المشاركات

کورتە یەک دەربارەی ئەشعەرییەکان

کورتەیەک دەربارەی ئەشعەرییەکان الحمد للە والصلاة والسلام علی ڕسول اللە وعلی آلە وصحبە ومن تبعهم بإحسان إلی یوم الدین، أما بعد: پێغەمبەری خودا صلی اللە علیە وسلم لە فەرموودەکانیدا ئاماژەی کردووە بە دروست بوونی ناکۆکی و پەرتەوازەیی نێو موسڵمانان کە ئەمەش یەکێکە لە بەڵگەکانی پیغەمبەرایەتی پێغەمبەری خودا صلی اللە علیە وسلم. جا یەکێک لە ئەو گرووپانەی کە ڕا جیاییان دروست کردووە و پێچەوانەی بیروباوەڕی ڕاست و دروستی ئەهلی ئیسلامن بریتییە لە گرووپی ئەشعەرییە کان. هەر بۆیە پێمان خۆش بوو کورتە یەک دەربارەی ئەم گرووپە بخەینە ڕوو بۆ ئەوەی ئاگاداری بیروباوەڕ و خراپەی ئەم گرووپە ببین. پەروەردگار بەرچاو ڕۆشنمان بکات بە حەق و شوێنکەوتنی. ئامین • ئەشعەرییە کان: گرووپێکی ئیسلامی گومڕایە لە ئەهلی کەلام کە خۆیان دەدەنە پاڵ پێشەوا ئەبوو حەسەنی ئەشعەری بەڕەحمەت بێت، لە کۆمەڵێکی زۆر لە بنچینە شەرعییەکاندا بۆ چوونەکانیان پێچەوانەی بیروباوەڕی ئەهلی سوونەیە. • مێژووی دروست بوونیان: مێژووی دروست بوونی ئەم گرووپە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی سەدەی چواری کۆچی واتا دوای پێشینانی چاکی ئەم ئوممەتە لە هاوەڵان و تابعین و تا...

ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟!

 ئایا هیچ کەسێک لە ئەشعەریەکان وتویەتی خودا لە هەموو شوێنێکە ؟! …. الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين ، أما بعد :  هەرکەسێک بڕوانێتە بۆچوونی ئەشاعیرە دەربارەی علوی خوای پەروەردگار ئەوا بەڕوونی دەبینێت بۆچوونی جیاوازیان هەیە بەڵام هەموویان کۆکن لەسەر نەفی کردنی علوی زاتی پەروەردگار . بەڵام سەبارەت بەوەی کە ئایا پەروەردگار لە کوێیە ئەوا دوو بۆچونیان هەیە :  بۆچوونی یەکەم : پەروەردگار لە هیچ جێگایەک نیە [راست و چەپ و سەروو و خوار دەرەوەی جیهان و ناوەوەی جیهان ] نعوذ بالله  وە تەنانەت پێیان وایە نابێت ئەم پرسیارە بکرێت لە بچینەدا وە وتەیەکی بەناو بانگیان هەیە کە دەڵێت : [من أين الأين لا يسأل عنه بأين] بە پێچەوانەی پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم کە ئەم پرسیارەی کردووە .  ئەمەش بۆچوونی زۆرینەی ڕەهای ئەشاعیرەیە .  بۆچوونی دووەم : پەروەردگار لە هەموو شوێنێکە و هیچ شوێنێ نیە پەروەردگاری تیا نەبێت - نعوذ بالله - ئەم بۆچوونە هەرچەند لە بنچینەدا جەهمیەکان و ئەهلی حلول هەڵگری بوون بەڵام کەسانێکیش لە ئەشاعیرە لە ک...

