پێشنوێژی ئافرەتان بۆ پیاوان
پێشنوێژی ئافرەتان بۆ پیاوان
.................
١- پێشەوای گەورەی ئەهلی سوونە شافعی بەرەحمەت بێت دەفەرمووێت :
" وَإِذَا صَلَّتْ الْمَرْأَةُ بِرِجَالٍ وَنِسَاءٍ وَصِبْيَانٍ ذُكُورٍ فَصَلاةُ النِّسَاءِ مُجْزِئَةٌ وَصَلاةُ الرِّجَالِ وَالصِّبْيَانِ الذُّكُورِ غَيْرُ مُجْزِئَةٍ "
واتا : ئەگەر ئافرەت پێشنوێژی بکات بۆ پیاون و ئافرەتان و منداڵانی کوڕ ئەوان نوێژی ئافرەتان شوینی خۆی دەگرێت و مجزئە وە نوێژی پیاوان و مندالأنی کوڕ شوێنی خۆی ناگرێت و مجزئ نیە .
وەهەروەها دەفەرمووێت :
" وَلا يَجُوزُ أَنْ تَكُونَ امْرَأَةٌ إمَامَ رَجُلٍ فِي صَلاةٍ بِحَالٍ أَبَدًا " .
واتا : وە دروست نیە کە ئافرەت پێشنوێژی بۆ پیاوان بکات بە هیچ جۆرێک لە جۆرەکان هەرگیز .(١)
٢ - پرسيار دەکرێت لە پێشەوا ابن باز دەربارەی پێشنویژی ئافرەتان بۆ پیاوان لەوەڵامدا دەفەرمووێت :
( لا يجوز أن تؤم المرأة الرجل ولا تصح صلاته خلفها لأدلة كثيرة، وعلى المذكور أن يعيد صلاته. وفق الله الجميع).(٢)
واتا: دروست نيە بۆ ئافرەت پێشنویژی بۆ پیاو بکات ، وە نوێژی پیاوەکەی لە پشتی ئافرەتەکەوە دروست نیە لەبەر کۆمەڵێک بەڵگەی زۆر ، وە پیویستە لەسەر پیاوەکان نویژەکانیان دووبارە بکەنەوە . خوای گەورە ڕوێنی هەمووان بکات.
٣- پێشەوا ابن حزم دەفەرمووێت :
( واتفقوا على أن المرأة لا تؤم الرجال وهم يعلمون أنها امرأة ، فإن فعلوا فصلاتهم باطلة بإجماع ) .(٣)
واتا : کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئافرەت پێشنوێژی بۆ پیاوان ناکات لەکاتێکدا دەزانن ئافرەتە ، وە ئەگەر وایان کرد ئەوا نوێژەکەیان باتڵە بە یەکدەنکی زانایان .
پاشان :
ئەگەر دروست نەبێت بۆ ئافرەتان لەنوێژدا دەنگ بەرز بکەنەوە بۆ ڕاست کردنەوەی هەلەی ئیمام بەلکو دەبێت بدەن لە دەستیان ئەی چۆن دەبێت دەنگ هەڵبڕن بۆ پێش نوێژی کردنیان ؟!
وە هەروەها ئەگەر نەگونجێت کە ئافرەتان لە ڕیزی پیاوان بوەستن لە نوێژدا ئەی چۆن دەبێت پێش پیاوان بکەونەوە ؟!
.............................
(١) [ الأم للشافعی (1/191) ]
(٢) من ضمن الأسئلة الموجهة من (المجلة العربية). (مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 12/131).
(٣) [ الإقناع في مسائل الإجماع : 110] و [مراتب الإجماع لابن حزم (27)]
تعليقات