بەڕاستی نازانین بگرین بۆ گومڕایەکەیان یان پێبکەین بە نەزانیەکەیان !!


بەڕاستی نازانین بگرین بۆ گومڕایەکەیان
یان پێبکەین بە نەزانیەکەیان !!
.....

.....
الحمد لله وحده والصلاة والسلام علی من لا نبي بعده ، ٲما بعد
وەکو ڕوونە لەلای هەموو مووسڵمانێک کە مزگەوت لە ئیسلامدا پلەو پایەیی تایبەتی خۆی هەیە چونکە یەکێکە لە درووشمە دیارەکانی ئاینی خوای پەروەردگار
وە هەر لەبەر گەورەیی و ڕێزی مزگەوت زانایان چەندین حەق و مافیان باس کردووە بۆ مزکەوتەکان
کە بەشێوازێکی گشتی خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە
بکرێت بە جێگای پەرەستنی خوای پەروەردگار بەتاک و تەنها و بڵاو کردنەوەی تەوحید و سونەت وە بەدوور بگیرێت لە شیرک و کوفر بیدعە .
وەهەروەها زانایان باسی مافێکی دیکەی مزگەوتیان کردووە کە بریتیە لە خزمەتکردن و بەپاک ڕاگرتنی وە پاراستنی لە پیس بوون .
بەڵام نەم بینیووە زانایان باسی ئەوەیان کردبێت کە:
1- دەبێت مزگەوتەکان بەپاک ڕابگیرێت لە پێشانگای وێنە کێشان و تابلۆ .
۲- دەبێت مزگەوتەکان بەپاک ڕابگیرێت لە ئافرەتی سافیرە و ڕووووت .
ئەمانەم نەبینیووە چونکە ئەم کارە قێزەونەی کە هەندێک بەناو مەلا و دەمسپی گومڕایی کردیان پێشەنگ بوون تێیدا و خۆیان دایان هێنا .
بەڕاستی دەبێت خاڵێکی گرنگی دیکە لە مافەکانی مزگەوت کە فەرامووشی نەکەین و خەڵکی لێ وریابکەینەوە بریتی بێت لە پاککردنەوەی مزگەوتەکان لە پێشەوا گومڕاکان کە کارێک دەکەن خەڵکی لە دینەکەی پەروەردگار دووردەخەنەوە و بانگیان دەکەن بۆ ئاگری جهنم پەنا بەخوای گەورە .
بۆیە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم زۆر موسڵمانانی وریا کردووەتەوە لە پێشەوایانی گومڕایی چونکە ئەوەندەی خەڵکی بەهۆی ئەوانەوە گومڕا دەبێت بەهۆی کەسانی دوور لەدین و بێدینەوە گومڕا نابێت .
ئەگەر ئەم کارە قێزەونەی لە ماڵێک لە ماڵەکانی خوادا کرا لایەنێکی سیاسی یان وەزارەت و ڕێکخراوێک بیکردایە ئەوا موسڵمانان قەبووڵیان نەدەکرد و قوورس بوو لەسەریان بەڵام کاتێک پێشەوا گومڕاکەرەکان کردیان خەڵکانێکی ساویلکەی زۆر پێی هەڵخەڵەتان و وتین ئەگەر کارێکی خراپ بووایە مامۆستایانی ئاینی بەژدار نەدەبوون .
بۆیە مووسڵمان دەبێت وریابێت
لە سوکایەتی کردن بەماڵەکانی خوای پەروەردگار
وە هەروەها وریای بانگخوازانی گومڕایی بێت بەناوی دینەوە دینی لێ تێک نەدەن .
وصلی الله وسلم علی نبیینا محمد و علی آله و صحبه وسلم



تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

گومانێک و وەڵامەکەی سەبارەت بە سزای گۆڕ

[ڕەوشتی حەوتەم : گومانی خراپ بردن بەکەسانی ناشایستە]

پانزەی شەعبان