت : «مَن قَامَ رَمَضَان إِيمَاناً وَاحتِسَاباً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنبِهِ» ( [1] ) واتا : هەرکەسیک شەوانی رەمضان زیندو بکاتەوە بە شەونوێز باوەڕی وابێت خودا فەرزی کردووە و چاوەڕیی پاداشت بیت خوای پەوەردگار لە تاوانی پیشووی خۆش دەبێت . 2-          زيندووكردن ەوەی شەوانی قەدر .   پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەمووێت : «مَنْ قَامَ لَيْلَةَ الْقَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ» ( [2] ) واتا : هەرکەسیک شەوانی قەدر زیندو بکاتەوە باوەڕی وابێت خودا فەرزی کردووە و چاوەڕیی پاداشت بیت خوای پەوەردگار لە تاوانی پیشووی خۆش د...