ئادابەکانی ڕۆژووگرتن

 ئادابەکانی ڕۆژووگرتن ..... ١- پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:  «هەر کەسێک واز لە وتەی ناڕاست و کارکردن پێی نەهێنێت، ئەوا خودا پێویستی بەوە نییە کە ئەو واز لە خواردن و خواردنەوەکەی بهێنێت.» ٢-وە هەروەها دەفەرمووێت: «ڕۆژووگرتن تەنها خۆگرتنەوە نییە لە خواردن و خواردنەوە، بەڵکو بریتییە لە خۆپاراستن لە قسەی پووچ و وتەی نەشیاو.» ٣- زانایانی پێشین دەیانفەرموو: «ئاسانترین ڕۆژوو ، تەنها وازهێنانە لە خواردن و خواردنەوە.» ٤. جابری کوڕی عەبدوڵڵا (ڕەزای خوای لێ بێت) بە کورتی ئادابی ڕۆژووەوانمان بۆ ڕووندەکاتەوە و دەفەرمووێت: «ئەگەر بەڕۆژوو بوویت، با گوێ و چاو و زمانت لە درۆ و حەرام بەڕۆژوو بن؛ واز لە ئازاردانی دراوسێ بهێنە، و با لە کاتی بەڕۆژووبوونتدا سەنگینی و هێمنیت پێوە دیار بێت، و با هەرگیز ڕۆژی ڕۆژووت و ڕۆژی ئاساییت وەک یەک نەبن.»

حیکمەت و نهێنیەکانی ڕؤژووگرتن

حیکمەت و نهێنیەکانی ڕؤژووگرتن ......  یەکەم : شکاندنی نەفس چونکە تێر بوون و شەهوەت نەفسی مرۆڤەکان توشی خۆبەزلزانی و لە سنووردەرچوون دەکات .  دووەم : دڵ بەتاڵ دەبێت بۆ زیکر و بیرکردنەوە چونکە سەرقاڵ بون لەگەل ئەم شەهوەتانەدا وادەکات کە دڵ ڕەق ببێت و کوێر ببێت وە وادەکات کە دڵی مرۆڤ داببڕیت لە بیرکدنەوە و ویادکردنەوەی .  سێیەم : دەوڵەمەند قەدری نیعمەتی خودا دەزانێت بەسەریەوە کە دەتوانیت و دەستی دەگات بە جۆرەها خۆراک کە لە مانگەکانی دیکەدا بەردەست بووە بۆی و شوکری خوای پەروەردگار دەکات . چوارەم : تەواوکاری کۆمەڵایەتی بەدی دێت بە هۆی ڕۆژوو گرتنەوە دەولەمەند هەژاری بیردەکەوێتەوە و یارمەتی دەدات و هەستی پێدەکات کە دۆخی برسێتی چۆنە .  پێنجەم : ڕۆژوو دەمارەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە هەر بۆیەش شەیتانیش ڕێگاکانی هاتووچۆکرنی لێ تەسک دەبێتەوە لە جەستەی مرۆڤدا .  شەشەم : خۆ ڕازاندنەوەیە بە سەبر و ئارامگری هەر بۆیە بەبێ شومار پاداشت دەدرێتەو .  حەوتەم : پشودانێکە بۆ کۆئەندامی هەرس و ئیسراحت پێدانیەتی بۆ ئەوەی ماوەیەک ڕزگاری ببێ لە پڕێتی .

بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە نوێژکردن لەسەر کورسی 】

 📬【 بابەتێکی گرنگ سەبارەت بە نوێژکردن لەسەر کورسی  ١. وەستان بەپێووە لە نوێژی فەرزدا : ئەو کەسەی توانای هەبێت بە پێوە نوێژ بکات، نوێژی فەرزی بە دانیشتنەوە لێ قبوڵ نییە، تەنانەت ئەگەر هەست بە کەمێک ماندووبوونی کەم و ئاساییش بکات. مادام توانای وەستانی هەبێت بەبێ عاجزی و بێ ئازارێکی زۆر کە شەرع ڕەچاوی بکات، ئەوا وەستان (قیام) ڕوکنێکی نوێژە و بەبێ ئەوە نوێژەکەی دروست نییە. ٢. سوجدە بردن: ئەگەر نوێژخوێن توانای هەبێت لەسەر حەوت ئەندامەکەی سوجدە ببات، بۆی دروست نییە لەسەر کورسی دابنیشێت و بە ئاماژە سوجدە ببات. بەڵام ئەگەر بەڕاستی بێ توانا بوو یان وەستان ئازارێکی زۆری پێ دەگەیاند، ئەوا دەتوانێت بە دانیشتنەوە نوێژی فەرز بکات. ٣. دانیشتن لەسەر زەوی لە نوێژی سوننەت : مەجالی نوێژی سوننەت فراوانترە لە نوێژی فەرز ؛ ئەگەر کەسێک بەبێ هیچ عوزرێک بە دانیشتنەوە نوێژی سوننەت بکات، نوێژەکەی دروستە بەڵام ئەجرەکەی کەمتر دەبێتەوە. بەڵام ئەگەر بەهۆی عوزرێکەوە بێت، ئەجرەکەی تەواو دەبێت. ٤• دانیشتن لەسەر زەوی :  ئەگەر دەتوانیت لەسەر زەوی دابنیشیت و سوجدەی تەواو ببەیت، بەڵام لەسەر کورسی ناتوانیت ،...

