پێشنوێژی ئافرەتان بۆ پیاوان
پێشنوێژی ئافرەتان بۆ پیاوان ................. ١- پێشەوای گەورەی ئەهلی سوونە شافعی بەرەحمەت بێت دەفەرمووێت : " وَإِذَا صَلَّتْ الْمَرْأَةُ بِرِجَالٍ وَنِسَاءٍ وَصِبْيَانٍ ذُكُورٍ فَصَلاةُ النِّسَاءِ مُجْزِئَةٌ وَصَلاةُ الرِّجَالِ وَالصِّبْيَانِ الذُّكُورِ غَيْرُ مُجْزِئَةٍ " واتا : ئەگەر ئافرەت پێشنوێژی بکات بۆ پیاون و ئافرەتان و منداڵانی کوڕ ئەوان نوێژی ئافرەتان شوینی خۆی دەگرێت و مجزئە وە نوێژی پیاوان و مندالأنی کوڕ شوێنی خۆی ناگرێت و مجزئ نیە . وەهەروەها دەفەرمووێت : " وَلا يَجُوزُ أَنْ تَكُونَ امْرَأَةٌ إمَامَ رَجُلٍ فِي صَلاةٍ بِحَالٍ أَبَدًا " . واتا : وە دروست نیە کە ئافرەت پێشنوێژی بۆ پیاوان بکات بە هیچ جۆرێک لە جۆرەکان هەرگیز .(١) ٢ - پرسيار دەکرێت لە پێشەوا ابن باز دەربارەی پێشنویژی ئافرەتان بۆ پیاوان لەوەڵامدا دەفەرمووێت : ( لا يجوز أن تؤم المرأة الرجل ولا تصح صلاته خلفها لأدلة كثيرة، وعلى المذكور أن يعيد صلاته. وفق الله الجميع).(٢) واتا: دروست نيە بۆ ئافرەت پێشنویژی بۆ پیاو بکات ، وە نوێژی پیاوەکەی لە پشتی ئ...