مانگی ڕەمەزان وێستگەی لێخۆشبوون و خەسارەتمەندی .
مانگی ڕەمەزانوێستگەی لێخۆشبوون و خەسارەتمەندی .
.....
الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله ، ٲما
بعد :
بەڕاستی مانگی ڕەمەزان مانگی لێخۆشبوونی پەروەدگارە
لە بەندەکانی ، هەربۆیە پەروەردگار چەندین وێستەگەی تێدا داناوە بۆ لێخۆش بوون لەبەندەکانی
لوانەش :
1-
نوێژی تەراویح . پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەمووێت : «مَن قَامَ رَمَضَان إِيمَاناً وَاحتِسَاباً
غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنبِهِ»([1]) واتا : هەرکەسیک شەوانی رەمضان زیندو بکاتەوە بە
شەونوێز باوەڕی وابێت خودا فەرزی کردووە و چاوەڕیی پاداشت بیت خوای پەوەردگار لە
تاوانی پیشووی خۆش دەبێت .
2-
زيندووكردنەوەی شەوانی
قەدر . پێغەمبەری
خوا صلی الله علیه وسلم دەفەمووێت : «مَنْ
قَامَ لَيْلَةَ الْقَدْرِ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ
ذَنْبِهِ»([2]) واتا : هەرکەسیک شەوانی قەدر زیندو بکاتەوە باوەڕی وابێت خودا
فەرزی کردووە و چاوەڕیی پاداشت بیت خوای پەوەردگار لە تاوانی پیشووی خۆش دەبێت .
3-
ڕۆژووی ڕەمەزان : پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم دەفەمووێت : «وَمَنْ صَامَ رَمَضَانَ إِيمَانًا وَاحْتِسَابًا
غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ»([3]) واتا : هەرکەسیک ڕۆژووی رەمضان بگرێت باوەڕی وابێت خودا فەرزی
کردووە و چاوەڕیی پاداشت بیت خوای پەوەردگار لە تاوانی پیشووی خۆش دەبێت .
4-
پاڕانەوەی كاتی بەربانگ کردنەوە . :
( ثلاثة لا
تُرَدُّ دَعْوَتُهُمْ ….. وَالصَّائِمُ
حِينَ يُفْطِرُ )([4]) واتا : سێ کەس پاڕانەوەیان رەت
ناکریتەوە ... رۆژوەوان کاتێک بەربانگ دەکاتەوە . وە
لە هەندێک فەرموودەدا کاتی بەربانگ تایبەت نەکراوە بەڵکو هەموو کاتی بەڕۆژوو بوون
دانراوە .
5-
پەروەردگار لە هەموو شەوێکی ئەم مانگەدا خەڵکانێک لە ئاگری دۆزەخ
ڕزگار دەکات . پێغەمبەری خوا صلی الله
علیه وسلم دەفەمووێت : « وَلِلهِ
عُتَقَاءُ مِنَ النَّارِ، وَذَلِكَ كُلَّ لَيْلَةٍ»([5])
بەڵام لە پێچەوانەی ئەمەدا بۆ کەسانێکی دیکە ڕەمەزان
مانگی خەسارەت مەندیە ، زیانەکەی بۆیان لەقازانجی زیاترە ، ئەوانیش بریتین لە ئەو
کەسانەی کە دەگەن بەڕەمەزان فرسەتەکانی ناقۆزنەوە بۆ ئەوەی پەروەردگار لێیان خۆش بێت
وەکو پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرمووێت : « رَغِمَ أَنْفُ رَجُلٍ دَخَلَ عَلَيْهِ رَمَضَانُ ثُمَّ
انْسَلَخَ قَبْلَ أَنْ يُغْفَرَ لَهُ»([6]) واتا : لوتی بچێت بەخۆڵدا هەرکەسێت بگات بەڕەمەزان پاشان
کۆتایی بێت پێش ئەوەی خوا لێی خۆش بێت.
وەهەروەها پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم
دەفەرموویت : «أَتَانِي جِبرِيلُ، فَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ مَن أَدرَكَ
رَمَضَانَ فَلَم يُغفَر لَهُ فَأَبعَدَهُ اللهُ، قُلتُ: آمِينَ » ([7]) واتا : جبریل
هات بۆلام ، پێوو وتم : ئەی محمد ، هەرکەسێک بگات بە مانگی رمضان و ئەوەندە چاکەی
نەبیت خوا لیی خۆش بیت خوای پەروەردگار لە ڕەحمەتی خۆی دووری بخاتەوە .
خوای پەروەردگار لێمان خۆش بێت و لەخەسارەت مەندان نەبیت .
وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد
زانا سليم كەلاری
يەکەم شەوی مانگی پیرۆزی ڕمضان
2019-6-5
تعليقات