پێشنیارێک بۆ دابەشکردنی سەرفترە .

 پێشنیارێک   بۆ دابەشکردنی سەرفترە .  ...... وەکو ڕوونە لە سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم برنج دیاری نەکراوە بۆ سەرفترە بەڵکو ئەوەی کە هەیە دیاری کردنی قووت و خواردنی سەرەکی خەڵکی ئەو سەردەم و ساڵانەیە کە تێیدا دەژین .  هەر بۆیە لەم ڕوانگەیەوە ئەو کەسانەی کە سەرفترەیان بەخواردن دابەشدەکەن لەسەر سونەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەتوانن هەر خواردنێکی دیکە دیاری بکەن کە قوتی خەڵکە وەکو : نۆک و نیسک و برنج و فاسۆلیا .  بۆیە ئەگەر ماڵێک سێ کەس بن ئەتوانن هەرکەسێکیان بەجۆرێک بێت لە خواردن ، سەرفترەی کەسێکیان برنج بێت .  هی کەسێکی دیکەیان نۆک بێت.  کەسێکی دیکەش فاسۆلیا بێت . خۆ ئەگەر لەسەرووی سەرفیترە بە سەدەقە و خێر : « ئاو تەماتە و ڕۆن و شەکری و چکلێت» بکڕێت بۆ ئەو ماڵەی سەرفترەی پێ دەدرێت ئەوا زۆر باش ترو بەرەکەت دار ترە .  بەم شێوازەش ئەو کەسەی کە سەرفترەکە وەردەگرێت سوودی لێ وەردەگرێت : ١- برنجی لەلا کەڵەکە نابێت پێویست بە فرۆشتنەوەی بکات.  ٢- پێویست ناکات بچێت خۆراکی دیکەی جەژن بکرێت .  ٣- ئەو پارەی کە دایدەنێت ...

کۆبوونەوەی جومعە و جەژن .

 کۆبوونەوەی جومعە و جەژن .  ....  ئەگەر  «جومعە و جەژن » لە ڕۆژێکدا کۆبوونەوە ئەوا : نوێژی جومعە و گوێبیستی بوونی وتاری هەینی دەبێت بە سوونەت و ڕوخسەت دراوە بە ئەو کەسەی کە ئامادەی نوێژی جەژن دەبێت بەژداری نوێژ و وتاری جومعە نەکات .  ئەی چی بکات ؟ ئەو کەسەی ئامادەی وتاری هەینی نەبووە تەنها نوێژی نیوەڕۆ دەکات لە ماڵەوەدا  . هۆکاری ئەم ڕوخسەتە چیە ؟  شەریعەتی ئیسلام هەمیشە ئاسانکاری و ڕەحمەتی تێدایە و پاشان بنیات نراوە لەسەر حیکمەت و دانایی هەر بۆیە بەشێک لە حیکەمەتەکان بریتیە لە :  ١- بەدەست هاتنی ئامانجی نوێژی هەینی .  مەبەست لە جومعە بریتیە لە کۆبونەوە و ئامۆژگاری وەرگرتن ئەم کەسە لە هەمان ڕۆژدا ئامۆژگاری کراوە و گوێبیستی وتار بووە بۆیە دووبارەی ناکاتەوە .  ٢- هەردوو عیبادەتەکە لەیەک جۆرن .  دوو عیبادەتن لە یەک جۆر کاتێک کۆدەبنەوە شەرع ڕوخسەت دەدات یەکێکیان نەمێنێت وەکو چۆن ئەگەر دووهۆکاری خۆشۆردن کۆبویەوە یەک دانەیان جێگای ئەوی دیکەش دەگرێتەوە .  ٣- بەرتەسک نەکردنەوەی خۆشیەکانی جەژن .  پاشان جەژن ڕۆژی خۆشی و گەڕان و سیلە...